❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / له‌ وڵاتی نیوزیله‌ندا دوو شووشه‌ رۆح فرۆشرا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-03-15 17:58:39

Hamno_
جوانی کوردژین
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-02-28
دواترین سه‌ردان: 2010-04-02
په‌یامه‌كان: 753
WindowsXPMSIE7

له‌ وڵاتی نیوزیله‌ندا دوو شووشه‌ رۆح فرۆشرا

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-dfda4457ba.jpg

PNA - دوو بوتڵه‌ شووشه‌ی بچووك كه‌ گوایه‌ یه‌كێكیان رۆحی پیرمێردێك و ئه‌وی تریان رۆحی كچی جحێڵی تێدایه‌ له‌ رێگه‌ی ماڵپه‌ڕێكی ئه‌نته‌رنێتیه‌وه‌ به‌ بڕی هه‌زار و چوار دۆلار فرۆشرا. هه‌ڵبه‌ت به‌شێكی زۆر له‌ سه‌ردانیكه‌رانی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ نیگه‌رانی چاره‌نووسی ئه‌م دوو بوتڵه‌ رۆحه‌ بوون.

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكردۆته‌وه‌ كه‌ له‌ وڵاتی نیوزیله‌ند له‌ ماڵپه‌ڕێكی تایبه‌ت به‌ ناوی (Trade Me) واته‌ (بازرگانی من)، دوو بوتڵی شووشه‌یی خرابووه‌ مه‌زاد و تا هه‌فته‌ی رابردوو و به‌ر له‌ فرۆشتنی زیاتر له‌ 200 هه‌زار كه‌س سه‌ردانی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌یان كردبوو.

خاتوون (ئاوی ودبوری) فرۆشیاری هه‌ردوو رۆحه‌كه‌ له‌ باره‌ی بانگه‌شه‌ی فرۆشتنی هه‌ردوو شووشه‌ و رۆحه‌كان گووتوویه‌تی: ئه‌و دوو رۆحه‌ له‌لایه‌ن جنۆگه‌ گرێك له‌ ماڵه‌كه‌یدا له‌ شاری (كرایس چرچ) كه‌وتوونه‌ته‌ ته‌ڵه‌ و ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه‌ و ئێستا له‌م دوو شووشه‌یه‌دا له‌ ناو ئاوی پیرۆزدا هه‌ڵگیراون.

بۆ كڕینه‌وه‌ی ئه‌م دوو شووشه‌ رۆحه‌، كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به‌ جگه‌ره‌ی دروستكراوی نیوزیله‌ندی به‌ ناوی (Safer Smoke NZ) بڕی هه‌زار و 395 دۆلاری به‌ كڕینی ئه‌م دوو بوتڵه‌ شووشه‌یه‌ دا. ئه‌و خانمه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی له‌ فرۆشتنی ئه‌م دوو بوتڵه‌ گیری ده‌كه‌وێت، دوای ئه‌وه‌ی پاره‌ی جنۆكه‌ گره‌كه‌ی لێده‌دات، ئه‌و بڕه‌ی بۆی ده‌مێنێته‌وه‌ له‌ پڕۆژه‌یه‌كی خێرخوازی بۆ پارێزگاریكردن له‌ ئاژه‌ڵان خه‌رجی ده‌كات.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌یداوه‌ كه‌ له‌ ماڵه‌كه‌یدا چه‌ند رووداوێكی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ رووده‌ده‌ن، له‌وانه‌ كتریه‌ كاره‌باییه‌كه‌ی ئاو گه‌رمكردنی سه‌ربه‌خۆی پێ ده‌بێت و ده‌كوژێته‌وه‌، یان بێ ئه‌وه‌ی كه‌س دیار بێت یه‌كێك ده‌ست له‌ پشتی ملییه‌وه‌ ده‌دات، جگه‌ له‌مانه‌ش له‌ ژووره‌دان ده‌نگه‌ده‌نگ ده‌بیستێت و شتومه‌كی ون ده‌بێت و له‌ ناو خۆیان به‌ دیار ده‌كه‌نه‌وه‌.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ ئه‌و كۆمپانیایه‌ی تایبه‌ت به‌ جگه‌ره‌ی دروستكراو، سه‌رسوڕمانی خۆی ده‌ربڕیوه‌ له‌وه‌ی دوای كڕینه‌وه‌ هه‌ردوو بوتڵه‌كه‌ چی له‌ دوو رۆحه‌كه‌ی ناویان بكات.

