.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















سهلــــــــــــکه
سهلـکهو دکتۆری
سه‌لکه بزێو بو ، رۆژێکیان
ده‌ستی خسته حه‌پ و ده‌رمان
گه‌ڕا حه‌پ و گولاجی ماڵ
چه‌ندی ده‌ست که‌وت هی یه‌ک دوو ساڵ
له‌بچوک و درشته‌وه
سه‌لکه هه‌موی کۆکرده‌وه
به‌هیوای یاری پێکردن
بۆناو منداڵانی بردن
منداڵانی پێنج شه‌ش ساڵان
کۆبونه‌وه له‌ناو کۆڵان
پێی گوتن هه‌ر له ئێستاوه
من خه‌سته‌خانه‌م داناوه
ئێوه‌ش لاڵ و پاڵ بکه‌ون
هه‌ر وه‌کو نه‌خۆش بخه‌ون
یه‌کی دوو حهپتان ده‌ده‌مێ
هه‌ریه‌که بیخوا به ژه‌مێ
کهخواردتان چاک ده‌بنه‌وه
هه‌مووتان هه‌ڵ ده‌ستنه‌وه
ئێستا ڕیزبن یه‌ک یه‌ک وه‌رن
بۆلای دکتۆر حه‌پ وه‌رگرن
من دکتۆری خه‌سته‌خانه‌م
سه‌رکرده‌ی ئه‌م یاریه جوانه‌م
منداڵان بوون به‌داوه‌وه
حهپیان قوتدا به ئاوه‌وه
ههرکهخواردیان هه‌موو گێژبوون
ده‌رمان بوو به ژان و سک چوون
هه‌ڵیان گرتن وه‌کو مردوو
بۆ خه‌سته‌خانه زووبه‌زوو
دکتۆره‌کان چاریانکردن
باش بوو هیچ کامیان نه‌مردن
هه‌رکه‌س به ڕێی وادا بڕوا
به‌بێ دکتۆر ده‌رمان بخوا
سا گه‌وره‌بێ یا منداڵ بێ
ده‌بێ ژیانی لێ تاڵ بێ
وریابنه وریا گه‌وره‌ی ماڵ
ده‌رمان نه‌گاته ده‌ست منداڵ
______**______**______
سهلکهو حه‌وزی ماسی
له‌ناو حه‌وزێکی پانکهلهو قوڵا
ماسی بچوک گه‌وره ئه‌جوڵا
مناڵ به‌ده‌وریا به په‌رۆشه‌وه
به‌شادمانی و دڵی خۆشه‌وه
به‌ریز وه‌ستابوون بۆ سه‌یری ماسی
هه‌یان بوو پانکه‌و سووره‌ی ئه‌ناسی
له‌پڕا سه‌لکه‌ی بێ حه‌یاو به‌دخو
وه‌ک بانگرابێ هات و په‌یدابوو
به‌ڕاست و چه‌پا به‌ربووه مناڵ
له‌دواوه یه‌ک یه‌ک ئه‌ی خستن به پاڵ
گه‌لێ منداڵی لهریزا وه‌ستاو
به‌پاڵی سه‌لکه که‌وتنه ناو ئاو
ئه‌وه‌ی وه‌ستابوو مه‌له‌ی ئه‌زانی
مناڵی ئه‌گرت ده‌ری ئه‌هانی
منداڵی ته‌ڕو شپرزه‌و شێواو
برایه‌وه ماڵ به‌نیوه خنکاو
سهلکهش هه‌روه‌کو به‌رزه‌کی بانان
لێی دا‌و بۆی ده‌رچوو به‌بێ سزادان
_____**_____**_____
سهلکهو ئاگر
سه‌لکه خه‌ریکی ئاگر بازیبوو
هه‌میشه دایکی لێی ناڕازی بوو
به‌دزی یه‌وه شقارته‌ی ده‌برد
دای ده‌گیرساند و یاری پێده‌کرد
رۆژێکیان سه‌لکه به‌هه‌لی زانی
