.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















بۆچی پێناگه‌ین ؟!
زۆر جار ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر دار‌و دره‌خت بوینایه ، باخه‌وانه‌که‌مان هه‌ر زوو ده‌یبڕینه‌وه له‌به‌ر بێکهڵکیو بێبه‌ریمان ، خه‌ڵکی ده‌ڵێن: ئه‌مساڵ ساڵی ترێ یان هه‌نجیر نه‌بوو ، کاتێک ئه‌و ساڵه به‌روبووم باشنه‌بێت ،نازانم له‌وه ده‌چێت ئێمه‌ومانان هیچ ساڵێک ساڵمان نه‌بێت ، به‌رهه‌مێکمان نییه که‌دڵی باخه‌وان خۆشبکات و دوژمنانیش دڵیان شه‌ق ببات، له‌کاتێکدا خوای باڵا ده‌ست ده‌فه‌رموێت : ( نمونه‌ی بڕواداران وه‌ک ڕووه‌کێک وایه که له‌سه‌ره‌تاوه چه‌که‌ره بکات ، جا چه‌که‌ره‌که‌ی به‌هێزکردبێت . پاشان ئه‌ستور بێت و ڕابوه‌ستێت له‌سه‌ر قه‌ده‌که‌ی ، ئه‌وه‌نده زوو پێبگات گشتیاران سه‌رسام بکات و پێیانسهیر بێت چۆن وا پێگه‌یشت؟! چۆن ئاوا خۆی گرت؟! ، دیاره ئه‌مه‌ش داخ ده‌کات به‌دڵی کافراندا)
هه‌ندێک له‌بڕواداران سستبوون و پێنهدهگهیشتن ، خوای گه‌وره سهرزهنشتیکردن تا هۆشیارببنه‌وه ، وه‌ک ده‌فه‌رموێت: ( ئایا ئیتر کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه بۆئه‌وانه‌ی که بڕوایان هێناوه ، دڵه‌کانیان بۆیادی خوا‌و قورئان ملکه‌چبکه‌ن و وه‌کو ئه‌و که‌سانه نه‌بن که په‌ڕاوی ئاسمانیان بۆ ڕه‌وانه کراوه ، دوای تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌کی دورودرێژ دڵیان ڕه‌قبوو ، زۆربه‌شیان یاخی و سه‌رکه‌ش و ناله‌بار ده‌رچوون )
ئه‌گه‌ر سه‌یرێکی مێژووی شکوداری ئیسلامی بکه‌ین ، بۆنمونه ده‌بینین که‌سێکی وه‌کو ( عه‌بدوڵلای کوڕی ئوم مه‌کتوم) چۆن ئاوا شه‌یدای شه‌هید ببوو ، چۆن ئاوا په‌روه‌رده‌کرابوو پێگه‌یشتبوو؟ که نابینایی نه‌بێته ڕێگر له‌به‌رده‌میدا و به‌هیممه‌تی به‌رزه‌وه لهقادسیهدا ئاڵای ئیسلامی هه‌ڵگرت و له‌ناوه‌ڕاستی گۆره‌پانی جه‌نگدا وه‌ستا ، تا بهوهستانهکهی ببێته هاندهرو دڵقایمی بۆ موسوڵمانه چاو ساغه‌کان و ئینجا بهشههیدبوونیشی بووه به‌ڵگه به‌سه‌ر ئه‌وانه‌وه که له‌بیانوو ده‌گه‌ڕێن بۆئه‌وه‌ی خۆیان له‌هه‌وڵ و تێکۆشان بدزنه‌وه ، ئه‌وه‌ش (زه‌یدی کوڕی سابت) لاوێکبوو ، کاتێک پێغه‌مبه‌ر (د.خ) داوایلێکرد که‌زمانی عیبری فێربێت ئه‌ویش له‌پانزه رۆژدا خۆی فێرکرد ، ئه‌وه‌ش (سوڵتان موحه‌مه‌د فاتح) ته‌مه‌نی نزیکه‌ی بیست ساڵێک ده‌بوو توانی فه‌تحی قوستهنیتهنییه بکات ، هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر مو‌سا (سه‌لامی خوای لێبێت) ئاماده بوو بۆ بینینی (خضر) نزیکه‌ی سه‌دساڵێک بڕوات و بگه‌ڕێت ، هه‌روه‌ک ده‌فه‌رموێت :( لا أبرح حتی أبلغ مجمع البحرین أو أمضی حقبا) الکهف 60
حقب نزیکه‌ی سه‌د ساڵێک ده‌بێت دیاره ئه‌و پێغه‌مبه‌رێکی (اولو العزم)بوو ،ئه‌ی ئاخۆ ئێمه بانگخوازێکی خاوه‌ن عه‌زم و هیممهتین یان نا؟ ئه‌گه‌ر ( نا ) بێت ،هه‌تاکه‌ی وابین؟! خۆ هاکا ئه‌ستێره‌ی ته‌مه‌نمان ئاوابوو ، یان له گردۆڵکه‌ی ژیان پێچمانکردهوه و له‌چاو ونبووین هه‌روه‌ک مه‌وله‌وی شاعیر ده‌ڵێت :
کاتێ>کمـان زانــــا ده‌ورێ وه‌رده‌وه
ئێمه‌ش چوون یاران پێچمان کرده‌وه
ئاماده‌کردنی / شازاده شه‌نێ
تایبه‌ت به کوردژین


له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌كانت خۆش هه‌ربژیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده‌سته‌کانت خۆش بابه‌تێکی جوان بوو

له‌سه‌ر هێڵ نییه