.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










ئه‌مشه‌و له دواین یاری هه‌فته‌ی ٢٧ه‌می خولی ئیسپانیدا و له یاریه‌کی به‌هێزدا یانه‌ی به‌رشلۆنه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر یانه‌ی ریال زاراگۆزا تۆمارکرد کاتێک توانی به ئه‌نجامی ٤-٢ یاریه‌که به سوودی خۆی کۆتایی پێبێنێت .. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانده‌کرا لیۆنێل میسی به‌هۆی پێکان به‌شداری له یاریه‌که نه‌کات به‌ڵام دواتر له نێو یاریگادا له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی بینرا و وه‌ک هه‌میشه کلیلی سه‌رکه‌وتنی یانه‌که‌ی بوو کاتێک به به‌رزترین ئاست ده‌رکه‌وت و سێ گۆڵی یه‌ک له دوای یه‌کی تۆمارکرد و بۆ دووه‌م هه‌فته له‌سه‌ر یه‌ک هاتریکی تۆمارکرد و هۆکاری هه‌ژمارکردنی لێدانێکی سزابوو بۆ یانه‌که‌ی .. میسی کاتێکی زۆری پێویست نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی ڕیگای گۆڵ تۆمارکردن بدۆزێته‌وه و له خوله‌کی ٥ یه‌که‌م گۆڵی تۆمارکرد ، دوای ئه‌و گۆڵه گشت هه‌وڵه‌کانی هه‌ردوولا بێ سوود بوون و نیوه‌ی یه‌که‌م به‌و ئه‌نجامه کۆتایی هات ، له نیوه‌ی دووه‌م و له خوله‌کی ٦٦ به هه‌وڵێکی تاکه‌که‌سی زۆر جوان میسی دووه‌م گۆڵی هێنا و له ٧٨ یش سێیه‌م و هاتریکی تۆمارکرد ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یاریه‌که تاڕاده‌یه‌کی زۆر به سوودی بارسا کۆتایی هاتبوو به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی چاوه‌ڕواننه‌کراو ئادریان کۆلۆنگا له خوله‌که‌کانی ٨٥ و ٨٩ دوو گۆڵی له‌سه‌ر یه‌کی تۆمارکرد و جیاوازیه‌که‌ی که‌م کرده‌وه بۆ یه‌ک گۆڵ به‌ڵام یانه‌ی خاوه‌ن یاریگا نه‌ک نه‌یانتوانی خاڵێک بگه‌ڕێننه‌وه به‌ڵکو نه‌یانتوانی ڕێگا له گۆڵی چواره‌می به‌رشلۆنه بگرن کاتێک زلاتان ئیبراهیمۆڤیج به لێدانی سزا تۆماری کرد که هۆکاری لێدانه سزاکه دووباره میسی بوو .. به‌م شێوه‌یه‌ش پله‌کانی پێشه‌وه‌ی لالیگا ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش وه‌ک خۆی مایه‌وه و هه‌ردوو یانه‌ی ریال مه‌درید و به‌رشلۆنه به جیاوازی گۆڵ و به ٦٨ خاڵ له پله‌ی یه‌که‌م دێن و ڤاله‌نسیا له سێیه‌م و ریال مایۆرکا له جواره‌م
ئاماره‌کانی یاریه‌که :
ریال زاراگۆزا ٢- ٤ به‌رشلۆنه
کۆی لێدانه‌کان : ١١ – ١٧
لێدان بۆ ناو گۆڵ : ٣ – ٧
لێدانی کۆرنه: ٤-٦
ئۆفساید: ٦-٢
فاوڵ: ١٥ – ١٤
خاوه‌ندارێتی تۆپ: ٦٠% – ٤٠%
ياريگا


له‌سه‌ر هێڵ نییه








dasto panjat xosh bet har sarkawto bet azezm

له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ست خۆش بێت سه‌رکه‌وتوو بی
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
