.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه


















• شنه‌ی دڵ
•
• 1
• به‌یانیت باش ئه‌ی پاکژتر له
• له شه‌ونمی سه‌ر گوڵ و گیا..
• سروشت به تۆوه شیرینه
• که تێکه‌ڵی له‌گه‌ڵ ره‌نگیا..!!
•
• 2
• گوڵم،بۆچی وه‌ها ساردی؟
• بۆ تووره بووی
• له‌و نامه‌یه‌ی که بۆم ناردی؟!
•
• 3
• عیشق وه‌ها
• چۆته ناو دنیای سۆزمه‌وه..
• شه‌وان یادت ونم ئه‌کات
• به‌یانی خۆم ئه‌دۆزمه‌وه..!!
•
• 4
• دڵم به‌ژنی له شوشه‌یه
• رۆژێ به ده‌سته‌وه ئه‌شکێ..!
• خوێنی گه‌شی به‌سه‌ر خاکی
• ته‌نیایمدا تک تک ئه‌تکێ..!!
•
• 5
• باوه‌رناکه‌م که‌سێك هه‌بێ
• هێنده‌ی من تۆی خۆشویستبێ!
• گه‌ڵای داری ته‌مه‌نی خۆی
• له ژێر پێتا..راخستبێ..!!
•
• 6
•
• تۆم کرد به ده‌ته خوشکی (زین)
• به (خه‌زاڵی) ((شۆرهلاسێ))..
• تۆش منت کرد به‌و عاشقه‌ی
• هه‌ر به ته‌نیا خه‌م بناسێ..
•
• 7
•
• ئه‌ی ناسک‌تر له‌و خه‌یاڵه‌ی
• ئێواره‌یه‌ک مه‌ستم ئه‌کا
• که بێ ده‌نگی و لێم ناپرسی
• خه‌م وه‌ک دووریت په‌ستم ئه‌کا..!
•
• 8
• وه‌ره وه‌ک چرا له‌م تاریکیه
• ماڵه‌که‌م بکه به شه‌وی سه‌ری ساڵ..
• تاکو تاسه‌ی رۆحم ئه‌شکێنێ
• بمگره باوه‌ش تاوێ وه‌ک مناڵ..
•
• 9
• چه‌ن جوانه سه‌مای دره‌ختێکی رووت
• به‌ده‌ست شنه بای پایزێکهوه
• ئای که شیرینه بێداری شه‌وان
• به دیار ئه‌وینی ئازیزێکه‌وه
•
• 10
• با لێره‌ش نه‌بی هه‌ر خۆشم ئه‌وێی
• تۆ چرای منیش باڵی په‌روانه‌م
• ئه‌ی سۆزی نه‌رمی کاتێ بێده‌نگیم
• تۆ شعری منیش خه‌می شه‌وانه‌م..!
•
• 11
•
• تۆ هه‌تاوی منیش گوڵه به‌رۆژه
• له هه‌وری گومان خۆت مه‌شاره‌وه
• ئه‌ڤینی پاکم ملوانکه‌یه‌که
• وا به گه‌ردنی کچی شاره‌وه...
•
• 12
•
• با ئاشت بینه‌وه من بێ تۆ ناژیم
• دلم پر مه‌که له پشکۆی ئازار..
• من ماسی ده‌ریای خۆشه‌ویستی تۆم
• به شه‌پۆلی رق مه‌مخه‌ره که‌نار..
•
• 13
•
• وا دوور مه‌روانه، تۆ له ناو دلمای
• سۆمای چاوانم له جێی بیناییم..
• تابلۆی نێو مالی خه‌یاڵی شعرم
• چرای په‌نجه‌ره‌ی ژوری ته‌نیایم..
•
• 14
• ره‌نگه سبه‌ینێ هه‌موو خه‌ڵکی شار
• بزانن که من تۆم خۆشویستووه..
• له نێو هه‌زاران ئه‌ستێره‌ی گه‌شا
• ڤینۆسی چاوی تۆم په‌رستووه..
