❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كاتژمێرى مه‌تبه‌خه‌كه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-01-15 17:02:31

((namo))
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: ســـــلێمانـــی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-04
دواترین سه‌ردان: 2010-12-18
په‌یامه‌كان: 1509
WindowsXPFirefox

كاتژمێرى مه‌تبه‌خه‌كه‌

كه‌ بۆ لایان ده‌هات ئه‌وان له‌دووره‌وه‌ به‌دیان كرد,له‌ سیماو روخساریدا پیره‌مێردێكى به‌سالاَ چوو بوو . به‌لاَم هه‌نگاوه‌كانى ئاماژه‌یان به‌وه‌ ده‌كرد . له‌ ته‌مه‌نى بیست ساڵیدا بىَ . و به‌راستى مایه‌ى سه‌رنج راكێشان بوو . له‌ ناوه‌راستیان له‌سه‌ر كورسیه‌ك دانیشت . به‌ نیگا پیرانیه‌كه‌ى لێیان ورد بۆوه‌ . له‌باره‌ى شته‌كه‌ى ده‌ستى بۆیان دواو وتى:ئه‌وه‌ كاتژمێرى ئێمه‌ بوو كاتژمێرى مه‌تبه‌خ . به‌هه‌مووانى نیشان دا . یه‌ك له‌دواى یه‌ك . دانیشتوه‌كان له‌ژێر روشنایى رۆژه‌ پرشنگداره‌كه‌ دا پشكنیان . ئه‌و له‌لاى خۆیه‌وه‌ به‌ده‌نگێكى بیستراوه‌وه‌ وتى : به‌ڵىَ دۆزیمه‌وه‌ تاكه‌ شتێكه‌ بدۆزرێته‌وه‌ , له‌گه‌نێكى خرى سپى خستبووه‌ سه‌ر ئه‌ژنۆكانى , پاشان گووتى : ئه‌وه‌ كاتژمێرى مه‌تبه‌ خه‌كه‌یه‌ . په‌نجه‌ى به‌ ژماره‌ شینه‌ چاپ كراوه‌كانى سه‌رده‌فره‌كه‌ داده‌هێنا ئینجا گووتى: ئه‌وه‌ به‌نرخ هیچ ناهێنىَ من ئه‌وه‌ ده‌زانم . جوانیش نیه‌ . ته‌نها ده‌فرێكى سپیه‌ . به‌لاَم من ژماره‌ شینه‌كانى زۆر جوان ده‌بینم . میله‌كانى كانزان . كه‌ هه‌رگیز ناجولێنه‌وه‌ . به‌ڵىَ من دڵنیام . له‌ ناوه‌وه‌ تێك شكاوه‌ به‌لاَم هه‌روا ده‌رده‌كه‌وىَ كه‌ هه‌میشه‌ به‌و شێوه‌ یه‌ بووبىَ . هه‌رچه‌نده‌ هیچ جووله‌یه‌كیش ناكا . به‌په‌نجه‌كانى بازنه‌یه‌كى له‌ده‌ورى له‌گه‌نه‌كه‌ دروست كردو به‌هێمنیه‌وه‌ گووتى : دواشتێكه‌ مابێته‌وه‌ . هیچ كام له‌وانه‌ى له‌ژێر تیشكى خۆره‌كه‌ دانیشتبوون . بایه‌خیان پىَ نه‌ده‌دا . یه‌كێكیان به‌ چاوى بریبووه‌ پێلاَوه‌كانیه‌وه‌ . خانمێكیش چاوێرى گالیسكه‌ى منداڵێكى ده‌كرد یه‌كێك له‌پیاوه‌كمان بانگى كرد : مندڵنیام تۆ هه‌موو شتێكت له‌ده‌ست داوه‌ !!!ئه‌و به‌دڵفراوانیه‌وه‌ : به‌ڵىَ . به‌ڵىَ وه‌كو وتت . هه‌موو شتێكم له‌ده‌ست چووه‌ . ته‌نها ئه‌و كاتژمێره‌ نه‌بىَ , كه‌ هه‌موو شتێكمه‌ . پاشان بۆ جارى دووه‌م به‌رزى كرده‌وه‌ . هه‌روه‌ك پێشتر كه‌س نه‌بینیبىَ . ئافره‌ته‌كه‌ گووتى: به‌لاَم كار ناكات !. پیاوه‌كه‌ : ئه‌وه‌ ده‌زانم . به‌لاَم من ئه‌مه‌م مه‌به‌ست نیه‌ . ئه‌گه‌ر چى بێگومان وه‌كو جاران سپیه‌كى مه‌یله‌و شینه‌ . پاشان بۆ جار َكى تر پێى نیشان دانه‌وه‌ . ئه‌وه‌ى زۆر جوانیش بوو . هه‌ڵچوونى بوو له‌كاتى نمایش كردنى كاتژمێره‌كه‌دا . پێى گووتن : منى هیچم له‌باره‌یه‌وه‌ نه‌وتووه‌ . شته‌ سه‌یره‌كه‌تان له‌باره‌وه‌ بۆ شى ده‌كه‌مه‌وه‌ . سه‌رنج بده‌ن له‌كاتژمێر دوو و نیو وه‌ستاوه‌ . به‌ته‌واوه‌تى له‌و كاته‌ . دوو و نیو تێبینى بكه‌ن !. یه‌كێكیان كه‌لێوى ده‌له‌رزى وتى : له‌كاته‌دا ماڵه‌كه‌تان پێكرا . ئه‌مه‌م هه‌روا بیستوه‌ كاتێك بۆمبه‌كان ده‌كه‌وتن . كاتژمێره‌كان به‌سه‌ر دیواره‌كانه‌وه‌ ده‌مانه‌وه‌ . چونكه‌ بۆمبه‌كان به‌سه‌ر بانه‌كان ده‌كه‌وتن . سه‌یرێكى كاتژمێره‌كه‌ى كردو دواى بیر كردنه‌وه‌ . به‌نه‌خێر سه‌ر ى خۆى له‌قاندو وتى : نه‌خێر . ئه‌ى به‌رِێَز ...نه‌خێر . له‌ بۆچوونه‌كه‌ت هه‌ڵه‌ بووى . هیچ په‌یوه‌ندیه‌ك له‌نێوان كاتژمێرو بۆمباكاندا نیه‌ . پێویست ناكات هه‌موو شتێك بۆ بۆمباكان بگێرینه‌وه‌ . نه‌خێر مه‌سه‌له‌یه‌كى ته‌واو جیاوازه‌ . ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تۆ نایزانى . مایه‌ى پێكه‌نینه‌ كاتژمێره‌كه‌ له‌سه‌ر دوو و نیو بوه‌ستىَ و له‌ چوار كه‌م چاره‌گێك . یاخود بۆ نموونه‌ له‌سه‌ر كاتژمێر حه‌وت نه‌وه‌ستىَ . من هه‌میشه‌ له‌ دوو و نیو ده‌گه‌رامه‌و ماڵه‌وه‌, مه‌به‌ستم به‌به‌رده‌وامى دوو و نیوى شه‌وه‌ . ئه‌مه‌ش به‌راستى شته‌ سه‌یره‌كه‌یه‌ . چاوى تىَ برِین . به‌لاَم ئه‌وان چاویان له‌ ئاراسته‌یه‌كى تر بوو . بۆیه‌ بوون و نه‌بوونیان لاى ئه‌و وه‌كو یه‌ك بوو . پاشان سه‌یرێكى كاتژمێره‌كه‌ى كرده‌وه‌و به‌ چرپه‌وه‌ (برسیشم بوو ....وانیه‌) !, یه‌كسه‌ر چوومه‌ مه‌تبه‌خه‌كه‌ . كاتژمێر وه‌كو جاران له‌سه‌ر دوو و نیو بوو . سه‌ربارى هێمنیم له‌ ده‌رگا كردنه‌وه‌دا . هه‌میشه‌ گوىَ بیستم ده‌بىَ . ده‌بینم به‌په‌له‌ ده‌چێته‌ مه‌تبه‌خه‌كه‌ . ئه‌وه‌نده‌ى من له‌ تاریكیه‌كه‌دا به‌دواى شتێكدا ده‌گه‌رێم . ئه‌و چراكه‌م بۆ ده‌ده‌گیرسێنىَ . له‌ ته‌كمه‌وه‌ ده‌یبینم . چاكه‌ته‌ خوریه‌كه‌ى له‌به‌ر دایه‌ . ملى خۆى به‌ به‌رماڵه‌ سووره‌كه‌ پێچاوه‌ . وه‌كو هه‌موو جارێكیش پێى خواسه‌ ناو مه‌تبه‌خه‌كه‌ به‌درێژایى ساڵ راخرابوو . ئه‌و له‌به‌ر رۆشنایى چراكه‌ چاوى خۆى ده‌نوقاند . كه‌ تازه‌ به‌ ئاگا هاتبۆوه‌ . هێشتا شه‌و بوو . پێى وتم : دیسان دره‌نگ هاتیته‌وه‌ . له‌وه‌ زیاتر هیچى نه‌دركاند : دووباره‌ دره‌نگ هاتیته‌وه‌ !. چێشته‌كه‌ى بۆ گه‌رم كردمه‌وه‌ . له‌ ته‌نیشتمدا دانیشت تاببینىَ چۆن چێشته‌كه‌ ده‌خۆم شوێن پێیه‌كانى خۆى له‌سه‌ر زه‌وى زه‌وى مه‌تبه‌خه‌كه‌ ده‌گۆرى . ئه‌و ته‌نانه‌ت له‌شه‌ویشدا هه‌ر پىَ خواس بوو . هه‌ر له‌ ته‌كمدا مایه‌وه‌ . تاخواردنه‌كه‌م ته‌واو