❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / **100شنه‌ی دڵ**

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-05-29 14:39:40

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPMSIE

**100شنه‌ی دڵ**

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-78cdb52fef.bmp
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-a33e086774.bmp




•    شنه‌ی دڵ
•   
•    1
•    به‌یانیت باش ئه‌ی پاکژتر له‌
•    له‌ شه‌ونمی سه‌ر گوڵ و گیا..
•    سروشت به‌ تۆوه‌ شیرینه‌
•    که‌ تێکه‌ڵی له‌گه‌ڵ ره‌نگیا..!!

•   
•    2
•    گوڵم،بۆچی وه‌ها ساردی؟
•    بۆ تووره‌ بووی
•    له‌و نامه‌یه‌ی که‌ بۆم ناردی؟!

•   
•    3
•    عیشق وه‌ها
•    چۆته‌ ناو دنیای سۆزمه‌وه‌..
•    شه‌وان یادت ونم ئه‌کات
•    به‌یانی خۆم ئه‌دۆزمه‌وه‌..!!

•   
•    4
•    دڵم به‌ژنی له‌ شوشه‌یه‌
•    رۆژێ به‌ ده‌سته‌وه‌ ئه‌شکێ..!
•    خوێنی گه‌شی به‌سه‌ر خاکی
•    ته‌نیایمدا تک تک ئه‌تکێ..!!

•   
•    5
•    باوه‌رناکه‌م که‌سێك هه‌بێ
•    هێنده‌ی من تۆی خۆشویستبێ!
•    گه‌ڵای داری ته‌مه‌نی خۆی
•    له‌ ژێر پێتا..راخستبێ..!!

•   
•    6
•   
•    تۆم کرد به‌ ده‌ته‌ خوشکی (زین)
•    به‌ (خه‌زاڵی) ((شۆره‌لاسێ))..
•    تۆش منت کرد به‌و عاشقه‌ی
•    هه‌ر به‌ ته‌نیا خه‌م بناسێ..

•   
•    7
•   
•    ئه‌ی ناسکتر له‌و خه‌یاڵه‌ی
•    ئێواره‌یه‌ک مه‌ستم ئه‌کا
•    که‌ بێ ده‌نگی و لێم ناپرسی
•    خه‌م وه‌ک دووریت په‌ستم ئه‌کا..!

•   
•    8
•    وه‌ره‌ وه‌ک چرا له‌م تاریکیه‌
•    ماڵه‌که‌م بکه‌ به‌ شه‌وی سه‌ری ساڵ..
•    تاکو تاسه‌ی رۆحم ئه‌شکێنێ
•    بمگره‌ باوه‌ش تاوێ وه‌ک مناڵ..

•   
•    9
•    چه‌ن جوانه‌ سه‌مای دره‌ختێکی رووت
•    به‌ده‌ست شنه‌ بای پایزێکه‌وه‌
•    ئای که‌ شیرینه‌ بێداری شه‌وان
•    به‌ دیار ئه‌وینی ئازیزێکه‌وه‌

•   
•    10
•    با لێره‌ش نه‌بی هه‌ر خۆشم ئه‌وێی
•    تۆ چرای منیش باڵی په‌روانه‌م
•    ئه‌ی سۆزی نه‌رمی کاتێ بێده‌نگیم
•    تۆ شعری منیش خه‌می شه‌وانه‌م..!

•   
•    11
•   
•    تۆ هه‌تاوی منیش گوڵه‌ به‌رۆژه‌
•    له‌ هه‌وری گومان خۆت مه‌شاره‌وه‌
•    ئه‌ڤینی پاکم ملوانکه‌یه‌که‌
•    وا به‌ گه‌ردنی کچی شاره‌وه‌...

•   
•    12
•   
•    با ئاشت بینه‌وه‌ من بێ تۆ ناژیم
•    دلم پر مه‌که‌ له‌ پشکۆی ئازار..
•    من ماسی ده‌ریای خۆشه‌ویستی تۆم
•    به‌ شه‌پۆلی رق مه‌مخه‌ره‌ که‌نار..

•   
•    13
•   
•    وا دوور مه‌روانه‌، تۆ له‌ ناو دلمای
•    سۆمای چاوانم له‌ جێی بیناییم..
•    تابلۆی نێو مالی خه‌یاڵی شعرم
•    چرای په‌نجه‌ره‌ی ژوری ته‌نیایم..

•   
•    14
•    ره‌نگه‌ سبه‌ینێ هه‌موو خه‌ڵکی شار
•    بزانن که‌ من تۆم خۆشویستووه‌..
•    له‌ نێو هه‌زاران ئه‌ستێره‌ی گه‌شا
•    ڤینۆسی چاوی تۆم په‌رستووه‌..

•   
•    15
•   
•    گوڵم ئه‌ڤینت نامه‌یه‌ک نیه‌
•    له‌ نێو بۆراقی دڵ مه‌یشاره‌وه‌..
•    خه‌مێکه‌، وه‌کو ره‌نگی پرچت ته‌ش
•    هه‌میشه‌ دیاره‌ به‌ رووخسارمه‌وه‌..

•   
•    16
•   
•    ئه‌گه‌ر چه‌خماخه‌ی هه‌ورێکی گه‌رۆک
•    ساتێ ببێته‌ نوکی پێنوسم..
•    له‌ ئاسمان دڵێک ده‌شکێنم وه‌ک مانگ
•    به‌ ته‌نها ناوی تۆی تیا ده‌نوسم..

•   
•    17
•   
•    وه‌ره‌.. هه‌روه‌کو شنه‌ی شه‌وگارێ
•    په‌نجه‌ره‌ی رۆحم خستۆته‌ سه‌ر پشت
•    با ئه‌و ساتانه‌م بیر بچێته‌وه‌
•    فرمێسکی گه‌شم بۆ دووریت ئه‌رشت..

•   
•    18
•   
•    خۆشم ئه‌وێیت تا په‌پوله‌ی رۆحم
•    له‌ هێلانه‌ی گیان ده‌فرێت بۆ گه‌ردوون
•    گه‌رچی ئه‌ز وێڵ و تۆش سه‌رابێکی
•    له‌ یادم ناچێت تاکو فه‌نابوون..

•   
•    19
•   
•    من  ده‌مزانی دابرانێک
•    خونچه‌ی عیشقم ده‌وه‌رێنێت
•    خه‌مێک ده‌بێت به‌ ئاوه‌ڵم و
•    هه‌موو شه‌وێک ده‌مگرێنێت..

•   
•    20
•   
•    خه‌می دووریت ‌هه‌نگێکه‌
•    وا خه‌ریکه‌ خوێنم ئه‌مژێت
•    ئه‌ڵێی منالی لاساره‌و
•    چۆله‌که‌ی هه‌ڵبه‌ستم ئه‌کوژێت

•   
•    21
•   
•    له‌ من زیاتر که‌ نامه‌ی وا
•    پر له‌ سۆزی بۆ نوسیوی..؟
•    ملوانکه‌ی شعری ناسکی
•    به‌ گه‌ردنا هه‌ڵواسیوی...

•   
•    22
•    په‌شیمان نیم له‌و رۆژانه‌ی
•    که‌ تۆم تیادا خۆشویستووه‌
•    له‌و شعرانه‌ش بۆ نێرگزی
•    چاوه‌کانتم هه‌ڵبه‌ستووه‌..

•   
•    23
•   
•    گوڵم وه‌ره‌ ته‌نها شه‌وێک
•    له‌ ماڵه‌که‌م بمێنه‌وه‌
•    یاداشتی خه‌می رابردووم
•    په‌ره‌ په‌ره‌ بخوێنه‌وه‌..

•   
•    24
•   
•    نه‌مزانی تۆ له‌ من ناگه‌ی
•    په‌یوه‌ست نابی به‌ هه‌ستمه‌وه‌
•    ده‌ستی خه‌زانێک دێنیته‌
•    باخچه‌ی گه‌شی هه‌ڵبه‌ستمه‌وه‌..