•
• 15
•
• گوڵم ئه‌ڤینت نامه‌یه‌ک نیه
• له نێو بۆراقی دڵ مه‌یشاره‌وه..
• خه‌مێکه، وه‌کو ره‌نگی پرچت تهش
• هه‌میشه دیاره به رووخسارمه‌وه..
•
• 16
•
• ئه‌گه‌ر چه‌خماخه‌ی هه‌ورێکی گه‌رۆک
• ساتێ ببێته نوکی پێنوسم..
• له ئاسمان دڵێک ده‌شکێنم وه‌ک مانگ
• به ته‌نها ناوی تۆی تیا ده‌نوسم..
•
• 17
•
• وه‌ره.. هه‌روه‌کو شنه‌ی شه‌وگارێ
• په‌نجه‌ره‌ی رۆحم خستۆته سه‌ر پشت
• با ئه‌و ساتانه‌م بیر بچێته‌وه
• فرمێسکی گه‌شم بۆ دووریت ئه‌رشت..
•
• 18
•
• خۆشم ئه‌وێیت تا په‌پوله‌ی رۆحم
• له هێلانه‌ی گیان ده‌فرێت بۆ گه‌ردوون
• گه‌رچی ئه‌ز وێڵ و تۆش سه‌رابێکی
• له یادم ناچێت تاکو فه‌نابوون..
•
• 19
•
• من ده‌مزانی دابرانێک
• خونچه‌ی عیشقم ده‌وه‌رێنێت
• خه‌مێک ده‌بێت به ئاوهڵم و
• هه‌موو شه‌وێک ده‌مگرێنێت..
•
• 20
•
• خه‌می دووریت هه‌نگێکه
• وا خه‌ریکه خوێنم ئه‌مژێت
• ئه‌ڵێی منالی لاساره‌و
• چۆله‌که‌ی هه‌ڵبه‌ستم ئه‌کوژێت
•
• 21
•
• له من زیاتر که نامه‌ی وا
• پر له سۆزی بۆ نوسیوی..؟
• ملوانکه‌ی شعری ناسکی
• به گه‌ردنا ههڵواسیوی...
•
• 22
• په‌شیمان نیم له‌و رۆژانه‌ی
• که تۆم تیادا خۆشویستووه
• له‌و شعرانهش بۆ نێرگزی
• چاوه‌کانتم هه‌ڵبه‌ستووه..
•
• 23
•
• گوڵم وه‌ره ته‌نها شه‌وێک
• له ماڵه‌که‌م بمێنه‌وه
• یاداشتی خه‌می رابردووم
• په‌ره په‌ره بخوێنه‌وه..
•
• 24
•
• نه‌مزانی تۆ له من ناگه‌ی
• په‌یوه‌ست نابی به هه‌ستمه‌وه
• ده‌ستی خه‌زانێک دێنیته
• باخچه‌ی گه‌شی هه‌ڵبه‌ستمه‌وه..
•
• 25
• خۆزگه ده‌بوویت به دوو کۆتر
• له جه‌نگه‌ڵێکی دووره ده‌ست..
• له‌سه‌ر شاچڵی دره‌ختێ
• هێلانه‌یه‌کمان هه‌ڵده‌به‌ست..
•
• 26
• نه زه‌رده په‌ر وا قه‌شه‌نگه
• نه گزنگی ده‌م به‌یانیش
• نه تابلۆکه‌ی مۆنالیزا
• نه هیچ په‌یکه‌ری جیهانیش
•
• 27
•
• گوڵه ماچێک بک نامه و
• به په‌نجه‌ت بڵێ ok کا
• دوو لێوی تامه‌زرۆی منیش
• له‌م دووره‌وه به ئۆخه‌ی کا..
•
• 28
•
• ئه‌وه‌نده نغۆرم له خه‌مت
• ئه‌ڵێی لوتکه‌م له‌نێو ته‌ما
• ئه‌ڤینی تۆ ئه‌ڵێی خوێنه
• دێت و ده‌چێت به جه‌سته‌ما..