که‌س له‌ماڵ نه‌بوو شقارته‌ی هانی
دایکی له حه‌وت کوون شاردبویه‌وه
به‌دوایا گه‌ڕا تا دۆزیه‌وه
چیلکه دوای چیلکه که‌وته داگیرسان
یه‌ک یه‌ک ده‌یسوتاند به‌بێ ڕاوه‌ستان
جار جارێ چیلکه‌ی به‌داگیرساوی
به‌ده‌وروبه‌ری خویا ده‌هاوی
وا رێکه‌وت چیلکه که‌وته سه‌ر پێخه‌ف
گڕی به‌ردایه به‌تانی و چه‌رچه‌ف
په‌رده گڕی گرت ناو ژوور سه‌رانسه‌ر
بڵێسه‌ت ئاگر ده‌بینرا له‌ده‌ر
که‌ل و په‌لی ماڵ وه‌ک کاغه‌زی شڕ
کڵپه‌ی لێههڵسابو به تێشوی گڕ
گه‌یشته ئاسمان ئاگر و دوکه‌ڵ
خانۆ کڵپه‌ی کرد هه‌روه‌کو مه‌شخه‌ڵ
به هاوار هاوار سه‌لکه‌ی که‌تن که‌ر
ڕای‌کرد بۆی ده‌رچوو تا گه‌یشته ده‌ر
گڕ ئاڵابووه چمکی داوێنی
بۆهه‌ر کوێ ده‌چو که‌وتبووه شوێنی
خه‌ڵک و خوا گرتیان کوژاندیانه‌وه
ئاگری ماڵیان دامرکانده‌وه
سه‌لکه برینی ئه‌و له‌ش سوتانه
ساڵێ هێشتیه‌وه له خه‌سته‌خانه
ئه‌و ساڵه قوتابخانه‌ی له‌کیس چوو
هاوه‌ڵه‌کانی چونه پۆلی دوو
ئه‌م که‌تنه‌ی سه‌لکه ئامۆژگارییه
بۆهه‌موو ماڵێ ئاگادارییه
ئه‌گه‌ر وریان و ئه‌گه‌ر به وێڵن
منداڵ به‌ته‌نها به‌جێ نه‌هێڵن
_____**______**______
سهلکهو سه‌یران
به‌هار بوو ماڵی سه‌لکه به خێزان
چوونه سه‌یاره به نیازی سه‌یران
باوکی لێی ئه‌خوڕی زۆر به‌وریای
به‌بێ په‌له په‌ل به‌بێ خێرایی
به‌ڵام له‌پڕا سه‌لکه‌ی ناله‌بار
ده‌رگای کرده‌وه له‌رێ که‌وته خوار
ته‌پا و تلیدا به‌پشت و سکا
سه‌ری زامار بوو له‌شی تێک شکا
له‌جێی سه‌یران و دیمه‌ن و گوڵزار
خێزان به شیوه‌ن رووی کرده‌وه شار
سه‌لکه‌ی خوێناوی و له‌شی زاماری
خرایه گه‌چ و ژێر نه‌شته‌رکاری
له‌خه‌سته‌خانه تاههڵسایهوه
ماوه‌یه‌کی زۆر تیایا مایه‌وه
هه‌تا ڕه‌فتاری سه‌لکه ئاوابێ
رۆژی ماڵه‌که‌ی ئه‌بێ ئاوا بێ
ئه‌وی منداڵی وه‌ک سه‌لکه‌ی هه‌یه
ئاخۆ بۆخۆشی کاته‌که‌ی هه‌یه؟
*********
ع.ع شه‌ونم
*********
ئاماده‌کردنی / شه‌نێ
تایبه‌ت به کوردژین


له‌سه‌ر هێڵ نییه









هههههههههههههههههههه سه‌لکه چه‌نه نه‌گبه‌ته
ده‌ستت خۆشبێت به‌قوربان بابه‌تێکی جوان بوو
هۆنراوه‌کان زۆۆۆۆۆۆر خۆشبون هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه