.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














كه بۆ لایان ده‌هات ئه‌وان له‌دووره‌وه به‌دیان كرد,له سیما‌و روخساریدا پیره‌مێردێكى بهسالاَ چوو بوو . بهلاَم هه‌نگاوه‌كانى ئاماژه‌یان به‌وه ده‌كرد . له ته‌مه‌نى بیست ساڵیدا بىَ . و به‌راستى مایه‌ى سه‌رنج راكێشان بوو . له ناوه‌راستیان له‌سه‌ر كورسیه‌ك دانیشت . به نیگا پیرانیهكهى لێیان ورد بۆوه . له‌باره‌ى شته‌كه‌ى ده‌ستى بۆیان دواو وتى:ئه‌وه كاتژمێرى ئێمه بوو كاتژمێرى مه‌تبه‌خ . بهههمووانى نیشان دا . یه‌ك له‌دواى یه‌ك . دانیشتوه‌كان له‌ژێر روشنایى رۆژه پرشنگدارهكه دا پشكنیان . ئه‌و له‌لاى خۆیه‌وه به‌ده‌نگێكى بیستراوه‌وه وتى : بهڵىَ دۆزیمه‌وه تاكه شتێكه بدۆزرێته‌وه , لهگهنێكى خرى سپى خستبووه سه‌ر ئه‌ژنۆكانى , پاشان گووتى : ئه‌وه كاتژمێرى مهتبه خهكهیه . په‌نجه‌ى به ژماره شینه چاپ كراوه‌كانى سهردهفرهكه داده‌هێنا ئینجا گووتى: ئه‌وه به‌نرخ هیچ ناهێنىَ من ئه‌وه ده‌زانم . جوانیش نیه . ته‌نها ده‌فرێكى سپیه . بهلاَم من ژماره شینه‌كانى زۆر جوان ده‌بینم . میلهكانى كانزان . كه هه‌رگیز ناجولێنه‌وه . بهڵىَ من دڵنیام . له ناوه‌وه تێك شكاوه بهلاَم هه‌روا دهردهكهوىَ كه هه‌میشه به‌و شێوه یه بووبىَ . هه‌رچه‌نده هیچ جوولهیهكیش ناكا . بهپهنجهكانى بازنه‌یه‌كى له‌ده‌ورى لهگهنهكه دروست كرد‌و به‌هێمنیه‌وه گووتى : دواشتێكه مابێته‌وه . هیچ كام له‌وانه‌ى له‌ژێر تیشكى خۆره‌كه دانیشتبوون . بایه‌خیان پىَ نه‌ده‌دا . یه‌كێكیان به چاوى بریبووه پێلاَوهكانیهوه . خانمێكیش چاوێرى گالیسكه‌ى منداڵێكى ده‌كرد یه‌كێك لهپیاوهكمان بانگى كرد : مندڵنیام تۆ هه‌موو شتێكت له‌ده‌ست داوه !!!ئه‌و به‌دڵفراوانیه‌وه : بهڵىَ . بهڵىَ وه‌كو وتت . هه‌موو شتێكم له‌ده‌ست چووه . ته‌نها ئه‌و كاتژمێره نهبىَ , كه هه‌موو شتێكمه . پاشان بۆ جارى دووه‌م به‌رزى كرده‌وه . هه‌روه‌ك پێشتر كه‌س نهبینیبىَ . ئافره‌ته‌كه گووتى: بهلاَم كار ناكات !. پیاوه‌كه : ئه‌وه ده‌زانم . بهلاَم من ئه‌مه‌م مه‌به‌ست نیه . ئه‌گه‌ر چى بێگومان وه‌كو جاران سپیهكى مه‌یله‌و شینه . پاشان بۆ جار َكى تر پێى نیشان دانه‌وه . ئه‌وه‌ى زۆر جوانیش بوو . هه‌ڵچوونى بوو له‌كاتى نمایش كردنى كاتژمێره‌كه‌دا . پێى گووتن : منى هیچم له‌باره‌یه‌وه نه‌وتووه . شته سهیرهكهتان له‌باره‌وه بۆ شى ده‌كه‌مه‌وه . سه‌رنج بده‌ن له‌كاتژمێر دوو و نیو وه‌ستاوه . به‌ته‌واوه‌تى له‌و كاته . دوو و نیو تێبینى بكه‌ن !. یه‌كێكیان كهلێوى ده‌له‌رزى وتى : له‌كاته‌دا ماڵه‌كه‌تان پێكرا . ئه‌مه‌م هه‌روا بیستوه كاتێك بۆمبه‌كان ده‌كه‌وتن . كاتژمێره‌كان به‌سه‌ر دیواره‌كانه‌وه ده‌مانه‌وه . چونكه بۆمبه‌كان به‌سه‌ر بانه‌كان ده‌كه‌وتن . سه‌یرێكى كاتژمێره‌كه‌ى كرد‌و دواى بیر كردنه‌وه . به‌نه‌خێر سه‌ر ى خۆى له‌قاندو وتى : نه‌خێر . ئه‌ى بهرِێَز ...نه‌خێر . له بۆچوونه‌كه‌ت هه‌ڵه بووى . هیچ په‌یوه‌ندیه‌ك له‌نێوان كاتژمێر‌و بۆمباكاندا نیه . پێویست ناكات هه‌موو شتێك بۆ بۆمباكان بگێرینه‌وه . نه‌خێر مه‌سه‌له‌یه‌كى ته‌واو جیاوازه . ئه‌وه‌یه كه تۆ نایزانى . مایه‌ى پێكه‌نینه كاتژمێره‌كه له‌سه‌ر دوو و نیو بوهستىَ و له چوار كه‌م چاره‌گێك . یاخود بۆ نموونه له‌سه‌ر كاتژمێر حه‌وت نهوهستىَ . من هه‌میشه له دوو و نیو دهگهرامهو ماڵه‌وه, مه‌به‌ستم به‌به‌رده‌وامى دوو و نیوى شه‌وه . ئه‌مه‌ش به‌راستى شته سهیرهكهیه . چاوى تىَ برِین . بهلاَم ئه‌وان چاویان له ئاراسته‌یه‌كى تر بوو . بۆیه بوون و نه‌بوونیان لاى ئه‌و وه‌كو یه‌ك بوو . پاشان سه‌یرێكى كاتژمێره‌كه‌ى كرده‌وه‌و به چرپه‌وه (برسیشم بوو ....