خاتوون ودبوری كه‌ فرۆشیاری ئه‌و دوو بوتڵه‌ شووشه‌یه‌ ده‌ڵێت: سه‌گه‌كه‌م هه‌ر له‌ خۆیه‌وه‌ چه‌په‌ڵۆك به‌سه‌ریدا ده‌كێشێت و ناشوێرێت روو له‌ هه‌ندێك له‌ ژووه‌كان بكات، حاڵه‌تێكی دیكه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كۆڕی براكه‌م شه‌وێك له‌ ماڵه‌كه‌مدا مایه‌وه‌، له‌و شه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ كچێكی بچووك قسه‌ی كردووه‌.

وه‌كو باسی لێوه‌كردووه‌، دوای ئه‌وه‌ی له‌ مانگی حوزه‌یرانی پار ساڵ یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی كلێسای شاره‌كه‌ی چه‌ند جارێك له‌ ماڵه‌كه‌یدا جنۆكه‌ی گرتووه‌، ئێستا ره‌وشی ناو ماڵه‌كه‌ی ئاسایی بۆته‌وه‌. ودبوری ده‌ڵێت: رۆحی پیره‌مێرده‌كه‌ و كچه‌كه‌ جحێڵه‌كه‌ له‌ ناو ئاوی پیرۆزدا زۆر به‌ ئه‌مانه‌ته‌وه‌ هه‌ڵگیراوه‌ و وه‌كو ئه‌وه‌یه‌ له‌ خه‌وێكی گوزه‌شته‌دا بن.

هه‌روه‌ها گووتوویه‌تی: به‌ فرۆشتنه‌وه‌یان ده‌یه‌وێت له‌ ده‌ست ئه‌م دوو رۆحه‌ ئاسووده‌ بێت، چونكه‌ زۆر به‌ ده‌ستیانه‌وه‌ ترساوه‌، هه‌رچه‌نده‌ پێده‌چێت یه‌كێك له‌م دوو رۆحه‌ حه‌ز بكات و بیه‌وێت یاری له‌گه‌ڵ بكات.

جێی ئاماژه‌یه‌ ده‌یان هه‌زار كه‌سی كه‌ سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی (بازرگانی من)یان كردووه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌و مامه‌ڵه‌كردنه‌ بۆچوونیان هه‌بووه‌، هه‌ندێكیان پرسیاریان ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ باشرین پارێزگاریكردن له‌م دوو رۆحه‌ چییه‌ و ئه‌وانی تریش پرسیاریان له‌ لایه‌نی ئه‌خلاقی ئه‌و كاره‌ كردووه‌.









PAYAMNER

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-03-15 18:28:49

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPFirefox

Re: له‌ وڵاتی نیوزیله‌ندا دوو شووشه‌ رۆح فرۆشرا

هههههههههههههههههههه شه‌ربه‌تی مێوژه‌ ههههههههههههههه
ده‌ستت خۆشبێت هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-03-15 18:57:18

zhyar1983
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: dukan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-09
دواترین سه‌ردان: 2011-08-25
په‌یامه‌كان: 1754
WindowsXPFirefox

Re: له‌ وڵاتی نیوزیله‌ندا دوو شووشه‌ رۆح فرۆشرا

dasto panjat xosh bet azezm har sarkawto bet

Kurdzhin
گوڵ بۆ که‌سێکه‌ که‌ خۆشی گوڵ بێت
وه‌ک تۆ وه‌فادار منی له‌ بیر بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-03-15 20:41:11

چێنه‌ر
سونبولی یانه
شوێن: Shary Halmat w Qwrbany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-29
دواترین سه‌ردان: 2012-08-07
په‌یامه‌كان: 1906
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: له‌ وڵاتی نیوزیله‌ندا دوو شووشه‌ رۆح فرۆشرا

walla mam kasbe chaka dastakant xosh bet   bai ne xoman bet lera bet ro7e pshila ba he mrov afroshn hhh

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-03-15 21:22:44

lawk88
خونچەی نوێ
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-23
دواترین سه‌ردان: 2011-04-04
په‌یامه‌كان: 118
WindowsXPOpera

Re: له‌ وڵاتی نیوزیله‌ندا دوو شووشه‌ رۆح فرۆشرا

سه‌د خۆزگه‌م به‌ حیکایه‌تی مه‌ر و گورگه‌که‌هههههههههههههههههههههههههههههه

ده‌ست و چاوت خۆش بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ سه‌رنج راکێشه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net