.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










سڵاو
له‌م بابه‌ته‌دا چه‌ند خاڵیکی گرنگم بۆتان ئاماده‌کردووه که وه‌رمگرتووه له کتێبی ( < چۆن ده‌بیته خۆشه‌ویستی مێرده‌که‌ت > ) له وه‌رگێڕانی [عبدااقهار بلباس] ..
گه‌ر هه‌ر ئافره‌تێک له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه بڕوات ، سه‌رکه‌وتوترین ژیان به‌ده‌ست ئه‌هێنێت ، وه جێبه‌جیکردنی چه‌ند شتێکی ئاسانه ، هیچ گرانییه‌کی تێدا نییه به‌س به‌مه‌رجێک بۆ ڕوژ و دوو ڕۆژ و ساڵ و دوو ساڵ له‌سه‌ری به‌رده‌وام نه‌بیت بۆ ژیانی به‌رده‌وامیت په‌یڕه‌وی بکه‌یت ..
1- مێرده‌که‌ت خۆش بوێت خۆشه‌ویستیش ته‌نیا قسهنیه . به‌ڵکو کرداره .. خۆشه‌ویستی ده‌ستکه‌وت نیه ، به‌ڵکو به‌خشینه .
2- به‌رده‌وام گوێڕایه‌ڵی مێرده‌که‌ت به له‌وه‌ی که‌خودا لێی ڕازییه .. وه‌ئه‌گه‌ر ناجاری کردی سه‌رپچی مه‌که ته‌نها له‌شتێک نه‌بێ که‌خودا توڕه بکات .
3- پارێزگاری بکه له نهێنیه‌کانی مێرده‌که‌ت و نهێنیه‌کانی ماڵه‌وه‌ت هه‌تاکو لای نزیکترین که‌ست.
4- ڕێگه به‌که‌س نه‌ده‌یت هه‌رچه‌نده لێته‌وه نزیک بێت تێکه‌ڵ به‌ژیانت بێت .. چونکه ژیانتان ته‌نها موڵکی خۆتانه.
5- به‌رده‌وام خۆتجوان بکه بۆ مێرده‌که‌ت .. ته‌نها بۆ ئه‌و بۆخه‌ڵك نا .
6- که‌س و کاری مێرده‌که‌ت خۆش بوێت و ڕێزیاب لێ بگره ئه‌ویش خۆشتی ده‌وێی . .. وه بانگی باوکی بکه به باوکه وه‌بانگی دایکی بکه به دایکه
7- چاره‌سه‌ری هه‌موو گرفته‌کانی بکه له ژووری نوستن که تۆ له ئامێزیدای .. وه گرنگی بده به گفتوگۆی سه‌ر جێگا . چونکه به‌هۆیه‌وه ئه‌وه‌ی له‌ناو دڵه نامێنێ.
8- له‌گه‌ڵ مێرده‌که‌ت بژی به‌گوێره‌ی توانای ماددی و دارایی ئه‌و .. ئه‌گه‌ر توانای دارایی هه‌رچه‌ند بوو.
9- به‌هیچ شێوه‌یه‌ک درۆ له‌گه‌ڵ مێرده‌که‌ت مه‌که ، هه‌تا ئه‌گه‌ر درۆی سپیش بێت ... وه هیچ شتێکی لێ مه‌شاره‌وه.
10- ئافره‌تی زیره‌ک به‌رامبه‌ر مێرده‌که‌ت ناوه‌ستێته‌وه له‌کاتێک که ئه‌و تووڕه‌یه وازی لێبێنه تاکو به‌ته‌واوی ئارام ده‌بێته‌وه پاشان یاری خۆتی له‌گه‌ڵ ده‌ست پێ بکه .
11- پیاو ئافره‌تی سه‌رسه‌خت (عیناد)ی خۆش ناوێت ... پێداگیری له‌سه‌ر ڕهئیهکانت مه‌که هه‌رچه‌نده ڕهئیهکهت ڕاستبێ.
12- نه‌که‌ی گله‌یی له مێرده‌که‌ت بکه‌ی له‌لای یه‌کێکی تر هه‌رچه‌ند ئه‌و که‌سه لێته‌وه نزیکیش بێت .
13- باوه‌ڕ به که‌س مه‌که ته‌نها به‌وانه نه‌بێت کهمێردهکهت خۆشیانی ده‌وێ و پێیانه‌وه ئارامه .
