❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بۆچی پێناگه‌ین ؟!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-03-25 08:10:23

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

بۆچی پێناگه‌ین ؟!

بۆچی پێناگه‌ین ؟!

زۆر جار ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر دارو دره‌خت بوینایه‌ ، باخه‌وانه‌که‌مان هه‌ر زوو ده‌یبڕینه‌وه‌ له‌به‌ر بێکه‌ڵکیو بێبه‌ریمان ، خه‌ڵکی ده‌ڵێن: ئه‌مساڵ ساڵی ترێ یان هه‌نجیر نه‌بوو ، کاتێک ئه‌و ساڵه‌ به‌روبووم باشنه‌بێت ،نازانم له‌وه‌ ده‌چێت ئێمه‌ومانان هیچ ساڵێک ساڵمان نه‌بێت ، به‌رهه‌مێکمان نییه‌ که‌دڵی باخه‌وان خۆشبکات و دوژمنانیش دڵیان شه‌ق ببات، له‌کاتێکدا خوای باڵا ده‌ست ده‌فه‌رموێت : ( نمونه‌ی بڕواداران وه‌ک ڕووه‌کێک وایه‌  که‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ چه‌که‌ره‌ بکات ، جا چه‌که‌ره‌که‌ی به‌هێزکردبێت . پاشان ئه‌ستور بێت و ڕابوه‌ستێت له‌سه‌ر قه‌ده‌که‌ی ، ئه‌وه‌نده‌ زوو پێبگات گشتیاران سه‌رسام بکات و پێیانسه‌یر بێت چۆن وا پێگه‌یشت؟! چۆن ئاوا خۆی گرت؟!  ، دیاره‌ ئه‌مه‌ش داخ ده‌کات به‌دڵی کافراندا)
هه‌ندێک له‌بڕواداران سستبوون و پێنه‌ده‌گه‌یشتن ، خوای گه‌وره‌ سه‌رزه‌نشتیکردن تا هۆشیارببنه‌وه‌ ، وه‌ک ده‌فه‌رموێت: ( ئایا ئیتر کاتی ئه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ بۆئه‌وانه‌ی که‌ بڕوایان هێناوه‌ ، دڵه‌کانیان بۆیادی خواو قورئان ملکه‌چبکه‌ن و وه‌کو ئه‌و که‌سانه‌ نه‌بن که‌ په‌ڕاوی ئاسمانیان بۆ ڕه‌وانه‌ کراوه‌ ، دوای تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌کی دورودرێژ دڵیان ڕه‌قبوو ، زۆربه‌شیان یاخی و سه‌رکه‌ش و ناله‌بار ده‌رچوون )
ئه‌گه‌ر سه‌یرێکی مێژووی شکوداری ئیسلامی بکه‌ین ، بۆنمونه‌ ده‌بینین که‌سێکی وه‌کو ( عه‌بدوڵلای کوڕی ئوم مه‌کتوم)  چۆن ئاوا شه‌یدای شه‌هید ببوو ، چۆن ئاوا په‌روه‌رده‌کرابوو پێگه‌یشتبوو؟ که‌ نابینایی نه‌بێته‌ ڕێگر له‌به‌رده‌میدا و به‌هیممه‌تی به‌رزه‌وه‌ له‌قادسیه‌دا ئاڵای ئیسلامی هه‌ڵگرت و له‌ناوه‌ڕاستی گۆره‌پانی جه‌نگدا وه‌ستا ، تا به‌وه‌ستانه‌که‌ی ببێته‌ هانده‌رو دڵقایمی بۆ موسوڵمانه‌ چاو ساغه‌کان و ئینجا به‌شه‌هیدبوونیشی بووه‌ به‌ڵگه‌ به‌سه‌ر ئه‌وانه‌وه‌ که‌ له‌بیانوو ده‌گه‌ڕێن بۆئه‌وه‌ی خۆیان له‌هه‌وڵ و تێکۆشان بدزنه‌وه‌ ، ئه‌وه‌ش (زه‌یدی کوڕی سابت) لاوێکبوو ، کاتێک پێغه‌مبه‌ر (د.خ) داوایلێکرد که‌زمانی عیبری فێربێت ئه‌ویش له‌پانزه‌ رۆژدا خۆی فێرکرد ، ئه‌وه‌ش (سوڵتان موحه‌مه‌د فاتح) ته‌مه‌نی نزیکه‌ی بیست ساڵێک ده‌بوو توانی فه‌تحی قوسته‌نیته‌نییه‌ بکات ، هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر موسا (سه‌لامی خوای لێبێت) ئاماده‌ بوو بۆ بینینی (خضر) نزیکه‌ی سه‌دساڵێک بڕوات و بگه‌ڕێت ، هه‌روه‌ک ده‌فه‌رموێت :( لا أبرح حتی أبلغ مجمع البحرین أو أمضی حقبا)  الکهف 60
حقب   نزیکه‌ی سه‌د ساڵێک ده‌بێت دیاره‌ ئه‌و پێغه‌مبه‌رێکی (اولو العزم)بوو ،ئه‌ی ئاخۆ ئێمه‌ بانگخوازێکی خاوه‌ن عه‌زم و هیممه‌تین یان نا؟ ئه‌گه‌ر ( نا ) بێت ،هه‌تاکه‌ی وابین؟! خۆ هاکا ئه‌ستێره‌ی ته‌مه‌نمان ئاوابوو ، یان له‌ گردۆڵکه‌ی ژیان پێچمانکرده‌وه‌ و له‌چاو ونبووین هه‌روه‌ک مه‌وله‌وی شاعیر ده‌ڵێت :
کاتێ>کمـان زانــــا ده‌ورێ وه‌رده‌وه‌
ئێمه‌ش چوون یاران پێچمان کرده‌وه‌



ئاماده‌کردنی / شازاده‌ شه‌نێ
تایبه‌ت به‌ کوردژین

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-64c9bb37e3.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-03-25 08:29:31

suaam
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-14
دواترین سه‌ردان: 2013-12-08
په‌یامه‌كان: 1001
WindowsOpera

Re: بۆچی پێناگه‌ین ؟!

ده‌سته‌كانت خۆش هه‌ربژیت

Kurdzhin
? SMILE ! its so easy , :) see

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-03-25 08:55:02

ONE
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-13
دواترین سه‌ردان: 2012-08-17
په‌یامه‌كان: 198
WindowsXPSafari

Re: بۆچی پێناگه‌ین ؟!

ده‌سته‌کانت خۆش بابه‌تێکی جوان بوو

Kurdzhin
خوايه من ستةمم له نةفسى خوم كردووه ستةميكى زورو كةس له كوناهو تاوان خوش نابيت جكه له زاتى تو,ساخوايه ليم خوش ببه بةليخوشبونى خوت و رةحمم بى بكه ,بةراستى خوت ليبورده و بةخشندةيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net