❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / باشترین فیلمی سه‌ربه‌خۆی ساڵ ده‌ستنیشان كرا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-03-06 18:45:54

Hamno_
جوانی کوردژین
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-02-28
دواترین سه‌ردان: 2010-04-02
په‌یامه‌كان: 753
WindowsXPMSIE7

باشترین فیلمی سه‌ربه‌خۆی ساڵ ده‌ستنیشان كرا

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-8859972dec.jpg

PNA –لۆس ئه‌نجلێس- فیلمی سینه‌مایی "پرشس" له‌ ده‌رهێنانی "لێ ده‌نیالز" له‌ رێگای به‌ده‌ست هێنانی (5) خه‌لات له‌ خه‌لاته‌كانی "سپیریت"(ناسراو به‌ ئۆسكاری سینه‌مای سه‌ربه‌خۆ)، وه‌كو باشترین فیلمی سه‌ربه‌خۆی ساڵ ده‌ستنیشان كرا.


به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی "ورایتی"، رێورِه‌سمی پێشكه‌ش كردنی خه‌لاته‌كانی "سپیریت" ئه‌مرِۆ له‌ شاری لۆس ئه‌نجلێس به‌رِێوه‌چوو، تیایدا فیلمی "پرشس" له‌ ده‌رهێنانی "لی ده‌نیالز" كه‌ له‌ سه‌ر بنه‌مای رۆمانی "گوشار" له‌ نووسینی "سافایه‌ر" به‌رهه‌م هاتووه‌، توانی خه‌لاته‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و رێورِه‌سمه‌ به‌ده‌ست بێنێت.

له‌و رێورِه‌سمه‌دا، خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنه‌ر پێشكه‌ش به‌ لێ ده‌نیالز كرا و خه‌لاتی باشترین سیناریۆش پێشكه‌ش به‌ "جفری فێلچر" سیناریستی ئه‌و فیلمه‌ كرا. "گابوری سیدیبه‌" ئه‌كته‌ری ئه‌و فیلمه‌ وه‌كو باشترین ئه‌كته‌ری ئافره‌ت ده‌ستنیشان كرا و خه‌لاتی سپیریت بۆ ئه‌كته‌ری دووه‌می ئافره‌تیش پێشكه‌ش به‌ خاتوو "مۆنیك" ئه‌كته‌ری ئه‌و فیلمه‌ كرا.

ئه‌و فیلمه‌ له‌ كاتێكدا وه‌كو براوه‌ی سه‌ره‌كی خه‌لاته‌كانی "سپیریت" ده‌ستنیشان كرا كه‌ هه‌فته‌ی رابردوو له‌ شه‌ش بواری خه‌لاته‌كانی "ئیمیج"(ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی پێشكه‌وتنی ره‌شپێستانی ئه‌مه‌ریكا)(NAACP) وه‌كو براوه‌ ده‌ستنیشان كرا.

فیلمی سینه‌مایی "پرشس" ساڵی رابردوو بۆ یه‌كه‌م جار له‌ فیستیڤاڵی فیلمی سه‌ربه‌خۆی ساندنس نمایش كرا و توانیی سێ خه‌لاتی ئه‌و فیستیڤاڵه‌ به‌ده‌ست بێنێت.

ئه‌و فیلمه‌ یه‌كێك له‌ ده‌ كاندیدی به‌شی ئۆسكاری باشترین فیلم له‌ رێورِه‌سمی ئۆسكاره‌  كه‌ (7) مارس له‌ هۆڵی كداك تیه‌تری شاری لۆس ئه‌نجلێس به‌رِێوه‌ ده‌چێت.












PAYAMNER

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-03-06 20:23:41

zhyar1983
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: dukan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-09
دواترین سه‌ردان: 2011-08-25
په‌یامه‌كان: 1754
WindowsXPFirefox

Re: باشترین فیلمی سه‌ربه‌خۆی ساڵ ده‌ستنیشان كرا

dasto panjat xosh bet azezm har sarkawto bet

Kurdzhin
گوڵ بۆ که‌سێکه‌ که‌ خۆشی گوڵ بێت
وه‌ک تۆ وه‌فادار منی له‌ بیر بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-03-06 20:43:36

Hamno_
جوانی کوردژین
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-02-28
دواترین سه‌ردان: 2010-04-02
په‌یامه‌كان: 753
WindowsXPMSIE7

Re: باشترین فیلمی سه‌ربه‌خۆی ساڵ ده‌ستنیشان كرا

Zor Supas GyaN Bzhi

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net