•   
•    25
•    خۆزگه‌ ده‌بوویت به‌ دوو کۆتر
•    له‌ جه‌نگه‌ڵێکی دووره‌ ده‌ست..
•    له‌سه‌ر شاچڵی دره‌ختێ
•    هێلانه‌یه‌کمان هه‌ڵده‌به‌ست..

•   
•    26
•    نه‌ زه‌رده‌ په‌ر وا قه‌شه‌نگه‌
•    نه‌ گزنگی ده‌م به‌یانیش
•    نه‌ تابلۆکه‌ی مۆنالیزا
•    نه‌ هیچ په‌یکه‌ری جیهانیش

•   
•    27
•   
•    گوڵه‌ ماچێک بک نامه‌ و
•    به‌ په‌نجه‌ت بڵێ ok کا
•    دوو لێوی تامه‌زرۆی منیش
•    له‌م دووره‌وه‌ به‌ ئۆخه‌ی کا..

•   
•    28
•   
•    ئه‌وه‌نده‌ نغۆرم له‌ خه‌مت
•    ئه‌ڵێی لوتکه‌م له‌نێو ته‌ما
•    ئه‌ڤینی تۆ ئه‌ڵێی خوێنه‌
•    دێت و ده‌چێت به‌ جه‌سته‌ما..

•   
•    29
•   
•    بۆ سه‌رێ ناکه‌ی به‌ ماڵی دڵما
•    خه‌نده‌ ببه‌خشی له‌ جێی گریانێک
•    له‌ باخی وشکوو گه‌ڵا وه‌ریووم
•    بباڕێی وه‌ک نمه‌ بارانێک..

•   
•    30
•   
•    ئه‌مشه‌و دوور له‌ تۆ، چیای خه‌مێکم
•    ته‌مێک له‌سه‌رتاپای باڵای پۆشی بێ..
•    یا که‌شتیه‌کی وێڵی ناو ده‌ریا
•    نه‌هه‌نگی شه‌پۆل هه‌ڵی لوشی بێت..

•   
•    31
•   
•    به‌ په‌نجه‌ره‌ی نازی ناسکت جار جار
•    بده‌ له‌ زه‌نگی ده‌رگای ماڵی دڵ
•    تا دڵم ببێ به‌ لاله‌زار و
•    پێشکه‌ش به‌ تۆی بکه‌م وه‌کو چه‌پکی گوڵ..

•   
•    32
•   
•    که‌ تۆ رۆیشتی من چی بکه‌م لێره‌
•    ئێره‌ بێ‌ چاوت .. بیابانێکه‌..
•    ئه‌و شاره‌ی جاران گوڵی باخی بووی
•    ئێستا گیرۆده‌ی چ خه‌زانێکه‌..

•   
•    33
•   
•    تاڵه‌ تریفه‌ی ئه‌و ملوانکه‌یه‌ی
•    بۆ گه‌ردنی تۆ له‌ فرمێسک چنیم
•    له‌و رۆژه‌وه‌ که‌ دڵت شکاندووم
•    سوێند بێ به‌ چاوت وا هه‌ست ئه‌که‌م نیم

•   
•    34
•   
•    له‌گه‌ل شنه‌بای شه‌وێکا وه‌ره‌
•    گه‌رچی دره‌ختی ته‌مه‌نیشت زه‌رده‌
•    پشکۆی دڵه‌که‌م بگه‌شێنه‌وه‌
•    گر له‌ ئازاری خه‌رمانم به‌رده‌

•   
•    35
•   
•    بریا ده‌بووم  به‌ گه‌واڵه‌ هه‌ورێ
•    شنه‌ی ئه‌م عیشقه‌ لای ئێوارانێ..
•    بمهێنێته‌ سه‌ر شاره‌ جوانه‌که‌ت
•    بمکا به‌ نمه‌ی تاوه‌ بارانێ..

•   
•    36
•   
•    وه‌ره‌ ئازیزم بۆ چارێکیش بێت
•    با په‌نجه‌کانم له‌ جیاتی ده‌ مۆم
•    له‌ پێشوازیتا دابگیرسێنم
•    تا بزانی من چه‌ن عاشقی تۆم

•   
•    37
•   
•    شه‌وگار راشکا و منی دڵته‌نگیش
•    بۆ دیار خه‌یاڵی تۆی ئازیزه‌وه‌..
•    بومه‌ به‌ گه‌ڵای ژێر شه‌سته‌ باران
•    به‌ده‌ست دڵێکی مات و زیزه‌وه‌

•   
•    38
•   
•    شه‌وان ئه‌نووم به‌ یادی تۆ
•    پێڵوی چاوانم داده‌خه‌م..
•    فه‌رامۆشت ناکه‌م ساتێ
•    له‌ دڵما جێت بۆ را ده‌خه‌م

•   
•    39
•   
•    شه‌وان نانوم هه‌تا پێکێ
•    له‌ خه‌می دوریت نه‌خۆمه‌وه‌
•    هه‌تا وێنه‌ و نامه‌کانت
•    به‌ فرمێسکم نه‌شۆمه‌وه‌

•   
•    40
•    دڵت نغرۆت کردم له‌ خه‌م
•    منیشت له‌ بیر کردووه‌
•    شه‌وه‌کانم به‌ دیار خه‌می
•    دووریته‌وه‌ پیر کردووه‌..

•   
•    41
•   
•    بۆ ئه‌م جه‌ژنه‌
•    ئه‌گه‌ر بکرێ
•    دڵی خۆمت بۆ ده‌نێرم
•    له‌ جێی شیعرێ....

•   
•    42
•   
•    تۆ له‌ جێی خه‌م جارێ وه‌ره‌
•    به‌ ئارام بێ نه‌ختێ
•    به‌ هاتنت وێرانه‌ی دڵ
•    ره‌نگه‌ ببێ به‌ پایته‌ختێ..

•   
•    43
•   
•    خۆشه‌ویستیت ده‌ریایه‌که‌
•    تا دێ قوڵ و مه‌نگتر ئه‌بێ
•    ئه‌و ده‌مانه‌ی یادت ئه‌که‌م
•    ژینم له‌ لا شیرینتر ئه‌بێت

•   
•    44
•   
•    نه‌وره‌سێکی هه‌موو کاتێ
•    به‌ ئاسمانی خه‌یاڵمه‌وه‌
•    به‌هارێکی پر وه‌نه‌وشه‌ی
•    به‌ هه‌ر چوار وه‌رزی ساڵمه‌وه‌..

•   
•    45
•   
•    له‌و کاته‌وه‌ی تۆم ناسیوه‌
•    ده‌لێی رێبوارێکی وێڵم
•    بۆیه‌ رۆژی چه‌تره‌که‌م و
•    رۆژێ پاڵتۆکه‌م له‌ پاسا جێدێڵم

•   
•    46
•   
•    گوڵم سڵاو
•    پر به‌ دڵ و گه‌رووی تاسه‌م
•    بۆ بێده‌نگی؟
•    ئه‌ی پێویستتر له‌ هه‌ناسه‌م...

•   
•    47
•   
•    زۆر ئه‌ترسم خۆشه‌ویستیت
•    وه‌ک نامه‌که‌ت کورت بێته‌وه‌
•    مۆمی شه‌وێکی تاریک بێ و
•    دوای چه‌ن ساتێ بتوێته‌وه‌

•   
•   
•    48
•   
•    شاوان نانوم تا خه‌یاڵت
•    مه‌ستم نه‌کا وه‌ک شه‌راب
•    تا ئاگری عشقت دڵم
•    نه‌برژێنێ وه‌ک که‌باب..

•   
•   
•    49
•   
•    به‌نیاز بووم ئه‌م به‌هاره‌
•    ببیته‌ گوڵه‌.. وه‌نه‌وشه‌م..
•    له‌ دێری هۆنراوه‌کانما
•    بتکه‌م به‌ جوانترین وشه‌م..