•
• 29
•
• بۆ سه‌رێ ناکه‌ی به ماڵی دڵما
• خه‌نده ببه‌خشی له جێی گریانێک
• له باخی وشکوو گه‌ڵا وه‌ریووم
• بباڕێی وه‌ک نمه بارانێک..
•
• 30
•
• ئه‌مشه‌و دوور له تۆ، چیای خه‌مێکم
• ته‌مێک له‌سه‌رتاپای باڵای پۆشی بێ..
• یا که‌شتیه‌کی وێڵی ناو ده‌ریا
• نه‌هه‌نگی شه‌پۆل هه‌ڵی لوشی بێت..
•
• 31
•
• به په‌نجه‌ره‌ی نازی ناسکت جار جار
• بده له زه‌نگی ده‌رگای ماڵی دڵ
• تا دڵم ببێ به لاله‌زار و
• پێشکه‌ش به تۆی بکه‌م وه‌کو چه‌پکی گوڵ..
•
• 32
•
• که تۆ رۆیشتی من چی بکه‌م لێره
• ئێره بێ چاوت .. بیابانێکه..
• ئه‌و شاره‌ی جاران گوڵی باخی بووی
• ئێستا گیرۆده‌ی چ خه‌زانێکه..
•
• 33
•
• تاڵه تریفه‌ی ئه‌و ملوانکه‌یه‌ی
• بۆ گه‌ردنی تۆ له فرمێسک چنیم
• له‌و رۆژه‌وه که دڵت شکاندووم
• سوێند بێ به چاوت وا هه‌ست ئه‌که‌م نیم
•
• 34
•
• له‌گه‌ل شنه‌بای شه‌وێکا وه‌ره
• گه‌رچی دره‌ختی ته‌مه‌نیشت زه‌رده
• پشکۆی دڵه‌که‌م بگه‌شێنه‌وه
• گر له ئازاری خه‌رمانم به‌رده
•
• 35
•
• بریا ده‌بووم به گه‌واڵه هه‌ورێ
• شنه‌ی ئه‌م عیشقه لای ئێوارانێ..
• بمهێنێته سه‌ر شاره جوانه‌که‌ت
• بمکا به نمه‌ی تاوه بارانێ..
•
• 36
•
• وه‌ره ئازیزم بۆ چارێکیش بێت
• با په‌نجه‌کانم له جیاتی ده مۆم
• له پێشوازیتا دابگیرسێنم
• تا بزانی من چه‌ن عاشقی تۆم
•
• 37
•
• شه‌وگار راشکا و منی دڵته‌نگیش
• بۆ دیار خه‌یاڵی تۆی ئازیزه‌وه..
• بومه به گه‌ڵای ژێر شه‌سته باران
• به‌ده‌ست دڵێکی مات و زیزه‌وه
•
• 38
•
• شه‌وان ئه‌نووم به یادی تۆ
• پێڵوی چاوانم داده‌خه‌م..
• فه‌رامۆشت ناکه‌م ساتێ
• له دڵما جێت بۆ را ده‌خه‌م
•
• 39
•
• شه‌وان نانوم هه‌تا پێکێ
• له خه‌می دوریت نه‌خۆمه‌وه
• هه‌تا وێنه و نامه‌کانت
• به فرمێسکم نهشۆمهوه
•
• 40
• دڵت نغرۆت کردم له خه‌م
• منیشت له بیر کردووه
• شه‌وه‌کانم به دیار خه‌می
• دووریته‌وه پیر کردووه..
•
• 41
•
• بۆ ئه‌م جه‌ژنه
• ئه‌گه‌ر بکرێ
• دڵی خۆمت بۆ ده‌نێرم
• له جێی شیعرێ....
•
• 42
•
• تۆ له جێی خه‌م جارێ وه‌ره
• به ئارام بێ نه‌ختێ
• به هاتنت وێرانه‌ی دڵ
• ره‌نگه ببێ به پایته‌ختێ..
