❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چۆن ده‌بیته‌ خۆشه‌ویستی مێرده‌که‌ت ( به‌شی یه‌که‌م) ..

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-07-18 13:42:28

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsMSIE7

چۆن ده‌بیته‌ خۆشه‌ویستی مێرده‌که‌ت ( به‌شی یه‌که‌م) ..

سڵاو
له‌م بابه‌ته‌دا چه‌ند خاڵیکی گرنگم بۆتان ئاماده‌کردووه‌ که‌ وه‌رمگرتووه‌ له‌ کتێبی
( < چۆن ده‌بیته‌ خۆشه‌ویستی مێرده‌که‌ت > ) له‌ وه‌رگێڕانی [عبدااقهار بلباس] ..
گه‌ر هه‌ر ئافره‌تێک له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ بڕوات ، سه‌رکه‌وتوترین ژیان به‌ده‌ست ئه‌هێنێت ، وه‌ جێبه‌جیکردنی چه‌ند شتێکی ئاسانه‌ ، هیچ گرانییه‌کی تێدا نییه‌ به‌س به‌مه‌رجێک بۆ ڕوژ و دوو ڕۆژ و ساڵ و دوو ساڵ له‌سه‌ری به‌رده‌وام نه‌بیت بۆ ژیانی به‌رده‌وامیت په‌یڕه‌وی بکه‌یت ..


1-  مێرده‌که‌ت خۆش بوێت خۆشه‌ویستیش ته‌نیا قسه‌نیه‌ . به‌ڵکو کرداره‌ .. خۆشه‌ویستی ده‌ستکه‌وت نیه‌ ، به‌ڵکو به‌خشینه‌ .

2- به‌رده‌وام گوێڕایه‌ڵی مێرده‌که‌ت به‌ له‌وه‌ی که‌خودا لێی ڕازییه‌ .. وه‌ئه‌گه‌ر ناجاری کردی سه‌رپچی مه‌که‌ ته‌نها له‌شتێک نه‌بێ که‌خودا توڕه‌ بکات .

3- پارێزگاری بکه‌ له‌ نهێنیه‌کانی مێرده‌که‌ت و نهێنیه‌کانی ماڵه‌وه‌ت هه‌تاکو لای نزیکترین که‌ست.

4- ڕێگه‌ به‌که‌س نه‌ده‌یت هه‌رچه‌نده‌ لێته‌وه‌ نزیک بێت تێکه‌ڵ به‌ژیانت بێت .. چونکه‌ ژیانتان ته‌نها موڵکی خۆتانه‌.

5- به‌رده‌وام خۆتجوان بکه‌ بۆ مێرده‌که‌ت .. ته‌نها بۆ ئه‌و بۆخه‌ڵك نا .

6- که‌س و کاری مێرده‌که‌ت خۆش بوێت و ڕێزیاب لێ بگره‌ ئه‌ویش خۆشتی ده‌وێی . .. وه‌ بانگی باوکی بکه‌ به‌ باوکه‌ وه‌بانگی دایکی بکه‌ به‌ دایکه‌

7- چاره‌سه‌ری هه‌موو گرفته‌کانی بکه‌ له‌ ژووری نوستن که‌ تۆ له‌ ئامێزیدای .. وه‌ گرنگی بده‌ به‌ گفتوگۆی سه‌ر جێگا . چونکه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ئه‌وه‌ی له‌ناو دڵه‌ نامێنێ.

8- له‌گه‌ڵ مێرده‌که‌ت بژی به‌گوێره‌ی توانای ماددی و دارایی ئه‌و .. ئه‌گه‌ر توانای دارایی هه‌رچه‌ند بوو.

9- به‌هیچ شێوه‌یه‌ک درۆ له‌گه‌ڵ مێرده‌که‌ت مه‌که‌ ، هه‌تا ئه‌گه‌ر درۆی سپیش بێت ... وه‌ هیچ شتێکی لێ مه‌شاره‌وه‌.

10- ئافره‌تی زیره‌ک به‌رامبه‌ر مێرده‌که‌ت ناوه‌ستێته‌وه‌ له‌کاتێک که‌ ئه‌و تووڕه‌یه‌ وازی لێبێنه‌ تاکو به‌ته‌واوی ئارام ده‌بێته‌وه‌ پاشان یاری خۆتی له‌گه‌ڵ ده‌ست پێ بکه‌ .

11- پیاو ئافره‌تی سه‌رسه‌خت (عیناد)ی خۆش ناوێت ... پێداگیری له‌سه‌ر ڕه‌ئیه‌کانت مه‌که‌ هه‌رچه‌نده‌ ڕه‌ئیه‌که‌ت ڕاستبێ.

12- نه‌که‌ی گله‌یی له‌ مێرده‌که‌ت بکه‌ی له‌لای یه‌کێکی تر هه‌رچه‌ند ئه‌و که‌سه‌ لێته‌وه‌ نزیکیش بێت .