14- زۆر له ته‌له‌فۆن قسه‌مه‌که‌ن .. چونکه دهڕهرای تێچوونی دارایی قسه‌ی زۆر کات به‌فیڕۆ ده‌دات و هه‌ڵه دروست ده‌کات .
15- زوو بخه‌وه و زووش هه‌ڵسه .. چونکه به‌ره‌که‌ت له زوو له‌خه‌و هه‌ڵسانه وه نووستنی ته‌واو باشترین له‌ش چاره‌سه‌ره بۆ ته‌ندروستی له‌ش و جوانی ده‌م و چاو.
16- وابکه به‌رده‌وام ئایه‌ته‌کانی خوای گه‌وره له‌ناو ماڵ ببیسترێ ، به‌تایبه‌ت کاتێک مێرده‌که‌ت له‌ماڵ نییه ، چونکه ئه‌و ماڵه‌ی ئاوه‌دان بێت به قورئان فریشته‌کان دایده‌پۆشن و شه‌یتان نزیکی ناکه‌وێته‌وه .
17- ڕێز له‌مێرده‌که‌ت بنێ و پله‌ی خۆی بده‌رێ و شانازی پێ بکه .. وه به‌رده‌وام پارێزگاری لهپایهو هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی بکه له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو خه‌ڵك.
18- کاتی خۆت به‌رده‌وام به‌فیڕۆ مه‌ده به‌رامبه‌ر ته‌له‌فیزۆن به‌ڵکو به‌یه‌که‌وه که‌مێک سه‌یری بکه‌ن ، وه هه‌وڵ بده شتێک بکه‌یت له‌کاتی سه‌یر کردنه‌که.
19- هه‌موو شتێک بکه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێز له‌یه‌کگرتن زمانی گفتوگۆتان بێت، وای لێ بکه ڕێزت لێ بنێت ... وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک قسه‌ی ناشیاو و جوێنی پێ نه‌ده‌ی ئه‌گه‌ر هاتوو به گاڵته‌ش بێت.
20- به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌ماڵ ده‌رنه‌چی ته‌نها به مۆڵه‌تی مێرده‌که‌ت نه‌بێت ، هه‌تا ئه‌گه‌ر دهرچوونهکهش بۆکار بێت.
نوسینه‌وه‌ی : شازاده شه‌نێ ..... تایبه‌ت : به کــوردژین


له‌سه‌ر هێڵ نییه







dastakant xosh babateky zoor zor zoooooooor jwan bw sarkawtbwyt shane gyan ba hiway bardawamyt


xoshmawey daya gyan
له‌سه‌ر هێڵ نییه




ده‌ست خۆش بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته جوانه
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ســـڵاو
زۆر سوپاس ساشا گیان بۆ په‌یامه‌که‌ی تۆی گوڵ به‌هیوای سود مه‌ند بونت به‌قوربان .. ده‌ستی تۆس خۆش و په‌یامه‌که‌ت گه‌شت گیانه .. ته‌مه‌ن درێژبیت...
***
ده‌ست خۆشی بۆتۆش ئازیزم ئه‌حمه‌د گۆران ، زۆر خۆشحاڵبووم به په‌یامه‌که‌ی به‌ڕێزیش .. هه‌ربژیت و به‌خته‌وه‌ر بیت..
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌كانت خۆش بێت به‌ڕێزم بۆ ئه‌م بابه‌ته به‌سووده
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
