❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئارنۆلد جێگه‌ی ئۆباما ده‌گرێته‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-05-02 16:14:17

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

ئارنۆلد جێگه‌ی ئۆباما ده‌گرێته‌وه‌

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-34c85b4e9a.jpg

ئارنۆلد شوارتزێنگێر" ئه‌كته‌ری ناوداری ئه‌مه‌ریكی له‌ پرۆگرامێكی ته‌له‌فزیونی گوتویه‌تی، پێی خۆشه‌ له‌
كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مه‌ریكا به‌شداری بكات.



به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌رِی "خه‌به‌ر ئۆنلاین"، "ئارنۆلد شوارتزێنگێر" له‌دایك بووی وڵاتی نه‌مسایه‌ و به‌ پێی ده‌ستووری ئه‌مه‌ریكا ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌دایك بوونه‌، ناتوانن خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری كاندید بكه‌ن.



"جی لی نۆ" پێشكه‌شكاری پرۆگرامی ته‌له‌فزیونی "نمایشی ئه‌مشه‌و" ئه‌و پرسیاره‌ی ئاراسته‌ی "ئارنۆلد" كردووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر بێت و یاساكانی ئه‌مه‌ریكا گۆرِانیان به‌سه‌ردا بێت، ئایا ئه‌و ئاماده‌یه‌ خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری كاندید بكات؟ "شوارتزێنگێر" له‌ وه‌ڵامدا گوتی: "ئاماده‌مه‌ كه‌ به‌شداری له‌ كێبرِكێیه‌كانی داهاتوو بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و پۆسته‌ بكه‌م".



"شوارتزێنگێر" راشیگه‌یاند: "به‌ ئه‌گه‌ری گۆرِانكاری له‌ ده‌ستووری ئه‌مه‌ریكا، ده‌بمه‌ سه‌رۆكی داهاتووی ئه‌مه‌ریكا".



ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌ر جۆره‌ گۆرِانكاری له‌ ده‌ستووری ئه‌مه‌ریكا پێویسته‌ له‌ لایه‌ن دوو له‌ سه‌ر سێی زۆرینه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی پیران په‌سه‌ند بكرێت و دوای ئه‌وه‌ش له‌ لایه‌ن سێ له‌ سه‌ر چواری ده‌سته‌ی یاسادانه‌ران په‌سه‌ند بكرێت.



"ئارون مه‌ك لیر" وته‌بێژی "ئارنۆلد شوارتزێنگێر" له‌وه‌باره‌وه‌ گوتی: "پێم وانییه‌ ئه‌و گۆرِانكارییه‌ له‌ ده‌ستووری ئه‌مه‌ریكا بێته‌ ئاراوه‌".

shafaq

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net