•   
•    50
•   
•    ئه‌گه‌ر گوڵ بای دڵی خۆمم
•    بۆ ئه‌کردی به‌ ئینجانه‌
•    باڵداریس بای سه‌ری خۆمم
•    بۆ ئه‌کردی به‌ هێلانه‌

•   
•    51
•   
•    به‌نیاز بووم ئه‌م به‌هاره‌
•    په‌نجه‌که‌ت بکه‌م به‌ پێنوسم
•    به‌ خوێنی دڵ له‌سه‌ر په‌ره‌ی
•    رۆحم شعرت بۆ بنوسم

•   
•    52
•   
•    ته‌می غوربه‌ت دایپۆشیوم
•    رێبوارێکی نامۆو وێڵم
•    به‌ده‌ست خۆم نه‌بوو زیز نه‌بی
•    قه‌ده‌ر وای کرد جێت بهێڵم..!

•   
•    53
•   
•    هه‌رچه‌ند دوریت وه‌ک گوڵاڵه‌
•    له‌ ده‌شتی خه‌یاڵما ئه‌رویێ
•    ئه‌بی به‌ فریشته‌یه‌ک و
•    شه‌وان له‌گه‌ڵ رۆحما ئه‌دوێی

•   
•    54
•   
•    وا هه‌ست ئه‌که‌م له‌ باوه‌شی
•    دڵی پر تاسه‌ و شه‌یدامی
•    بۆیه‌ نامۆ نیم له‌م شاره‌
•    وا ئه‌زانم تۆ له‌ لامی

•   
•    55
•   
•    زۆر جوار شه‌وان له‌ ناخمدا
•    بانگت ئه‌که‌م له‌ خۆمه‌وه‌
•    له‌ باده‌ی چاوی مه‌ستتدا
•    شه‌رابی عیشق ده‌خۆمه‌وه‌

•   
•    56
•   
•    کاتی به‌یانیان لێره‌وه‌
•    گوزه‌رده‌که‌ی،، بۆنیکی خۆش
•    کوچه‌و شه‌قامی ئه‌م شاره‌
•    بۆ چه‌ند ساتێ ئه‌گریته‌ کۆش

•   
•    57
•   
•    گوڵم ئه‌رۆی به‌ چێم دێڵی
•    زارد تری ئه‌که‌ی روخسارم
•    گر به‌ر ئه‌ده‌ی له‌ ساباتی
•    جوانترین شعرو یادگارم

•   
•    58
•   
•    گوڵم بۆچی به‌ جێم دێڵی و
•    چرۆی هیوام وشک ئه‌که‌ی
•    له‌ نێو مه‌رگ و ئازارا
•    ئه‌م عاشقه‌ سه‌ر پشک ئه‌که‌ی

•   
•    59
•   
•    خه‌می تۆ بێزارم ئه‌کا و
•    ژووری ته‌نیایم به‌جێدێڵم
•    ده‌ستی شه‌قامی شار ئه‌گرم
•    ئه‌ڵێی رێبوارێکی وێڵم..

•   
•    60
•   
•    من دڵێکی سستم هه‌بوو
•    وه‌ک پزیشکێ بوژانته‌وه‌
•    مۆمێکت بۆ پێ کردم و
•    که‌ رۆیشتی کوژانته‌وه‌

•   
•    61
•   
•    نازانم چیت بۆ بنوسم
•    تۆ وه‌ک باڵدارێکی کۆچه‌ر
•    بۆ 7ه‌سانه‌وه‌ی رۆحی خۆت
•    داری شعرت کردمه‌سێبه‌ر..

•   
•    62
•   
•    یادم بکه‌ جار و بارێ
•    ته‌می مه‌ینه‌ت دایپۆشیوم
•    ده‌ستی ئازار و جودایی
•    دلی وه‌ک لیمۆ گوشیوم

•   
•    63
•   
•    گوڵم ئه‌گه‌ر به‌ نامه‌ش بێ
•    په‌پوله‌ی ماچێ بنێره‌
•    ئه‌ز.. تژیم و ژ ئه‌ڤینا ته‌
•    به‌س به‌ ئازارم بسپێره‌

•   
•    64
•   
•    گوڵم بۆ هه‌ر جێیه‌ک بچم
•    وا هه‌ست ئه‌که‌م تۆش له‌گه‌ڵمای
•    چونکه‌ تۆ تاقه‌ گوڵی
•    وا له‌ ناو ئینجانه‌ی دڵمای

•   
•    65
•   
•    ده‌ستێ بده‌ مۆبیله‌که‌ت
•    نامه‌یه‌کم بۆ بنوسه‌
•    له‌م پایزی هه‌ڵوه‌رینه‌م
•    تۆ له‌جێی خه‌م لێم بپرسه‌..

•   
•    66
•   
•    له‌ رۆژی خۆشه‌ویستیدا
•    وه‌ره‌ گوڵێکت پێشکه‌ش بکه‌م
•    حه‌ز ئه‌که‌م بۆ تاوێکیش بێ
•    خه‌مه‌کانت له‌گه‌ڵ به‌شکه‌م

•   
•    67
•    من ناتوانم
•    به‌ چه‌ند دێڕێکی ساده‌ و که‌م
•    خۆشه‌ویستیت پێناسه‌که‌م

•   
•    68
•   
•    ئاونگی سه‌ر گه‌ڵاو گوڵی
•    یان بارانی خاکه‌ لێوه‌ی
•    شه‌ماڵی لای ئێوارانی
•    یارانوه‌ به‌فری ئه‌و کێوه‌ی..؟

•   
•    69
•   
•    ئێواره‌یه‌کی چان تامه‌
•    خۆر سه‌ری ناوه‌ته‌ ئه‌ژنۆی
•    پێی ئه‌چێ ئه‌ویش بزانێ
•    ئه‌م شاره‌ چێ دێڵی و ئه‌رۆیت....

•   
•    70
•   
•    هێنده‌ یادم کرووی شه‌وان
•    فرمێسکم بووه‌ به‌ شه‌ونم
•    نیازنم وایه‌ ئه‌جاره‌
•    له‌ گوڵه‌ ئه‌ستێره‌ی زیوین
•    ملوانکه‌ی شعرت بۆ بچنم..

•   
•   
•    71
•   
•    سبه‌ی جه‌ژنه‌ یه‌م بۆ مالتان
•    بیرت نه‌چێ کچێ گوڵێ..
•    ماچم ئه‌وێ
•    له‌ جیاتی ده‌نکه‌ نوقڵێک

•   
•    72
•   
•    به‌ هیوام شادی و پێکه‌نین
•    له‌م جه‌ژنه‌دا هاوبه‌شت بێ
•    رۆحیشت ویست بۆت ئه‌نێرم
•    په‌شکه‌شت بێ..

•   
•    73
•   
•    به‌ده‌ر له‌ ناسکی و جه‌سته‌
•    تۆ وه‌کو ژن
•    وڵاتێکی له‌ دلی من..

•   
•    74
•   
•    که‌ ئه‌تبینم وا ئه‌زانم
•    یه‌که‌م ته‌زوو ..و
•    یه‌که‌م خورپه‌ی
•    یه‌که‌م نیگای پر ئه‌فسون و
•    یه‌که‌م له‌نجه‌ و یه‌که‌م چرپه‌ی

•   
•    75
•   
•    بۆ تووره‌ بیوی سه‌یرم کردی
•    من هه‌ر دڵداره‌ شه‌رمنه‌که‌ی جارانم
•    ته‌نها ویستم..
•    وێنه‌یه‌کی جوانت بگرم
•    به‌ کامێرای چاوه‌کانم

•   
•    76
•   
•    شه‌وباش گوڵم
•    تاڵه‌ نێرگزی
•    ئینجانه‌ی دڵم..

•   
•    77
•   
•    چۆن دڵت هات
•    دڵی ساوام بتۆرێنی
•    له‌ جێی باسکت لاولاوی خه‌م
•    له‌ گه‌ردنم بئاڵێنی

•   
•    78
•   
•    جێم مه‌هێڵه‌ به‌م پایزه‌
•    که‌س نیه‌ بۆ دڵ ناواییم
•    کێ ببێته‌ هاونشینی
•    به‌سته‌ی خه‌می بێ کۆتایم

•   
•    79
•   
•    ئه‌م پایزه‌ به‌ جێم دێڵێ و
•    ماڵ ئاوایشم لێ ناکه‌ی
•    له‌ که‌یلی تاریکی و چۆڵم
•    چرایه‌کی گه‌ش بێ په‌نا

•   
•    80
•   
•    جێم مه‌هێڵه با
•    خه‌م وه‌کو هه‌ورێ..
•    ئاسمانی شادیم
•    سه‌رانسه‌ر نه‌گرێ

•   
•    81
•   
•    نه‌خشی سه‌ر باڵی په‌پوله‌ی
•    یان په‌ره‌ی گوڵی ناسکی
•    باڵای چناری نێو چه‌می
•    یان گوڵی چواله‌ی خوارسکی..

