.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









به‌وته‌ی شیكارانی كۆمپانیای راوێژكاریی به‌ڕێوه‌به‌رێتی Deloitte، له‌و بڕوایه‌دان ره‌نگه موندیالی ئه‌مساڵ ببێته هۆی زیادبوونی به‌كارهێنانی داتا له‌تۆڕه‌كانی مۆبایل، بۆنمونه ره‌نگه ژماره‌یه‌كی زۆر لهبهریتانییهكان له‌رێگه‌ی ئینته‌رنێتی مۆبایلیهوه سه‌یری یارییه‌كان بكهنو به‌وه‌ش كێشه‌ی ته‌كنیكی بۆ تۆڕه‌كانی مۆبایل درووست بكه‌ن.
به‌پێی راپۆرتی ده‌یلی تیلگراف به‌پێشكه‌وتنی ته‌كنۆلۆجیا، سه‌یركردنی ته‌واوی یارییه‌كانی تۆپی پێ له‌رێگه‌ی مۆبایله‌وه زۆر بۆ به‌كارهێنه‌ران ئاسانتر بووه‌ته‌وه، بۆنمونه به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن له‌وێب سایتی ڤیدیۆی داواكراوی "بی بی سی"دا ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ی كه بۆ هاندهكان ئاماده‌كراوه وربگرن، به‌ڵام هه‌ر به‌كارهێنه‌رێك پێویستی به‌ئینته‌رنێت به‌خێرایی 400مێگابایت له‌چركه‌یه‌كدا هه‌یه، بۆسه‌یركردنی یارییه‌كانی تۆپی پێی به‌شێوه‌ی راسته‌خۆ، كه ئه‌گه‌رێگی یه‌كجار زۆر هه‌یه كه زۆر به‌كارهێنانی ئه‌و خزمه‌تگوزارییه لهرۆژكانی ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌دا ببێته هۆی درووستبوونی كێشه‌ی ته‌كنیكی له‌تۆڕه‌كانی مۆبایلدا.
به‌بوونی سایته‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و میكرۆبلۆگ نووسی، كه رێگه‌ی پێشبینیو لێكدانه‌وه‌ی زۆر سه‌باره‌ت بهیارییهكان تێدا بڵاوبكرێته‌وه، ره‌نگه ئه‌و كێشه‌یه زیاتر بێت.
ئۆپهریتهرهكانی مۆبایل له‌ئێستادا به‌شێوه‌ی ئاسایی له‌تاوه‌ره‌كانی مۆبایل بۆزیادكردنی توانا‌و قه‌باره‌ی كاری تۆڕه‌كه‌یان له‌رووداوه گه‌وره‌كاندا سوودوه‌رده‌گرن، هه‌ربۆیه ئێستا ئه‌و ئۆپهریتهرانه له‌هه‌وڵی زیادكردنی توانای تۆڕهكانیاندان.
سه‌رچاوه:
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xosh sarkawtw bet hawre gean

له‌سه‌ر هێڵ نییه