.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














PNA - دوو بوتڵه شووشه‌ی بچووك كه گوایه یه‌كێكیان رۆحی پیرمێردێك و ئه‌وی تریان رۆحی كچی جحێڵی تێدایه له رێگه‌ی ماڵپه‌ڕێكی ئهنتهرنێتیهوه به بڕی هه‌زار و چوار دۆلار فرۆشرا. هه‌ڵبه‌ت به‌شێكی زۆر له سه‌ردانیكه‌رانی ئه‌و ماڵپه‌ڕه نیگه‌رانی چاره‌نووسی ئه‌م دوو بوتڵه رۆحه بوون.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكردۆته‌وه كه له وڵاتی نیوزیله‌ند له ماڵپه‌ڕێكی تایبه‌ت به ناوی (Trade Me) واته (بازرگانی من)، دوو بوتڵی شووشه‌یی خرابووه مه‌زاد و تا هه‌فته‌ی رابردوو و به‌ر له فرۆشتنی زیاتر له 200 هه‌زار كه‌س سه‌ردانی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌یان كردبوو.
خاتوون (ئاوی ودبوری) فرۆشیاری هه‌ردوو رۆحه‌كه له باره‌ی بانگه‌شه‌ی فرۆشتنی هه‌ردوو شووشه و رۆحه‌كان گووتوویه‌تی: ئه‌و دوو رۆحه له‌لایه‌ن جنۆگه گرێك له ماڵه‌كه‌یدا له شاری (كرایس چرچ) كه‌وتوونه‌ته ته‌ڵه و ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه و ئێستا له‌م دوو شووشه‌یه‌دا له ناو ئاوی پیرۆزدا هه‌ڵگیراون.
بۆ كڕینه‌وه‌ی ئه‌م دوو شووشه رۆحه، كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به جگه‌ره‌ی دروستكراوی نیوزیله‌ندی به ناوی (Safer Smoke NZ) بڕی هه‌زار و 395 دۆلاری به كڕینی ئه‌م دوو بوتڵه شووشه‌یه دا. ئه‌و خانمه رایگه‌یاندووه كه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له فرۆشتنی ئه‌م دوو بوتڵه گیری ده‌كه‌وێت، دوای ئه‌وه‌ی پاره‌ی جنۆكه گره‌كه‌ی لێده‌دات، ئه‌و بڕه‌ی بۆی ده‌مێنێته‌وه له پڕۆژه‌یه‌كی خێرخوازی بۆ پارێزگاریكردن له ئاژه‌ڵان خه‌رجی ده‌كات.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یداوه كه له ماڵه‌كه‌یدا چه‌ند رووداوێكی سه‌یرو سه‌مه‌ره رووده‌ده‌ن، له‌وانه كتریه كاره‌باییه‌كه‌ی ئاو گه‌رمكردنی سه‌ربه‌خۆی پێ ده‌بێت و ده‌كوژێته‌وه، یان بێ ئه‌وه‌ی كه‌س دیار بێت یه‌كێك ده‌ست له پشتی ملییه‌وه ده‌دات، جگه له‌مانه‌ش له ژووره‌دان ده‌نگه‌ده‌نگ ده‌بیستێت و شتومه‌كی ون ده‌بێت و له ناو خۆیان به دیار ده‌كه‌نه‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئه‌و كۆمپانیایه‌ی تایبه‌ت به جگه‌ره‌ی دروستكراو، سه‌رسوڕمانی خۆی ده‌ربڕیوه له‌وه‌ی دوای كڕینه‌وه هه‌ردوو بوتڵه‌كه چی له دوو رۆحه‌كه‌ی ناویان بكات.
خاتوون ودبوری كه فرۆشیاری ئه‌و دوو بوتڵه شووشه‌یه ده‌ڵێت: سه‌گه‌كه‌م هه‌ر له خۆیه‌وه چه‌په‌ڵۆك به‌سه‌ریدا ده‌كێشێت و ناشوێرێت روو له هه‌ندێك له ژووهكان بكات، حاڵه‌تێكی دیكه‌ش ئه‌وه‌یه كۆڕی براكه‌م شه‌وێك له ماڵه‌كه‌مدا مایه‌وه، له‌و شه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ كچێكی بچووك قسه‌ی كردووه.
وه‌كو باسی لێوه‌كردووه، دوای ئه‌وه‌ی له مانگی حوزه‌یرانی پار ساڵ یه‌كێك له ئه‌ندامانی كلێسای شاره‌كه‌ی چه‌ند جارێك له ماڵه‌كه‌یدا جنۆكه‌ی گرتووه، ئێستا ره‌وشی ناو ماڵه‌كه‌ی ئاسایی بۆته‌وه. ودبوری ده‌ڵێت: رۆحی پیره‌مێرده‌كه و كچه‌كه جحێڵه‌كه له ناو ئاوی پیرۆزدا زۆر به ئه‌مانه‌ته‌وه هه‌ڵگیراوه و وه‌كو ئه‌وه‌یه له خه‌وێكی گوزهشتهدا بن.
هه‌روه‌ها گووتوویه‌تی: به فرۆشتنه‌وه‌یان ده‌یه‌وێت له ده‌ست ئه‌م دوو رۆحه ئاسووده بێت، چونكه زۆر به ده‌ستیانه‌وه ترساوه، هه‌رچه‌نده پێده‌چێت یه‌كێك له‌م دوو رۆحه حه‌ز بكات و بیه‌وێت یاری له‌گه‌ڵ بكات.
جێی ئاماژه‌یه ده‌یان هه‌زار كه‌سی كه سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی (بازرگانی من)یان كردووه ده‌رباره‌ی ئه‌و مامه‌ڵه‌كردنه بۆچوونیان هه‌بووه، هه‌ندێكیان پرسیاریان ئه‌وه بووه كه باشرین پارێزگاریكردن له‌م دوو رۆحه چییه و ئه‌وانی تریش پرسیاریان له لایه‌نی ئه‌خلاقی ئه‌و كاره كردووه.
PAYAMNER
له‌سه‌ر هێڵ نییه









هههههههههههههههههههه شه‌ربه‌تی مێوژه ههههههههههههههه
ده‌ستت خۆشبێت هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه








dasto panjat xosh bet azezm har sarkawto bet

له‌سه‌ر هێڵ نییه
walla mam kasbe chaka dastakant xosh bet bai ne xoman bet lera bet ro7e pshila ba he mrov afroshn hhh
له‌سه‌ر هێڵ نییه




سه‌د خۆزگه‌م به حیکایه‌تی مهر و گورگهکههههههههههههههههههههههههههههههه
ده‌ست و چاوت خۆش بۆ ئه‌و بابه‌ته سه‌رنج راکێشه
له‌سه‌ر هێڵ نییه