•   
•    82
•   
•    که‌ ئه‌تبینم
•    خانه‌ی خه‌مم نغرۆ ئه‌که‌م
•    وه‌کو دره‌ختی وه‌رزی به‌هار
•    شین ده‌بمه‌وه‌و چرۆ ئه‌که‌م..

•   
•    83
•   
•    ئێواره‌ت باش زه‌رده‌ په‌ڕی
•    ئێواره‌یه‌کی گه‌ش و ئاڵ
•    من ئه‌بمه‌ گه‌ڵای پایزو
•    تۆش ببه‌ره‌ شنه‌ی شه‌ماڵ

•   
•    84
•   
•    زۆر ئه‌ترسم
•    رۆژێ له‌ ناو ته‌م و مژی
•    ئه‌م دووریه‌تدا بمکوژی

•   
•   
•    85
•   
•    7ه‌ز ئه‌که‌م بمرم به‌ر له‌وه‌ی برۆی
•    نه‌وه‌ک بتبینم به‌ دڵێکی زیز..
•    من به‌ هه‌ناسه‌ی دوا ماڵئاوایت
•    ئه‌بم به‌ گه‌ڵای وه‌ریوی پایز..

•   
•    86
•   
•    له‌ په‌رتوکخانه‌ی بیر و ئه‌ندێشه‌م
•    فه‌رهه‌نگی خه‌م ناسۆرم بدره‌
•    به‌ په‌نجه‌ی نازی ده‌ستی سۆزێکت
•    فرمێسکی دیده‌ی گریاوم بسڕه‌

•   
•    87
•   
•    وه‌ره‌ له‌ جێی هه‌نسکی شه‌و
•    سۆزێبه‌ بۆ دڵی په‌ستم
•    تۆ له‌ جیاتی فریشته‌ی خه‌م
•    ده‌ستت بخه‌ره‌ ناو ده‌ستم

•   
•    88
•   
•    که‌ ئه‌تبینم هێنده‌ گه‌شی
•    هه‌ر ئه‌ڵێی به‌هارێکی نوێی
•    له‌ شعرێکی ناسک ئه‌چی
•    ئه‌و ده‌مانه‌ی که‌ بۆم ئه‌دوێی

•   
•    89
•   
•   
•    شه‌وت باش ئه‌ی
•    په‌ریزاده‌ی نێو هه‌ڵبه‌ستم
•    ئه‌ستێره‌ گه‌شه‌ی ئاسمانی دووره‌ ده‌ستم

•   
•    90
•   
•    که‌ دوا هه‌ناسه‌ی
•    ئه‌م شه‌وه‌ سارده‌م بێ تۆ هه‌ڵکێشا
•    زریانی خه‌مت په‌لکێشی کردم
•    به‌سه‌ر دڕکه‌ زی ئازاروئێشا

•   
•    91
•   
•    بۆ ڤالانتاین
•    کام دیاریت بۆ هه‌ڵبژێرم
•    گوڵێکی سور
•    یا دڵمت له‌ نامه‌یه‌کدا بۆ بنێرم

•   
•    92
•   
•    خۆزگه‌ زه‌مین چاوێک بوایه‌و
•    ئێمه‌ش هه‌ردوو مژۆڵی ئه‌و
•    ئاوێزانی یه‌کتر ئه‌بوین
•    که‌ پێڵوی دا ئه‌خست بۆ خه‌و

•   
•    93
•   
•    له‌ خه‌یاڵما ته‌نها هه‌ر تۆی
•    ناسکترین بیره‌وه‌ری
•    تۆ گوڵێکی به‌وه‌یشومه‌ی
•    هیچ پایزێک هه‌ڵناوه‌ری

•   
•    94
•   
•    عیشقت گره‌ و
•    ته‌نیایم سارد
•    وا چاوه‌روانیم به‌سه‌رچوو
•    ئه‌مشه‌و نامه‌یه‌کت نه‌نارد

•   
•    95
•   
•    چاوه‌روانم بێی کۆتی خه‌م
•    له‌ ملی دڵ بپسێنی
•    ده‌ستت بێنی وه‌ک چه‌پکی مۆم
•    په‌نجه‌کانم داگیرسێنی

•   
•    96
•   
•    له‌ چاومدا هه‌ڵمگرتووی
•    له‌ دڵمدا ئه‌تپارێزم
•    که‌ ئه‌نوم فریشته‌ی یادت
•    به‌ دڵ ئه‌گرمه‌ ئامێزت

•   
•    97
•   
•    تۆ ئه‌و گوڵه‌ی پایزانیش
•    له‌ خاکی دڵمدا ئه‌روێی
•    نه‌وه‌ک ئێستا که‌ بشمرم
•    له‌ گۆریشا خۆشم ئه‌وێی

•   
•    98
•   
•    وه‌کو مۆمێ هه‌ر ئه‌سوتێم
•    تا رۆژێ ئه‌کوژێمه‌وه‌
•    که‌ مردیشم له‌ ناو دڵی
•    عاشقانا ئه‌ژێمه‌وه‌

•   
•    99
•   
•    دڵم له‌سه‌ر له‌پی ده‌ستم
•    راگرتوه‌ وه‌ک گوڵێ بۆت
•    خوێنی له‌سم له‌ جۆشایه‌
•    وه‌ک سه‌ماوه‌ر ئه‌کوڵێ بۆت

•   
•    100
•   
•    گوڵم بۆ ئه‌م ڤالانتاینه‌
•    ئه‌رۆم له‌ پاخچه‌ی پاشاوه‌
•    گوڵی سورت بۆ ئه‌هێنم
•    ئه‌گه‌ر سه‌ریشم داناوه‌....

•   
•    رێبوار قه‌ره حه‌سه‌نی



http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-bdb79bfddb.bmp
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b38a63cce2.bmp
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-d696bc1234.bmp



ئاماده‌کردنی:فریشته‌ی جوانی

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن Frishtai Jwani (2010-05-29 14:55:23)

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-de9e3dce39.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-05-29 14:52:51

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsFirefox

Re: **100شنه‌ی دڵ**

واااااااو زۆۆر جوان و پر هه‌ست بون یه‌خوا ده‌سته‌کانت خۆشبیت گوله‌ گیان هه‌ر بژیت به‌قوربان

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-05-29 15:04:47

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPMSIE

Re: **100شنه‌ی دڵ**

سپاس توتو گوڵ ده‌ستی تۆش خۆش بێت ماله‌که‌م

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-05-30 06:07:11

akh_dwre
جوانی کوردژین
شوێن: اسـترالیــــا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-24
دواترین سه‌ردان: 2012-09-26
په‌یامه‌كان: 675
WindowsVistaMSIE7

Re: **100شنه‌ی دڵ**

گوڵم سڵاو
•    پر به‌ دڵ و گه‌رووی تاسه‌م
•    بۆ بێده‌نگی؟
•    ئه‌ی پێویستتر له‌ هه‌ناسه‌م


دەست و پەنجە  رەنگینەکانت خۆش  هاورێی ئەزیزم  فریشتە گیان  تەمەن درێژ  بیت

Kurdzhin
ئیستا نازانم  چۆن  ئه‌ژیم!  ئیستا  نازانم  چۆن  ئه‌رۆم،،،،زۆر   تامه‌زرۆی  بینینی   تۆم،،،

هه‌ر   له‌و  رۆژه‌ی  جیا بوینه‌وه‌،،،  باده‌ی  خه‌می  دووریت   ئه‌خۆم!!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-05-30 15:20:42

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPMSIE

Re: **100شنه‌ی دڵ**

[color=#FF00FF]ئاسوده‌ بیتاخ دوری گیان زۆر سپاس برا جوانه‌که‌م[/color]

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net