•
• 43
•
• خۆشه‌ویستیت ده‌ریایه‌که
• تا دێ قوڵ و مهنگتر ئه‌بێ
• ئه‌و ده‌مانه‌ی یادت ئه‌که‌م
• ژینم له لا شیرین‌تر ئه‌بێت
•
• 44
•
• نه‌وره‌سێکی هه‌موو کاتێ
• به ئاسمانی خه‌یاڵمه‌وه
• به‌هارێکی پر وه‌نه‌وشه‌ی
• به هه‌ر چوار وه‌رزی ساڵمه‌وه..
•
• 45
•
• له‌و کاته‌وه‌ی تۆم ناسیوه
• ده‌لێی رێبوارێکی وێڵم
• بۆیه رۆژی چه‌تره‌که‌م و
• رۆژێ پاڵتۆکه‌م له پاسا جێدێڵم
•
• 46
•
• گوڵم سڵاو
• پر به دڵ و گه‌رووی تاسه‌م
• بۆ بێده‌نگی؟
• ئه‌ی پێویست‌تر له هه‌ناسه‌م...
•
• 47
•
• زۆر ئه‌ترسم خۆشه‌ویستیت
• وه‌ک نامه‌که‌ت کورت بێته‌وه
• مۆمی شه‌وێکی تاریک بێ و
• دوای چه‌ن ساتێ بتوێته‌وه
•
•
• 48
•
• شاوان نانوم تا خه‌یاڵت
• مه‌ستم نه‌کا وه‌ک شه‌راب
• تا ئاگری عشقت دڵم
• نهبرژێنێ وه‌ک که‌باب..
•
•
• 49
•
• به‌نیاز بووم ئه‌م به‌هاره
• ببیته گوڵه.. وه‌نه‌وشه‌م..
• له دێری هۆنراوهکانما
• بتکه‌م به جوانترین وشه‌م..
•
• 50
•
• ئه‌گه‌ر گوڵ بای دڵی خۆمم
• بۆ ئه‌کردی به ئینجانه
• باڵداریس بای سه‌ری خۆمم
• بۆ ئه‌کردی به هێلانه
•
• 51
•
• به‌نیاز بووم ئه‌م به‌هاره
• په‌نجه‌که‌ت بکه‌م به پێنوسم
• به خوێنی دڵ له‌سه‌ر په‌ره‌ی
• رۆحم شعرت بۆ بنوسم
•
• 52
•
• ته‌می غوربه‌ت دایپۆشیوم
• رێبوارێکی نامۆ‌و وێڵم
• به‌ده‌ست خۆم نه‌بوو زیز نه‌بی
• قه‌ده‌ر وای کرد جێت بهێڵم..!
•
• 53
•
• هه‌رچه‌ند دوریت وه‌ک گوڵاڵه
• له ده‌شتی خه‌یاڵما ئهرویێ
• ئه‌بی به فریشته‌یه‌ک و
• شه‌وان له‌گه‌ڵ رۆحما ئه‌دوێی
•
• 54
•
• وا هه‌ست ئه‌که‌م له باوه‌شی
• دڵی پر تاسه و شهیدامی
• بۆیه نامۆ نیم له‌م شاره
• وا ئه‌زانم تۆ له لامی
•
• 55
•
• زۆر جوار شه‌وان له ناخمدا
• بانگت ئه‌که‌م له خۆمه‌وه
• له باده‌ی چاوی مهستتدا
• شه‌رابی عیشق ده‌خۆمه‌وه
•
• 56
•
• کاتی به‌یانیان لێره‌وه
• گوزهردهکهی،، بۆنیکی خۆش
• کوچه‌و شه‌قامی ئه‌م شاره
• بۆ چه‌ند ساتێ ئه‌گریته کۆش
•
• 57
•
• گوڵم ئه‌رۆی به چێم دێڵی
• زارد تری ئه‌که‌ی روخسارم
• گر به‌ر ئه‌ده‌ی له ساباتی
• جوانترین شعر‌و یادگارم
•
• 58
•
• گوڵم بۆچی به جێم دێڵی و
• چرۆی هیوام وشک ئه‌که‌ی
• له نێو مه‌رگ و ئازارا
• ئه‌م عاشقه سه‌ر پشک ئه‌که‌ی
•
• 59
•
• خه‌می تۆ بێزارم ئه‌کا و
• ژووری ته‌نیایم به‌جێدێڵم
• ده‌ستی شه‌قامی شار ئه‌گرم
• ئه‌ڵێی رێبوارێکی وێڵم..