كرد . كه‌ چوومه‌ سه‌ر جێگاى نووستن . دواى كوژاندنه‌وه‌ى رووناكیه‌كه‌ وه‌كو هه‌موو شه‌وێك گوێم له‌ته‌قه‌ى قاپه‌كان بوو . له‌ كاتژمێر دوو و نیو داو هه‌میشه‌ له‌ هه‌موو شه‌وێكدا هه‌مان شت دووباره‌ ده‌بۆوه‌ له‌ ( دووباره‌ دواكه‌وتى) م پتر نه‌ده‌بیست . له‌وه‌ دڵنیا بووم كه‌وا حاڵه‌ته‌كه‌ تا هه‌تایه‌ و بىَ كۆتایى هه‌روا به‌رده‌وام ده‌بىَ . باوه‌رِم به‌مه‌ شتێكى زۆر ئاسایى بوو . ئه‌وه‌ هه‌موو مه‌سه‌له‌كه‌ بوو . بىَ ده‌نگى باڵى به‌سه‌ر دانیشتوه‌كاندا كێشابوو . به‌ده‌نگێكى كزه‌وه‌ چرپاندى : ئێستاش ! سه‌یرى كردن . هه‌روه‌ك هه‌ست به‌ بوونیان نه‌كات . گه‌رایه‌وه‌ لاى كاتژمێره‌كه‌ى . به‌رووه‌ سپیه‌ شینباوه‌ بازنه‌ییه‌كه‌یدا چرپاندى . هه‌روه‌ك دایكى بیر بخاته‌وه‌ :ئێستا....ئێستا زانیت ئه‌وه‌ به‌هه‌شته‌ . به‌هه‌شتى راسته‌قینه‌یه‌ . ئافره‌ته‌كه‌ په‌تى بێده‌نگیه‌كه‌ى پچراند و پرسى : ئه‌ى كه‌س و كارت ؟به‌ئه‌سته‌م زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كى بۆكردو گووتى : مه‌به‌ستت دایك و باوكمه‌!!!. به‌ڵىَ ئه‌وانیش هه‌موو شتێكن . هه‌موو شتێك , باوه‌ر بكه‌ هه‌موو شتێك . جارێكى تر زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كى بۆ كرد و به‌بىَ ئه‌وه‌ى سه‌یرى ئافره‌ته‌كه‌ بكا . كاتژمێره‌كه‌ى به‌رز كرده‌وه‌ و به‌ پێكه‌نینه‌وه‌ ده‌یگووت : ته‌نیا ..ته‌نیا تۆى و هیچى تر . جوانترین شتیش وه‌ستانیه‌تى له‌ كاتژمێر دوو و نیودا .....ته‌نها له‌و كاته‌دا ...دواى ئه‌وه‌ هیچى ترى نه‌گووت ...روخسارى زۆر له‌ جاران پیرتر ده‌رده‌كه‌وت . سه‌رنجى پیاوه‌كه‌ى ته‌نیشتى خه‌ریك بوو پێلاَوه‌كانى كون بكات و هه‌موو هه‌ست و بیر كردنه‌وه‌كانیشى له‌لاى وشه‌ى (به‌هه‌شت ) بوون .



له‌عه‌ره‌بیه‌وه‌/تاهیر عو سمان

ن/فۆلفگانك بۆرشرت

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن namo_rose (2010-01-15 17:12:12)

Kurdzhin

بــه‌ گه‌نجــــی مه‌ستی به‌ پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی


http://kurdzhin.org/uploads/ea3485faeb.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-01-15 17:42:02

zhyar1983
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: dukan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-09
دواترین سه‌ردان: 2011-08-25
په‌یامه‌كان: 1754
WindowsXPFirefox

Re: كاتژمێرى مه‌تبه‌خه‌كه‌

dasto panjat xosh bet azezm har sarkawto bet

Kurdzhin
گوڵ بۆ که‌سێکه‌ که‌ خۆشی گوڵ بێت
وه‌ک تۆ وه‌فادار منی له‌ بیر بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net