❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / رۆبن به‌باشترین یاریكه‌ری‌ بۆندیسلیگا هه‌ڵبژێردرا .....!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-05-25 22:53:46

Henry E14
ناچالاک کراوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-05
دواترین سه‌ردان: 2010-06-17
په‌یامه‌كان: 68
WindowsVistaMSIE7

رۆبن به‌باشترین یاریكه‌ری‌ بۆندیسلیگا هه‌ڵبژێردرا .....!

رۆبن به‌باشترین یاریكه‌ری‌ بۆندیسلیگا هه‌ڵبژێردرا .....!

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-ca7abe3375.gif


ئاژانسه‌كان: ئاریان رۆبنی‌ هێرشبه‌ری‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ هۆڵه‌ندا‌و یانه‌ی‌ بایرن میونخی‌ ئه‌ڵمانی‌ سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ی‌ له‌كاروانی‌ وه‌رزشی‌ ژیانیدا به‌ده‌ستهێنا، باش ئه‌وه‌ی‌ به‌باشترین یاریكه‌ری‌ خولی‌ ئه‌ڵمانی‌ ناسراو به‌بۆندیسلیگا هه‌ڵبژێردرا، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی‌ راپرسیه‌كه‌وه‌ كه‌ گۆڤاری‌ كیكه‌ری‌ ئه‌ڵمانی‌ ئه‌نجامیداوه‌.
ئاریان رۆبن به‌كۆكردنه‌وه‌ی‌ له‌71,2% ده‌نگه‌كان، توانی‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌می‌ باشترین یاریكه‌ری‌ خولی‌ ناوبراو به‌ده‌ستبهێنێت، ئه‌دین دزیكۆی‌ هێرشبه‌ری‌ یانه‌ی‌ وڵفسبۆرگ‌و گۆڵكاری‌ خوله‌كه‌ به‌ڕێژه‌ی‌ 6,7% ده‌نگ، پله‌ی‌ دووه‌می‌ به‌ده‌ستهێناوه‌، له‌پله‌ی‌ سێیه‌میشدا باستیان شڤاینشتایگه‌ری‌ یاریكه‌ری‌ یانه‌ی‌ بایرن میونخ هاتووه‌، كه‌ ئه‌میش 5,4% ی‌ ده‌نگه‌كانی‌ كۆكردووه‌ته‌وه‌.
له‌سه‌ر ئاستی‌ باشترین گۆڵچی‌ خوله‌كه‌ش، مانوێل نویه‌ری‌ گۆڵچی‌ یانه‌ی‌ شاڵكه‌، به‌باشترین گۆڵچی‌ خولی‌ ئه‌ڵمانیا ده‌ستنیشانكراوه‌‌و رینیه‌ ئیدله‌ری‌ گۆڵچی‌ یانه‌ی‌ بایه‌ر لیڤه‌ركوزنیش به‌پله‌ی‌ دووه‌م‌و هانز یۆرگ به‌تی‌ گۆڵچی‌ یانه‌ی‌ بایرن میونخ به‌پله‌ی‌ سێیه‌م هه‌ڵبژێردراون. هه‌روه‌ها لویس ڤان گالی‌ راهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ بایرن میونخ به‌باشترین راهێنه‌ر هه‌ڵبژێردراوه‌، پاش ئه‌وه‌ی‌ له‌یه‌كه‌م وه‌رزیدا له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ بایرن میونخ توانی‌ خول‌و جامی‌ ئه‌ڵمانیا‌و پله‌ی‌ دووه‌می‌ خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان بۆ یانه‌ی‌ میونخ به‌ده‌ستبهێنێت.

"awenasport"

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net