.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









مه‌حمود جه‌وده‌ت
1889 -1937
مه‌حمود جه‌وده‌ت كوڕی ئه‌حمه‌د جه‌وده‌ت-ی مه‌حمود ئاغای مسته‌فا ئاغایه، به ره‌گه‌ز ئه‌چێته‌وه سه‌ر هۆزی (زه‌نگه‌نه)، ساڵی 1889 له‌دایكبووه، حه‌سه‌ن ئاغای ده‌وڵه‌ت كه مامی بووه پێیگه‌یاندووه، قوتابخانه‌ی (روشدییه‌ی) سوپایی ته‌واو كردووه، ساڵی 1907 چووه‌ته (ئه‌سته‌مبوڵ) له‌وێ قوتابخانه‌ی (سوپای سوڵتانی) بۆ چوار ساڵ خوێندووه‌و بووه به ئه‌فسه‌ر.
له جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا به‌شداریكردووه، له‌كاتی حوكمڕانی شێخ مه‌حمودی نه‌مردا ده‌گه‌ڕێته‌وه (سلێمانی) و پله‌یه‌كی به‌رزی له لهشكردا پێده‌به‌خشرێت، دواتر ده‌چێته نێو سوپای عێراقه‌وه.
هه‌ر له‌و كاته‌وه ده‌ستده‌كات به نووسین‌و هۆنراوه دانان، به‌رهه‌مه‌كانی له (رۆژنامه‌ی ئومێدی ئیستقلال) و (پێشكه‌وتن) و گۆڤاری (زاری كرمانجی)دا بڵاو كردۆته‌وه.
زۆر نووسینی له‌فه‌ره‌نسییه‌وه گۆڕیوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی و له‌چاپیداوه.
مه‌حمود جه‌وده‌ت رووناكبیرێكی دیاری سه‌رده‌می خۆی بووه، دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ ژه‌نه‌راڵ به‌كر سدقی دا هه‌بووه، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ (سمایل ئاغای سمكۆ)دا هه‌بووه.
جێی داخه لهمشتومڕێكدا له‌گه‌ڵ لێپرسراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خانه‌نشین، مه‌حمود جه‌وده‌ت ئه‌و لێپرسراوه ئهكوژێتو له ئاكامدا بڕیاری له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا ده‌درێت، رۆژی 1937/11/20 له‌سێداره دهدرێتو ته‌رمه‌كه‌ی ده‌گوێزرێته‌وه شاری سلێمانی‌و له‌گردی سه‌یوان ده‌نێژرێت.
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه