.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















ئارنۆلد شوارتزێنگێر" ئه‌كته‌ری ناوداری ئه‌مه‌ریكی له پرۆگرامێكی ته‌له‌فزیونی گوتویه‌تی، پێی خۆشه له
كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مه‌ریكا به‌شداری بكات.
به گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپهرِی "خه‌به‌ر ئۆنلاین"، "ئارنۆلد شوارتزێنگێر" له‌دایك بووی وڵاتی نه‌مسایه و به پێی ده‌ستووری ئه‌مه‌ریكا ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌دایك بوونه، ناتوانن خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری كاندید بكه‌ن.
"جی لی نۆ" پێشكه‌شكاری پرۆگرامی ته‌له‌فزیونی "نمایشی ئه‌مشه‌و" ئه‌و پرسیاره‌ی ئاراسته‌ی "ئارنۆلد" كردووه كه ئه‌گه‌ر بێت و یاساكانی ئه‌مه‌ریكا گۆرِانیان به‌سه‌ردا بێت، ئایا ئه‌و ئاماده‌یه خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری كاندید بكات؟ "شوارتزێنگێر" له وه‌ڵامدا گوتی: "ئاماده‌مه كه به‌شداری له كێبرِكێیهكانی داهاتوو بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و پۆسته بكه‌م".
"شوارتزێنگێر" راشیگه‌یاند: "به ئه‌گه‌ری گۆرِانكاری له ده‌ستووری ئه‌مه‌ریكا، ده‌بمه سه‌رۆكی داهاتووی ئه‌مه‌ریكا".
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه هه‌ر جۆره گۆرِانكاری له ده‌ستووری ئه‌مه‌ریكا پێویسته له لایه‌ن دوو له سه‌ر سێی زۆرینه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی پیران په‌سه‌ند بكرێت و دوای ئه‌وه‌ش له لایه‌ن سێ له سه‌ر چواری ده‌سته‌ی یاسادانه‌ران په‌سه‌ند بكرێت.
"ئارون مه‌ك لیر" وته‌بێژی "ئارنۆلد شوارتزێنگێر" له‌وه‌باره‌وه گوتی: "پێم وانییه ئه‌و گۆرِانكارییه له ده‌ستووری ئه‌مه‌ریكا بێته ئاراوه".
shafaq

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه