❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سه‌رکێشیه‌کانی میسی سنوری نیه‌ و زاراگۆزا بووه‌ قوربانی هاتریکێکی تری میسی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-03-22 09:31:53

BeYaR
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-30
دواترین سه‌ردان: 2013-01-10
په‌یامه‌كان: 1327
WindowsXPOpera

سه‌رکێشیه‌کانی میسی سنوری نیه‌ و زاراگۆزا بووه‌ قوربانی هاتریکێکی تری میسی

http://d.yimg.com/a/p/rids/20100321/i/r2356620295.jpg?
ئه‌مشه‌و له‌ دواین یاری هه‌فته‌ی ٢٧ه‌می خولی ئیسپانیدا و له‌ یاریه‌کی به‌هێزدا یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر یانه‌ی ریال زاراگۆزا تۆمارکرد کاتێک توانی به‌ ئه‌نجامی ٤-٢ یاریه‌که‌ به‌ سوودی خۆی کۆتایی پێبێنێت .. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانده‌کرا لیۆنێل میسی به‌هۆی پێکان به‌شداری له‌ یاریه‌که‌ نه‌کات به‌ڵام دواتر له‌ نێو یاریگادا له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی بینرا و وه‌ک هه‌میشه‌ کلیلی سه‌رکه‌وتنی یانه‌که‌ی بوو کاتێک به‌ به‌رزترین ئاست ده‌رکه‌وت و سێ گۆڵی یه‌ک له‌ دوای یه‌کی تۆمارکرد و بۆ دووه‌م هه‌فته‌ له‌سه‌ر یه‌ک هاتریکی تۆمارکرد و هۆکاری هه‌ژمارکردنی لێدانێکی سزابوو بۆ یانه‌که‌ی .. میسی کاتێکی زۆری پێویست نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی ڕیگای گۆڵ تۆمارکردن بدۆزێته‌وه‌ و له‌ خوله‌کی ٥ یه‌که‌م گۆڵی تۆمارکرد ، دوای ئه‌و گۆڵه‌ گشت هه‌وڵه‌کانی هه‌ردوولا بێ سوود بوون و نیوه‌ی یه‌که‌م به‌و ئه‌نجامه‌ کۆتایی هات ، له‌ نیوه‌ی دووه‌م و له‌ خوله‌کی ٦٦ به‌ هه‌وڵێکی تاکه‌که‌سی زۆر جوان میسی دووه‌م گۆڵی هێنا و له‌ ٧٨ یش سێیه‌م و هاتریکی تۆمارکرد ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یاریه‌که‌ تاڕاده‌یه‌کی زۆر به‌ سوودی بارسا کۆتایی هاتبوو به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی چاوه‌ڕواننه‌کراو ئادریان کۆلۆنگا له‌ خوله‌که‌کانی ٨٥ و ٨٩ دوو گۆڵی له‌سه‌ر یه‌کی تۆمارکرد و جیاوازیه‌که‌ی که‌م کرده‌وه‌ بۆ یه‌ک گۆڵ به‌ڵام یانه‌ی خاوه‌ن یاریگا نه‌ک نه‌یانتوانی خاڵێک بگه‌ڕێننه‌وه‌ به‌ڵکو نه‌یانتوانی ڕێگا له‌ گۆڵی چواره‌می به‌رشلۆنه‌ بگرن کاتێک زلاتان ئیبراهیمۆڤیج به‌ لێدانی سزا تۆماری کرد که‌ هۆکاری لێدانه‌ سزاکه‌ دووباره‌ میسی بوو .. به‌م شێوه‌یه‌ش پله‌کانی پێشه‌وه‌ی لالیگا ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش وه‌ک خۆی مایه‌وه‌ و هه‌ردوو یانه‌ی ریال مه‌درید و به‌رشلۆنه‌ به‌ جیاوازی گۆڵ و به‌ ٦٨ خاڵ له‌ پله‌ی یه‌که‌م دێن و ڤاله‌نسیا له‌ سێیه‌م و ریال مایۆرکا له‌ جواره‌م

ئاماره‌کانی یاریه‌که‌ :

ریال زاراگۆزا ٢- ٤ به‌رشلۆنه‌

کۆی لێدانه‌کان : ١١ – ١٧

لێدان بۆ ناو گۆڵ : ٣ – ٧

لێدانی کۆرنه‌: ٤-٦

ئۆفساید: ٦-٢

فاوڵ: ١٥ – ١٤

خاوه‌ندارێتی تۆپ: ٦٠% – ٤٠%


ياريگا

Kurdzhin
https://fbcdn-sphotos-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash4/383881_289661834404846_192552140782483_684196_1842019408_n.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-03-22 18:18:09

zhyar1983
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: dukan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-09
دواترین سه‌ردان: 2011-08-25
په‌یامه‌كان: 1754
WindowsXPFirefox

Re: سه‌رکێشیه‌کانی میسی سنوری نیه‌ و زاراگۆزا بووه‌ قوربانی هاتریکێکی تری میسی

dasto panjat xosh bet har sarkawto bet azezm

Kurdzhin
گوڵ بۆ که‌سێکه‌ که‌ خۆشی گوڵ بێت
وه‌ک تۆ وه‌فادار منی له‌ بیر بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-03-24 08:20:16

Ashqi_Mn
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: رِانيـــــــــه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-31
دواترین سه‌ردان: 2013-12-03
په‌یامه‌كان: 539
WindowsMSIE7

Re: سه‌رکێشیه‌کانی میسی سنوری نیه‌ و زاراگۆزا بووه‌ قوربانی هاتریکێکی تری میسی

ده‌ست خۆش   بێت   سه‌رکه‌وتوو  بی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net