.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1





رۆبن به‌باشترین یاریكه‌ری بۆندیسلیگا هه‌ڵبژێردرا .....!

ئاژانسه‌كان: ئاریان رۆبنی هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌نداو یانه‌ی بایرن میونخی ئه‌ڵمانی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی له‌كاروانی وه‌رزشی ژیانیدا به‌ده‌ستهێنا، باش ئه‌وه‌ی به‌باشترین یاریكه‌ری خولی ئه‌ڵمانی ناسراو بهبۆندیسلیگا هه‌ڵبژێردرا، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی راپرسیهكهوه كه گۆڤاری كیكه‌ری ئه‌ڵمانی ئه‌نجامیداوه.
ئاریان رۆبن به‌كۆكردنه‌وه‌ی له71,2% ده‌نگه‌كان، توانی پله‌ی یه‌كه‌می باشترین یاریكه‌ری خولی ناوبراو به‌ده‌ستبهێنێت، ئه‌دین دزیكۆی هێرشبه‌ری یانه‌ی وڵفسبۆرگو گۆڵكاری خوله‌كه به‌ڕێژه‌ی 6,7% ده‌نگ، پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێناوه، له‌پله‌ی سێیه‌میشدا باستیان شڤاینشتایگه‌ری یاریكه‌ری یانه‌ی بایرن میونخ هاتووه، كه ئه‌میش 5,4% ی ده‌نگه‌كانی كۆكردووه‌ته‌وه.
له‌سه‌ر ئاستی باشترین گۆڵچی خوله‌كه‌ش، مانوێل نویه‌ری گۆڵچی یانه‌ی شاڵكه، به‌باشترین گۆڵچی خولی ئه‌ڵمانیا ده‌ستنیشانكراوه‌و رینیه ئیدلهری گۆڵچی یانه‌ی بایه‌ر لیڤه‌ركوزنیش به‌پله‌ی دووهمو هانز یۆرگ به‌تی گۆڵچی یانه‌ی بایرن میونخ به‌پله‌ی سێیه‌م هه‌ڵبژێردراون. هه‌روه‌ها لویس ڤان گالی راهێنه‌ری یانه‌ی بایرن میونخ به‌باشترین راهێنه‌ر هه‌ڵبژێردراوه، پاش ئه‌وه‌ی له‌یه‌كه‌م وه‌رزیدا له‌گه‌ڵ یانه‌ی بایرن میونخ توانی خول‌و جامی ئه‌ڵمانیاو پله‌ی دووه‌می خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان بۆ یانه‌ی میونخ به‌ده‌ستبهێنێت.
"awenasport"
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