وانیه) !, یه‌كسه‌ر چوومه مه‌تبه‌خه‌كه . كاتژمێر وه‌كو جاران له‌سه‌ر دوو و نیو بوو . سه‌ربارى هێمنیم له ده‌رگا كردنه‌وه‌دا . هه‌میشه گوىَ بیستم دهبىَ . ده‌بینم به‌په‌له ده‌چێته مه‌تبه‌خه‌كه . ئه‌وه‌نده‌ى من له تاریكیه‌كه‌دا به‌دواى شتێك‌دا ده‌گه‌رێم . ئه‌و چراكه‌م بۆ دهدهگیرسێنىَ . له ته‌كمه‌وه ده‌یبینم . چاكه‌ته خوریه‌كه‌ى له‌به‌ر دایه . ملى خۆى به به‌رماڵه سووره‌كه پێچاوه . وه‌كو هه‌موو جارێكیش پێى خواسه ناو مه‌تبه‌خه‌كه به‌درێژایى ساڵ راخرابوو . ئه‌و له‌به‌ر رۆشنایى چراكه چاوى خۆى ده‌نوقاند . كه تازه به ئاگا هاتبۆوه . هێشتا شه‌و بوو . پێى وتم : دیسان دره‌نگ هاتیته‌وه . له‌وه زیاتر هیچى نه‌دركاند : دووباره دره‌نگ هاتیته‌وه !. چێشتهكهى بۆ گه‌رم كردمه‌وه . له ته‌نیشتمدا دانیشت تاببینىَ چۆن چێشته‌كه ده‌خۆم شوێن پێیه‌كانى خۆى له‌سه‌ر زه‌وى زه‌وى مه‌تبه‌خه‌كه ده‌گۆرى . ئه‌و ته‌نانه‌ت له‌شه‌ویشدا هه‌ر پىَ خواس بوو . هه‌ر له تهكمدا مایه‌وه . تاخواردنهكهم ته‌واو كرد . كه چوومه سه‌ر جێگاى نووستن . دواى كوژاندنه‌وه‌ى رووناكیه‌كه وه‌كو هه‌موو شه‌وێك گوێم لهتهقهى قاپه‌كان بوو . له كاتژمێر دوو و نیو دا‌و هه‌میشه له هه‌موو شه‌وێكدا هه‌مان شت دووباره ده‌بۆوه له ( دووباره دواكهوتى) م پتر نه‌ده‌بیست . له‌وه دڵنیا بووم كه‌وا حاڵه‌ته‌كه تا هه‌تایه و بىَ كۆتایى هه‌روا به‌رده‌وام دهبىَ . باوهرِم به‌مه شتێكى زۆر ئاسایى بوو . ئه‌وه هه‌موو مه‌سه‌له‌كه بوو . بىَ ده‌نگى باڵى به‌سه‌ر دانیشتوهكاندا كێشابوو . به‌ده‌نگێكى كزه‌وه چرپاندى : ئێستاش ! سه‌یرى كردن . هه‌روه‌ك هه‌ست به بوونیان نه‌كات . گه‌رایه‌وه لاى كاتژمێره‌كه‌ى . به‌رووه سپیه شینباوه بازنهییهكهیدا چرپاندى . هه‌روه‌ك دایكى بیر بخاته‌وه :ئێستا....ئێستا زانیت ئه‌وه به‌هه‌شته . به‌هه‌شتى راسته‌قینه‌یه . ئافره‌ته‌كه په‌تى بێدهنگیهكهى پچراند و پرسى : ئه‌ى كه‌س و كارت ؟به‌ئه‌سته‌م زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كى بۆكردو گووتى : مه‌به‌ستت دایك و باوكمه!!!. بهڵىَ ئه‌وانیش هه‌موو شتێكن . هه‌موو شتێك , باوه‌ر بكه هه‌موو شتێك . جارێكى تر زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كى بۆ كرد و بهبىَ ئه‌وه‌ى سه‌یرى ئافره‌ته‌كه بكا . كاتژمێره‌كه‌ى به‌رز كرده‌وه و به پێكه‌نینه‌وه ده‌یگووت : ته‌نیا ..ته‌نیا تۆى و هیچى تر . جوانترین شتیش وهستانیهتى له كاتژمێر دوو و نیودا .....ته‌نها له‌و كاته‌دا ...دواى ئه‌وه هیچى تر‌ى نه‌گووت ...روخسارى زۆر له جاران پیرتر ده‌رده‌كه‌وت . سه‌رنجى پیاوه‌كه‌ى ته‌نیشتى خه‌ریك بوو پێلاَوهكانى كون بكات و هه‌موو هه‌ست و بیر كردنهوهكانیشى له‌لاى وشه‌ى (به‌هه‌شت ) بوون .
له‌عه‌ره‌بیه‌وه/تاهیر عو سمان
ن/فۆلفگانك بۆرشرت
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن namo_rose (2010-01-15 17:12:12)

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dasto panjat xosh bet azezm har sarkawto bet

له‌سه‌ر هێڵ نییه