.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














PNA –لۆس ئه‌نجلێس- فیلمی سینه‌مایی "پرشس" له ده‌رهێنانی "لێ دهنیالز" له رێگای به‌ده‌ست هێنانی (5) خه‌لات له خهلاتهكانی "سپیریت"(ناسراو به ئۆسكاری سینه‌مای سه‌ربه‌خۆ)، وه‌كو باشترین فیلمی سه‌ربه‌خۆی ساڵ ده‌ستنیشان كرا.
به گوێره‌ی هه‌واڵی "ورایتی"، رێورِهسمی پێشكه‌ش كردنی خهلاتهكانی "سپیریت" ئهمرِۆ له شاری لۆس ئه‌نجلێس بهرِێوهچوو، تیایدا فیلمی "پرشس" له ده‌رهێنانی "لی دهنیالز" كه له سه‌ر بنه‌مای رۆمانی "گوشار" له نووسینی "سافایه‌ر" به‌رهه‌م هاتووه، توانی خه‌لاته سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و رێورِهسمه به‌ده‌ست بێنێت.
له‌و رێورِهسمهدا، خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنه‌ر پێشكه‌ش به لێ دهنیالز كرا و خه‌لاتی باشترین سیناریۆش پێشكه‌ش به "جفری فێلچر" سیناریستی ئه‌و فیلمه كرا. "گابوری سیدیبه" ئه‌كته‌ری ئه‌و فیلمه وه‌كو باشترین ئه‌كته‌ری ئافره‌ت ده‌ستنیشان كرا و خه‌لاتی سپیریت بۆ ئه‌كته‌ری دووه‌می ئافره‌تیش پێشكه‌ش به خاتوو "مۆنیك" ئه‌كته‌ری ئه‌و فیلمه كرا.
ئه‌و فیلمه له كاتێكدا وه‌كو براوه‌ی سه‌ره‌كی خهلاتهكانی "سپیریت" ده‌ستنیشان كرا كه هه‌فته‌ی رابردوو له شه‌ش بواری خهلاتهكانی "ئیمیج"(ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی پێشكه‌وتنی ره‌شپێستانی ئه‌مه‌ریكا)(NAACP) وه‌كو براوه ده‌ستنیشان كرا.
فیلمی سینه‌مایی "پرشس" ساڵی رابردوو بۆ یه‌كه‌م جار له فیستیڤاڵی فیلمی سه‌ربه‌خۆی ساندنس نمایش كرا و توانیی سێ خه‌لاتی ئه‌و فیستیڤاڵه به‌ده‌ست بێنێت.
ئه‌و فیلمه یه‌كێك له ده كاندیدی به‌شی ئۆسكاری باشترین فیلم له رێورِهسمی ئۆسكاره كه (7) مارس له هۆڵی كداك تیهتری شاری لۆس ئه‌نجلێس بهرِێوه ده‌چێت.
PAYAMNER
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dasto panjat xosh bet azezm har sarkawto bet

له‌سه‌ر هێڵ نییه







Zor Supas GyaN Bzhi
له‌سه‌ر هێڵ نییه