•
• 60
•
• من دڵێکی سستم هه‌بوو
• وه‌ک پزیشکێ بوژانتهوه
• مۆمێکت بۆ پێ کردم و
• که رۆیشتی کوژانته‌وه
•
• 61
•
• نازانم چیت بۆ بنوسم
• تۆ وه‌ک باڵدارێکی کۆچه‌ر
• بۆ 7هسانهوهی رۆحی خۆت
• داری شعرت کردمهسێبهر..
•
• 62
•
• یادم بکه جار و بارێ
• ته‌می مه‌ینه‌ت دایپۆشیوم
• ده‌ستی ئازار و جودایی
• دلی وه‌ک لیمۆ گوشیوم
•
• 63
•
• گوڵم ئه‌گه‌ر به نامه‌ش بێ
• په‌پوله‌ی ماچێ بنێره
• ئه‌ز.. تژیم و ژ ئه‌ڤینا ته
• به‌س به ئازارم بسپێره
•
• 64
•
• گوڵم بۆ هه‌ر جێیه‌ک بچم
• وا هه‌ست ئه‌که‌م تۆش له‌گه‌ڵمای
• چونکه تۆ تاقه گوڵی
• وا له ناو ئینجانه‌ی دڵمای
•
• 65
•
• ده‌ستێ بده مۆبیله‌که‌ت
• نامه‌یه‌کم بۆ بنوسه
• له‌م پایزی ههڵوهرینهم
• تۆ له‌جێی خه‌م لێم بپرسه..
•
• 66
•
• له رۆژی خۆشه‌ویستیدا
• وه‌ره گوڵێکت پێشکه‌ش بکه‌م
• حه‌ز ئه‌که‌م بۆ تاوێکیش بێ
• خه‌مه‌کانت له‌گه‌ڵ به‌شکه‌م
•
• 67
• من ناتوانم
• به چه‌ند دێڕێکی ساده و که‌م
• خۆشه‌ویستیت پێناسه‌که‌م
•
• 68
•
• ئاونگی سه‌ر گه‌ڵاو گوڵی
• یان بارانی خاکه لێوه‌ی
• شه‌ماڵی لای ئێوارانی
• یارانوه به‌فری ئه‌و کێوه‌ی..؟
•
• 69
•
• ئێواره‌یه‌کی چان تامه
• خۆر سه‌ری ناوه‌ته ئه‌ژنۆی
• پێی ئه‌چێ ئه‌ویش بزانێ
• ئه‌م شاره چێ دێڵی و ئه‌رۆیت....
•
• 70
•
• هێنده یادم کرووی شه‌وان
• فرمێسکم بووه به شه‌ونم
• نیازنم وایه ئه‌جاره
• له گوڵه ئه‌ستێره‌ی زیوین
• ملوانکه‌ی شعرت بۆ بچنم..
•
•
• 71
•
• سبه‌ی جه‌ژنه یه‌م بۆ مالتان
• بیرت نه‌چێ کچێ گوڵێ..
• ماچم ئه‌وێ
• له جیاتی ده‌نکه نوقڵێک
•
• 72
•
• به هیوام شادی و پێکه‌نین
• له‌م جه‌ژنه‌دا هاوبه‌شت بێ
• رۆحیشت ویست بۆت ئه‌نێرم
• پهشکهشت بێ..
•
• 73
•
• به‌ده‌ر له ناسکی و جه‌سته
• تۆ وه‌کو ژن
• وڵاتێکی له دلی من..
•
• 74
•
• که ئه‌تبینم وا ئه‌زانم
• یه‌که‌م ته‌زوو ..و
• یه‌که‌م خورپه‌ی
• یه‌که‌م نیگای پر ئه‌فسون و
• یه‌که‌م له‌نجه و یه‌که‌م چرپه‌ی
•
• 75
•
• بۆ تووره بیوی سه‌یرم کردی
• من هه‌ر دڵداره شه‌رمنه‌که‌ی جارانم
• ته‌نها ویستم..
• وێنه‌یه‌کی جوانت بگرم
• به کامێرای چاوه‌کانم
•
• 76
•
• شه‌وباش گوڵم
• تاڵه نێرگزی
• ئینجانه‌ی دڵم..
•
• 77
•
• چۆن دڵت هات
• دڵی ساوام بتۆرێنی
• له جێی باسکت لاولاوی خه‌م
• له گه‌ردنم بئاڵێنی
•
• 78
•
• جێم مه‌هێڵه به‌م پایزه
• که‌س نیه بۆ دڵ ناواییم
• کێ ببێته هاونشینی
• به‌سته‌ی خه‌می بێ کۆتایم
•
• 79
•
• ئه‌م پایزه به جێم دێڵێ و
• ماڵ ئاوایشم لێ ناکه‌ی
• له که‌یلی تاریکی و چۆڵم
• چرایه‌کی گه‌ش بێ په‌نا
•
• 80
•
• جێم مه‌هێڵه با
• خه‌م وه‌کو هه‌ورێ..
• ئاسمانی شادی‌م
• سه‌رانسه‌ر نه‌گرێ
•
• 81
•
• نه‌خشی سه‌ر باڵی په‌پوله‌ی
• یان په‌ره‌ی گوڵی ناسکی
• باڵای چناری نێو چه‌می
• یان گوڵی چواله‌ی خوارسکی..
•
• 82
•
• که ئه‌تبینم
• خانه‌ی خه‌مم نغرۆ ئه‌که‌م
• وه‌کو دره‌ختی وه‌رزی به‌هار
• شین ده‌بمه‌وه‌و چرۆ ئه‌که‌م..
•
• 83
•
• ئێواره‌ت باش زه‌رده په‌ڕی
• ئێواره‌یه‌کی گه‌ش و ئاڵ
• من ئه‌بمه گه‌ڵای پایزو
• تۆش ببه‌ره شنه‌ی شه‌ماڵ
•
• 84
•
• زۆر ئه‌ترسم
• رۆژێ له ناو ته‌م و مژی
• ئه‌م دووریهتدا بمکوژی
•
•
• 85
•
• 7هز ئه‌که‌م بمرم به‌ر له‌وه‌ی برۆی
• نه‌وه‌ک بتبینم به دڵێکی زیز..
• من به هه‌ناسه‌ی دوا ماڵئاوایت
• ئه‌بم به گه‌ڵای وه‌ریوی پایز..
