.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1




کوردمیلۆدی ـ شانێل موزیک ـ بڵاوکردنەوەی ئەلبوم /
هەولێر 11 ئایار/مایۆ(کوردمیلۆدی) ـ بۆ یەکەم جار، دوو ئەلبومی هونەرمەندان “میرا” و “چۆپی فەتاح” بە ناوەکانی “شێوەی تۆ” و “کریستال” بە ئاوازەکانی هەڵکەوت زاهیر هاتە بڵاوکردنەوە .
“دەرباز یونس” بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کارە هونەریەکانی هونەرمەند “هەڵکەوت زاهیر” ڕایدەگەیەنێت : بۆ یەکەم جار دوو بەرهەمی کۆمپانیای “شانێل موزیک” لە لایەن کۆمپانیای “Vin Production” بە یەکەوە بڵاوکرایەوە، کە دوو ئەلبومی گۆرانی بۆ هەردوو هونەرمەند “میرا” و “چۆپی فەتاح” ـن .
ئەلبومەکەی میرا بە ناوی “شێوەی تۆ” ـەو لە 11 تڕاک پێکهاتووە، تێسکتەکانی لە لایەن “د.ئاراس عەبدولکەریم ، د.فەرەیدون عەبدول بەرزنجی ، حەمە سەعیر ئیبراهیم ، هەڵکەوت زاهیر ، ئەدیب چلکی ، دەرباز یونس” و تیایدا دوو گۆرانی بە شێوەی دوێت لەگەڵ هونەرمەندان “دەشنێ” و “لۆکە” هەیە” دەرباز وای گوت .
سەبارەت بە ئەلبومەکەی “چۆپی” دەرباز وتی ” ئەلبومەکەی چۆپی لە 8 تڕاک پێکهاتووە بە ناوی “کریستال” و تێکستەکانیش لە لایەن “حەمە سەعید ئیبراهیم، د.ئاراس عەبدولکەریم، ئەدیب چلکی، ڕەنج سەنگاوی، ئەکرەم ئەمین، مەهاباد قەرەداغی” نووسراون .
ئاوازی هەردوو ئەلبومەکە لە لایەن هونەرمەندی موزیکژەن “هەڵکەوت زاهیر” ئامادەکراوەو “هێمن حوسێن” وەک دابەشکاری موزیک و “کاوە شێخ” وەک تۆمارکەری دەنگ لە هەردوو ئەلبومەکە کاریان کردووە” دەرباز وای گوت .
لای خۆیەوە هونەرمەند “هەڵکەوت زاهیر” بە (کوردمیلۆدی) گوت ” جێگای دڵخۆشیە، ئێمە بتوانین لە کاتێکدا دوو ئەلبومی گۆرانی بوەشێنین، کە بە شێوازێکی پڕۆفیشناڵ کار لە هەردوو ئەلبومەکە کرابێت و هەر ئەلبومێک چەند ستایلێکی جیا جیای تێدایە .
هەژێی گوتنێیە بڵاوکردنەوەی ئەم دوو ئەلبومە لە یەک کاتدا تێنێکی نوێی خستەوە نێو بازاری سیدی فرۆشان، بە تایبەتی لە “ماجیدی مۆڵ”ـی شاری هەولێر ژمارەیەکی بەرچاو لە هەردوو ئەلبومەکە هاتۆتە فرۆشتن، کە بەرهەمی کۆمپانیای شانێل موزیکە لە بڵاوکردنەوەی کۆمپانیای “Vin Production”
(کوردمیلۆدی)
لهسهر هێڵ نییه




hiwai sarkawtn bo hardukian
لهسهر هێڵ نییه



چۆپی زۆرم خۆشدەویستیت بەس بەداخەوە بۆ ئاوازەکانی هەلکەوت
تکا ئەکەم هەندێک بابەتی مالپەرەکان بخوێنەوە ئاخۆ چی ئەنوسرێت دەربارەی ئەو کچانەی کەوا قوتابی هەلکەوتن هیوام وایە خۆی لێ بەدروبگریت
زۆرم خۆش دەوێیت بەس ئەگەر وابێت وردە وردە خۆشەویستیت نامێنێت لەدلی من و هەزارانی وەکمن

لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
