❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چه‌ند هۆنراوه‌یه‌ک پێشه‌که‌شه‌ به‌ منداڵان ***1***

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-01-16 14:53:30

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

چه‌ند هۆنراوه‌یه‌ک پێشه‌که‌شه‌ به‌ منداڵان ***1***

سه‌لــــــــــــکه

سه‌لـکه‌و دکتۆری

سه‌لکه‌ بزێو بو ، رۆژێکیان
ده‌ستی خسته‌ حه‌پ و ده‌رمان
گه‌ڕا حه‌پ و گولاجی ماڵ
چه‌ندی ده‌ست که‌وت هی یه‌ک دوو ساڵ
له‌بچوک و درشته‌وه‌
سه‌لکه‌ هه‌موی کۆکرده‌وه‌
به‌هیوای یاری پێکردن
بۆناو منداڵانی بردن
منداڵانی پێنج شه‌ش ساڵان
کۆبونه‌وه‌ له‌ناو کۆڵان
پێی گوتن هه‌ر له‌ ئێستاوه‌
من خه‌سته‌خانه‌م داناوه‌
ئێوه‌ش لاڵ و پاڵ بکه‌ون
هه‌ر وه‌کو نه‌خۆش بخه‌ون
یه‌کی دوو حه‌پتان ده‌ده‌مێ
هه‌ریه‌که‌ بیخوا به‌ ژه‌مێ
که‌خواردتان چاک ده‌بنه‌وه‌
هه‌مووتان هه‌ڵ ده‌ستنه‌وه‌
ئێستا ڕیزبن یه‌ک یه‌ک وه‌رن
بۆلای دکتۆر حه‌پ وه‌رگرن
من دکتۆری خه‌سته‌خانه‌م
سه‌رکرده‌ی ئه‌م یاریه‌ جوانه‌م
منداڵان بوون به‌داوه‌وه‌
حه‌پیان قوتدا به‌ ئاوه‌وه‌
هه‌رکه‌خواردیان هه‌موو گێژبوون
ده‌رمان بوو به‌  ژان و سک چوون
هه‌ڵیان گرتن وه‌کو مردوو
بۆ خه‌سته‌خانه‌ زووبه‌زوو
دکتۆره‌کان چاریانکردن
باش بوو هیچ کامیان نه‌مردن
هه‌رکه‌س به‌ ڕێی وادا بڕوا
به‌بێ دکتۆر ده‌رمان بخوا
سا گه‌وره‌بێ یا منداڵ بێ
ده‌بێ ژیانی لێ تاڵ بێ
وریابنه‌ وریا  گه‌وره‌ی ماڵ
ده‌رمان نه‌گاته‌ ده‌ست منداڵ



______**______**______

سه‌لکه‌و  حه‌وزی ماسی

له‌ناو حه‌وزێکی پانکه‌له‌و قوڵا
ماسی بچوک گه‌وره‌ ئه‌جوڵا
مناڵ به‌ده‌وریا به‌ په‌رۆشه‌وه‌
به‌شادمانی و دڵی خۆشه‌وه‌
به‌ریز وه‌ستابوون بۆ سه‌یری ماسی
هه‌یان بوو پانکه‌و سووره‌ی ئه‌ناسی
له‌پڕا سه‌لکه‌ی بێ حه‌یاو به‌دخو
وه‌ک بانگرابێ هات و په‌یدابوو
به‌ڕاست و چه‌پا به‌ربووه‌ مناڵ
له‌دواوه‌ یه‌ک یه‌ک ئه‌ی خستن به‌ پاڵ
گه‌لێ منداڵی له‌ریزا وه‌ستاو
به‌پاڵی سه‌لکه‌ که‌وتنه‌ ناو ئاو
ئه‌وه‌ی وه‌ستابوو مه‌له‌ی ئه‌زانی
مناڵی ئه‌گرت ده‌ری ئه‌هانی
منداڵی ته‌ڕو شپرزه‌و شێواو
برایه‌وه‌ ماڵ به‌نیوه‌ خنکاو
سه‌لکه‌ش هه‌روه‌کو به‌رزه‌کی بانان
لێی داو بۆی ده‌رچوو به‌بێ  سزادان