•
• 86
•
• له په‌رتوکخانه‌ی بیر و ئه‌ندێشه‌م
• فه‌رهه‌نگی خه‌م ناسۆرم بدره
• به په‌نجه‌ی نازی ده‌ستی سۆزێکت
• فرمێسکی دیده‌ی گریاوم بسڕه
•
• 87
•
• وه‌ره له جێی هه‌نسکی شه‌و
• سۆزێبه بۆ دڵی په‌ستم
• تۆ له جیاتی فریشته‌ی خه‌م
• ده‌ستت بخه‌ره ناو ده‌ستم
•
• 88
•
• که ئه‌تبینم هێنده گه‌شی
• هه‌ر ئه‌ڵێی به‌هارێکی نوێی
• له شعرێکی ناسک ئه‌چی
• ئه‌و ده‌مانه‌ی که بۆم ئه‌دوێی
•
• 89
•
•
• شه‌وت باش ئه‌ی
• په‌ریزاده‌ی نێو هه‌ڵبه‌ستم
• ئه‌ستێره گه‌شه‌ی ئاسمانی دووره ده‌ستم
•
• 90
•
• که دوا هه‌ناسه‌ی
• ئه‌م شه‌وه سارده‌م بێ تۆ هه‌ڵکێشا
• زریانی خه‌مت په‌لکێشی کردم
• به‌سه‌ر دڕکه زی ئازاروئێشا
•
• 91
•
• بۆ ڤالانتاین
• کام دیاریت بۆ هه‌ڵبژێرم
• گوڵێکی سور
• یا دڵمت له نامه‌یه‌کدا بۆ بنێرم
•
• 92
•
• خۆزگه زه‌مین چاوێک بوایه‌و
• ئێمه‌ش هه‌ردوو مژۆڵی ئه‌و
• ئاوێزانی یه‌کتر ئه‌بوین
• که پێڵوی دا ئه‌خست بۆ خه‌و
•
• 93
•
• له خه‌یاڵما ته‌نها هه‌ر تۆی
• ناسکترین بیره‌وه‌ری
• تۆ گوڵێکی بهوهیشومهی
• هیچ پایزێک ههڵناوهری
•
• 94
•
• عیشقت گره و
• ته‌نیایم سارد
• وا چاوه‌روانیم به‌سه‌رچوو
• ئه‌مشه‌و نامه‌یه‌کت نه‌نارد
•
• 95
•
• چاوه‌روانم بێی کۆتی خه‌م
• له ملی دڵ بپسێنی
• ده‌ستت بێنی وه‌ک چه‌پکی مۆم
• په‌نجه‌کانم داگیرسێنی
•
• 96
•
• له چاومدا هه‌ڵمگرتووی
• له دڵمدا ئه‌تپارێزم
• که ئه‌نوم فریشته‌ی یادت
• به دڵ ئه‌گرمه ئامێزت
•
• 97
•
• تۆ ئه‌و گوڵه‌ی پایزانیش
• له خاکی دڵمدا ئهروێی
• نه‌وه‌ک ئێستا که بشمرم
• له گۆریشا خۆشم ئه‌وێی
•
• 98
•
• وه‌کو مۆمێ هه‌ر ئه‌سوتێم
• تا رۆژێ ئه‌کوژێمه‌وه
• که مردیشم له ناو دڵی
• عاشقانا ئه‌ژێمه‌وه
•
• 99
•
• دڵم له‌سه‌ر له‌پی ده‌ستم
• راگرتوه وه‌ک گوڵێ بۆت
• خوێنی لهسم له جۆشایه
• وه‌ک سه‌ماوه‌ر ئه‌کوڵێ بۆت
•
• 100
•
• گوڵم بۆ ئه‌م ڤالانتاینه
• ئه‌رۆم له پاخچه‌ی پاشاوه
• گوڵی سورت بۆ ئه‌هێنم
• ئه‌گه‌ر سه‌ریشم داناوه....
•
• رێبوار قه‌ره حه‌سه‌نی



ئاماده‌کردنی:فریشته‌ی جوانی
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Frishtai Jwani (2010-05-29 14:55:23)


له‌سه‌ر هێڵ نییه









واااااااو زۆۆر جوان و پر هه‌ست بون یه‌خوا ده‌سته‌کانت خۆشبیت گوله گیان هه‌ر بژیت به‌قوربان

له‌سه‌ر هێڵ نییه










سپاس توتو گوڵ ده‌ستی تۆش خۆش بێت ماله‌که‌م
له‌سه‌ر هێڵ نییه






گوڵم سڵاو
• پر به دڵ و گه‌رووی تاسه‌م
• بۆ بێده‌نگی؟
• ئه‌ی پێویست‌تر له هه‌ناسه‌م
دەست و پەنجە رەنگینەکانت خۆش هاورێی ئەزیزم فریشتە گیان تەمەن درێژ بیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه










[color=#FF00FF]ئاسوده بیتاخ دوری گیان زۆر سپاس برا جوانه‌که‌م[/color]
له‌سه‌ر هێڵ نییه