13- باوه‌ڕ به‌ که‌س مه‌که‌ ته‌نها به‌وانه‌ نه‌بێت که‌مێرده‌که‌ت خۆشیانی ده‌وێ و پێیانه‌وه‌ ئارامه‌ .

14- زۆر له‌ ته‌له‌فۆن قسه‌مه‌که‌ن .. چونکه‌ ده‌ڕه‌رای تێچوونی دارایی قسه‌ی زۆر کات به‌فیڕۆ ده‌دات و هه‌ڵه‌ دروست ده‌کات .

15- زوو بخه‌وه‌ و زووش هه‌ڵسه‌ .. چونکه‌ به‌ره‌که‌ت له‌ زوو له‌خه‌و هه‌ڵسانه‌ وه‌ نووستنی ته‌واو باشترین له‌ش چاره‌سه‌ره‌ بۆ ته‌ندروستی له‌ش و جوانی ده‌م و چاو.

16- وابکه‌ به‌رده‌وام ئایه‌ته‌کانی خوای گه‌وره‌ له‌ناو ماڵ ببیسترێ ، به‌تایبه‌ت کاتێک مێرده‌که‌ت له‌ماڵ نییه‌ ، چونکه‌ ئه‌و ماڵه‌ی ئاوه‌دان بێت به‌ قورئان فریشته‌کان دایده‌پۆشن و شه‌یتان نزیکی ناکه‌وێته‌وه‌ .

17- ڕێز له‌مێرده‌که‌ت بنێ و پله‌ی خۆی بده‌رێ و شانازی پێ بکه‌ .. وه‌ به‌رده‌وام پارێزگاری له‌پایه‌و هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی بکه‌ له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو خه‌ڵك.

18- کاتی خۆت به‌رده‌وام به‌فیڕۆ مه‌ده‌ به‌رامبه‌ر ته‌له‌فیزۆن به‌ڵکو به‌یه‌که‌وه‌ که‌مێک سه‌یری بکه‌ن ، وه‌ هه‌وڵ بده‌ شتێک بکه‌یت له‌کاتی سه‌یر کردنه‌که‌.

19- هه‌موو شتێک بکه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ڕێز له‌یه‌کگرتن زمانی گفتوگۆتان بێت، وای لێ بکه‌ ڕێزت لێ بنێت ... وه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک قسه‌ی ناشیاو و جوێنی پێ نه‌ده‌ی ئه‌گه‌ر هاتوو به‌ گاڵته‌ش بێت.

20- به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌ماڵ ده‌رنه‌چی ته‌نها به‌ مۆڵه‌تی مێرده‌که‌ت نه‌بێت ، هه‌تا ئه‌گه‌ر ده‌رچوونه‌که‌ش بۆکار بێت.


نوسینه‌وه‌ی : شازاده‌ شه‌نێ ..... تایبه‌ت : به‌ کــوردژین

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-64c9bb37e3.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-07-18 19:09:31

ساشا
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-17
دواترین سه‌ردان: 2010-07-27
په‌یامه‌كان: 962
WindowsXPMSIE

Re: چۆن ده‌بیته‌ خۆشه‌ویستی مێرده‌که‌ت ( به‌شی یه‌که‌م) ..

dastakant xosh babateky zoor zor zoooooooor jwan bw sarkawtbwyt shane gyan ba hiway bardawamyt

Kurdzhin

http://www.kurdup.com/uploads/00961c41a2.png



xoshmawey daya gyan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-07-20 04:59:24

Ahmad Goran
خونچەی نوێ
شوێن: Badenan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-08
دواترین سه‌ردان: 2012-07-16
په‌یامه‌كان: 100
WindowsXPFirefox

Re: چۆن ده‌بیته‌ خۆشه‌ویستی مێرده‌که‌ت ( به‌شی یه‌که‌م) ..

ده‌ست خۆش بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-08-10 15:10:34

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: چۆن ده‌بیته‌ خۆشه‌ویستی مێرده‌که‌ت ( به‌شی یه‌که‌م) ..

ســـڵاو

زۆر سوپاس ساشا گیان بۆ په‌یامه‌که‌ی تۆی گوڵ به‌هیوای سود مه‌ند بونت به‌قوربان .. ده‌ستی تۆس خۆش و په‌یامه‌که‌ت گه‌شت گیانه‌ .. ته‌مه‌ن درێژبیت...

***

ده‌ست خۆشی بۆتۆش ئازیزم ئه‌حمه‌د گۆران ، زۆر خۆشحاڵبووم به‌ په‌یامه‌که‌ی به‌ڕێزیش .. هه‌ربژیت و به‌خته‌وه‌ر بیت..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-08-10 20:13:36

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsXPMSIE7

Re: چۆن ده‌بیته‌ خۆشه‌ویستی مێرده‌که‌ت ( به‌شی یه‌که‌م) ..

ده‌سته‌كانت خۆش بێت به‌ڕێزم بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌سووده‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net