_____**_____**_____


سه‌لکه‌و ئاگر

سه‌لکه‌ خه‌ریکی ئاگر بازیبوو
هه‌میشه‌ دایکی لێی ناڕازی بوو
به‌دزی یه‌وه‌ شقارته‌ی ده‌برد
دای ده‌گیرساند و یاری پێده‌کرد
رۆژێکیان سه‌لکه‌ به‌هه‌لی زانی
که‌س له‌ماڵ نه‌بوو شقارته‌ی هانی
دایکی له‌ حه‌وت کوون شاردبویه‌وه‌
به‌دوایا گه‌ڕا تا دۆزیه‌وه‌
چیلکه‌ دوای چیلکه‌ که‌وته‌ داگیرسان
یه‌ک یه‌ک ده‌یسوتاند به‌بێ ڕاوه‌ستان
جار جارێ چیلکه‌ی به‌داگیرساوی
به‌ده‌وروبه‌ری خویا ده‌هاوی
وا رێکه‌وت چیلکه‌ که‌وته‌ سه‌ر پێخه‌ف
گڕی به‌ردایه‌ به‌تانی و چه‌رچه‌ف
په‌رده‌ گڕی گرت ناو ژوور سه‌رانسه‌ر
بڵێسه‌ت ئاگر ده‌بینرا له‌ده‌ر
که‌ل و په‌لی ماڵ وه‌ک کاغه‌زی شڕ
کڵپه‌ی لێهه‌ڵسابو به‌ تێشوی گڕ
گه‌یشته‌ ئاسمان ئاگر و دوکه‌ڵ
خانۆ کڵپه‌ی کرد هه‌روه‌کو مه‌شخه‌ڵ
به‌ هاوار هاوار سه‌لکه‌ی که‌تن که‌ر
ڕایکرد بۆی ده‌رچوو تا گه‌یشته‌ ده‌ر
گڕ ئاڵابووه‌ چمکی داوێنی
بۆهه‌ر کوێ ده‌چو که‌وتبووه‌ شوێنی
خه‌ڵک و خوا گرتیان کوژاندیانه‌وه‌
ئاگری ماڵیان دامرکانده‌وه‌
سه‌لکه‌ برینی ئه‌و له‌ش سوتانه‌
ساڵێ هێشتیه‌وه‌ له‌ خه‌سته‌خانه‌
ئه‌و ساڵه‌ قوتابخانه‌ی له‌کیس چوو
هاوه‌ڵه‌کانی چونه‌ پۆلی دوو
ئه‌م که‌تنه‌ی سه‌لکه‌ ئامۆژگارییه‌
بۆهه‌موو ماڵێ ئاگادارییه‌
ئه‌گه‌ر وریان و ئه‌گه‌ر به‌ وێڵن
منداڵ به‌ته‌نها به‌جێ نه‌هێڵن



_____**______**______


سه‌لکه‌و سه‌یران

به‌هار بوو ماڵی سه‌لکه‌ به‌ خێزان
چوونه‌ سه‌یاره‌ به‌ نیازی سه‌یران
باوکی لێی ئه‌خوڕی زۆر به‌وریای
به‌بێ په‌له‌ په‌ل به‌بێ خێرایی
به‌ڵام له‌پڕا سه‌لکه‌ی ناله‌بار
ده‌رگای کرده‌وه‌ له‌رێ که‌وته‌  خوار
ته‌پا و تلیدا به‌پشت و سکا
سه‌ری زامار بوو له‌شی تێک شکا
له‌جێی سه‌یران و دیمه‌ن و  گوڵزار
خێزان به‌ شیوه‌ن رووی کرده‌وه‌ شار
سه‌لکه‌ی خوێناوی و له‌شی زاماری
خرایه‌ گه‌چ و ژێر نه‌شته‌رکاری
له‌خه‌سته‌خانه‌ تاهه‌ڵسایه‌وه‌
ماوه‌یه‌کی زۆر  تیایا مایه‌وه‌
هه‌تا ڕه‌فتاری سه‌لکه‌ ئاوابێ
رۆژی ماڵه‌که‌ی ئه‌بێ ئاوا بێ
ئه‌وی منداڵی وه‌ک سه‌لکه‌ی هه‌یه‌
ئاخۆ بۆخۆشی  کاته‌که‌ی  هه‌یه‌؟




*********
ع.ع شه‌ونم

*********


ئاماده‌کردنی / شه‌نێ
تایبه‌ت به‌ کوردژین

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-64c9bb37e3.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-01-16 21:44:28

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPFirefox

Re: چه‌ند هۆنراوه‌یه‌ک پێشه‌که‌شه‌ به‌ منداڵان ***1***

هههههههههههههههههههه سه‌لکه‌ چه‌نه‌ نه‌گبه‌ته‌
ده‌ستت خۆشبێت به‌قوربان بابه‌تێکی جوان بوو
هۆنراوه‌کان زۆۆۆۆۆۆر خۆشبون هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net