❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / موندیال هه‌ره‌شه‌ له‌توره‌كان موبایل ده‌كات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-06-13 19:50:05

danyaredris
خونچەی نوێ
شوێن: سلیمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-06-06
دواترین سه‌ردان: 2010-10-21
په‌یامه‌كان: 20
WindowsXPFirefox

موندیال هه‌ره‌شه‌ له‌توره‌كان موبایل ده‌كات

به‌وته‌ی شیكارانی كۆمپانیای راوێژكاریی به‌ڕێوه‌به‌رێتی Deloitte، له‌و بڕوایه‌دان ره‌نگه‌ موندیالی ئه‌مساڵ ببێته‌ هۆی زیادبوونی به‌كارهێنانی داتا له‌تۆڕه‌كانی مۆبایل، بۆنمونه‌ ره‌نگه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌به‌ریتانییه‌كان له‌رێگه‌ی ئینته‌رنێتی مۆبایلیه‌وه‌ سه‌یری یارییه‌كان بكه‌ن‌و به‌وه‌ش كێشه‌ی ته‌كنیكی بۆ تۆڕه‌كانی مۆبایل درووست بكه‌ن.
به‌پێی راپۆرتی ده‌یلی تیلگراف به‌پێشكه‌وتنی ته‌كنۆلۆجیا، سه‌یركردنی ته‌واوی یارییه‌كانی تۆپی پێ له‌رێگه‌ی مۆبایله‌وه‌ زۆر بۆ به‌كارهێنه‌ران ئاسانتر بووه‌ته‌وه‌، بۆنمونه‌ به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن له‌وێب سایتی ڤیدیۆی داواكراوی "بی بی سی"دا ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ی كه‌ بۆ هانده‌كان ئاماده‌كراوه‌ وربگرن، به‌ڵام هه‌ر به‌كارهێنه‌رێك پێویستی به‌ئینته‌رنێت به‌خێرایی 400مێگابایت له‌چركه‌یه‌كدا هه‌یه‌، بۆسه‌یركردنی یارییه‌كانی تۆپی پێی به‌شێوه‌ی راسته‌خۆ، كه‌ ئه‌گه‌رێگی یه‌كجار زۆر هه‌یه‌ كه‌ زۆر به‌كارهێنانی ئه‌و خزمه‌تگوزارییه‌ له‌رۆژكانی ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌دا ببێته‌ هۆی درووستبوونی كێشه‌ی ته‌كنیكی له‌تۆڕه‌كانی مۆبایلدا.
به‌بوونی سایته‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و میكرۆبلۆگ نووسی، كه‌ رێگه‌ی پێشبینی‌و لێكدانه‌وه‌ی زۆر سه‌باره‌ت به‌یارییه‌كان تێدا بڵاوبكرێته‌وه‌، ره‌نگه‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ زیاتر بێت.
ئۆپه‌ریته‌ره‌كانی مۆبایل له‌ئێستادا به‌شێوه‌ی ئاسایی له‌تاوه‌ره‌كانی مۆبایل بۆزیادكردنی توانا‌و قه‌باره‌ی كاری تۆڕه‌كه‌یان له‌رووداوه‌ گه‌وره‌كاندا سوودوه‌رده‌گرن، هه‌ربۆیه‌ ئێستا ئه‌و ئۆپه‌ریته‌رانه‌ له‌هه‌وڵی زیادكردنی توانای تۆڕه‌كانیاندان.

سه‌رچاوه‌:

nnmnm.com

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-06-22 12:29:50

akh_dwre
جوانی کوردژین
شوێن: اسـترالیــــا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-24
دواترین سه‌ردان: 2012-09-26
په‌یامه‌كان: 675
WindowsXPMSIE7

Re: موندیال هه‌ره‌شه‌ له‌توره‌كان موبایل ده‌كات

dast  xosh  sarkawtw bet  hawre  gean

Kurdzhin
ئیستا نازانم  چۆن  ئه‌ژیم!  ئیستا  نازانم  چۆن  ئه‌رۆم،،،،زۆر   تامه‌زرۆی  بینینی   تۆم،،،

هه‌ر   له‌و  رۆژه‌ی  جیا بوینه‌وه‌،،،  باده‌ی  خه‌می  دووریت   ئه‌خۆم!!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net