❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئەلبومی “میرا” و “چۆپی فەتاح” بە ئاوازەکانی هونەرمەند “هەڵکەوت زاهیر”

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-05-11 15:43:08

Lana_Hawleri
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-06
دواترین سه‌ردان: 2010-05-12
په‌یامه‌كان: 14
WindowsXPFirefox

ئەلبومی “میرا” و “چۆپی فەتاح” بە ئاوازەکانی هونەرمەند “هەڵکەوت زاهیر”

کوردمیلۆدی ـ شانێل موزیک ـ بڵاوکردنەوەی ئەلبوم /

هەولێر 11 ئایار/مایۆ(کوردمیلۆدی) ـ بۆ یەکەم جار، دوو ئەلبومی هونەرمەندان “میرا” و “چۆپی فەتاح” بە ناوەکانی “شێوەی تۆ” و “کریستال” بە ئاوازەکانی هەڵکەوت زاهیر هاتە بڵاوکردنەوە .

“دەرباز یونس” بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کارە هونەریەکانی هونەرمەند “هەڵکەوت زاهیر” ڕایدەگەیەنێت : بۆ یەکەم جار دوو بەرهەمی کۆمپانیای “شانێل موزیک” لە لایەن کۆمپانیای “Vin Production” بە یەکەوە بڵاوکرایەوە، کە دوو ئەلبومی گۆرانی بۆ هەردوو هونەرمەند “میرا” و “چۆپی فەتاح” ـن .

ئەلبومەکەی میرا بە ناوی “شێوەی تۆ” ـەو لە 11 تڕاک پێکهاتووە، تێسکتەکانی لە لایەن “د.ئاراس عەبدولکەریم ، د.فەرەیدون عەبدول بەرزنجی ، حەمە سەعیر ئیبراهیم ، هەڵکەوت زاهیر ، ئەدیب چلکی ، دەرباز یونس” و تیایدا دوو گۆرانی بە شێوەی دوێت لەگەڵ هونەرمەندان “دەشنێ” و “لۆکە” هەیە” دەرباز وای گوت .

http://kmelody.net/wp-content/uploads/2010/05/blawkrdnawai-2-album.jpg

سەبارەت بە ئەلبومەکەی “چۆپی” دەرباز وتی ” ئەلبومەکەی چۆپی لە 8 تڕاک پێکهاتووە بە ناوی “کریستال” و تێکستەکانیش لە لایەن “حەمە سەعید ئیبراهیم، د.ئاراس عەبدولکەریم، ئەدیب چلکی، ڕەنج سەنگاوی، ئەکرەم ئەمین، مەهاباد قەرەداغی” نووسراون .

ئاوازی هەردوو ئەلبومەکە لە لایەن هونەرمەندی موزیکژەن “هەڵکەوت زاهیر” ئامادەکراوەو “هێمن حوسێن” وەک دابەشکاری موزیک و “کاوە شێخ” وەک تۆمارکەری دەنگ لە هەردوو ئەلبومەکە کاریان کردووە” دەرباز وای گوت .

لای خۆیەوە هونەرمەند “هەڵکەوت زاهیر” بە (کوردمیلۆدی) گوت ” جێگای دڵخۆشیە، ئێمە بتوانین لە کاتێکدا دوو ئەلبومی گۆرانی بوەشێنین، کە بە شێوازێکی پڕۆفیشناڵ کار لە هەردوو ئەلبومەکە کرابێت و هەر ئەلبومێک چەند ستایلێکی جیا جیای تێدایە .

هەژێی گوتنێیە بڵاوکردنەوەی ئەم دوو ئەلبومە لە یەک کاتدا تێنێکی نوێی خستەوە نێو بازاری سیدی فرۆشان، بە تایبەتی لە “ماجیدی مۆڵ”ـی شاری هەولێر ژمارەیەکی بەرچاو لە هەردوو ئەلبومەکە هاتۆتە فرۆشتن، کە بەرهەمی کۆمپانیای شانێل موزیکە لە بڵاوکردنەوەی کۆمپانیای “Vin Production”

(کوردمیلۆدی)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-05-12 22:49:11

GuLaLaSuRa
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-01
دواترین سه‌ردان: 2011-08-15
په‌یامه‌كان: 133
WindowsVistaMSIE7

Re: ئەلبومی “میرا” و “چۆپی فەتاح” بە ئاوازەکانی هونەرمەند “هەڵکەوت زاهیر”

hiwai sarkawtn bo hardukian

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-06-11 15:21:45

شه قلاوه
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-22
دواترین سه‌ردان: 2011-04-17
په‌یامه‌كان: 44
WindowsMSIE7

Re: ئەلبومی “میرا” و “چۆپی فەتاح” بە ئاوازەکانی هونەرمەند “هەڵکەوت زاهیر”

چۆپی زۆرم خۆشدەویستیت بەس بەداخەوە   بۆ ئاوازەکانی هەلکەوت 

تکا ئەکەم هەندێک بابەتی مالپەرەکان بخوێنەوە ئاخۆ چی ئەنوسرێت دەربارەی ئەو کچانەی کەوا قوتابی هەلکەوتن  هیوام وایە خۆی لێ بەدروبگریت 
زۆرم خۆش دەوێیت بەس ئەگەر وابێت وردە وردە خۆشەویستیت نامێنێت لەدلی من و هەزارانی وەکمن

Kurdzhin
وتیان تۆ چۆن ئەوت خۆش دەوێت کە پەیکەری تۆ لەبـەفـرەو چــاوەکــانــی ئـــەو لــە هـەتــاو
مـنـیـش وتـــم تـــا بــەردەوام لە خـــزمــــەتــــیـــا بــتــوێــمـــەوە و بـــبــــم بـــە ئـــــــاو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net