.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















ووشه‌ی خه‌یاڵ لای زۆر كه‌س واتای بێ ئامانج‌و نا لۆجیك ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌میشه بۆ شتێكی به‌كاردێنن كه ئهستهمو
مه‌حاڵ بێت، ده‌ڵێن فلان شته خه‌یاڵه، به خه‌یاڵ مهژه، كه‌سی خه‌یاڵاوی هه‌میشه حاڵی په‌رێشانه. كه‌س به خه‌یاڵ نه‌بووه به ماڵ، كۆپله شیعرێكی زانا‌و شاعیری گه‌وره‌ی فارس عمری خه‌یامه، به‌ڵام خه‌ڵكی به‌كاری دێنن‌و به لایانه‌وه په‌سه‌نه.
خۆ خه‌یام خۆشی یه‌كێك بووه له خه‌یاڵ كه‌ره گه‌وره‌كان، گه‌ر وانییه ئه‌ستێره‌ناسی‌و چوارینه به ناوبانگه‌كانی له چییه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه؟ ئه‌شێ بڵێین له خه‌وا ئیلهامی بۆ هاتووه‌و له كاتی بێداریا نووسیونیهتهوه؟ بێگومان نه‌خێر، كه‌وابێ به‌رهه‌مه‌كانی زاده‌ی خه‌یاڵێكی مه‌زنن، ئه‌م روونكردنهوهیهم به پێویست زانی ده‌نا باسه‌كه‌ی ئێمه ته‌رخان نییه به خه‌یام.
خه‌یاڵ كردن به‌شێكی گه‌وره پێك دێنێ له چالاكیه نا ئاساییه‌كانی ده‌روون، جگه له خه‌یاڵ شتێكی دیكه نییه بۆ پێشبینیو پێشكه‌وتن‌و داهێنان، مرۆڤ له دونیای خه‌یاڵكردندا مۆدێل گه‌لێك ده‌سازێنن كه له واقعدا سوودی لێ ده‌بینن، زانایان پێیان وایه مێشك هیج جیاوازیه‌ك ناخاته به‌ینی ئه‌وه‌ی له دونیای ماددیدا روودهداتو ئه‌وه‌ی ئێمه له خه‌یاڵدا وێنای ده‌كه‌ین، بۆ وێنه زۆرجار له خه‌یاڵی ئێمه‌یا ترسێك سه‌رهه‌ڵده‌دا ره‌نگه هه‌مان ترس له راستیشدا هه‌مان كاریگه‌ری هه‌بێ خه‌یاڵێكی خۆش یا ناخۆش به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه كاریگه‌ری هه‌یه كه له واقعدا رووده‌دات، ئه‌مه جگه له یاسای كێشكردن كه خه‌یاڵ ده‌وری سه‌ره‌كی تیا ئه‌بینێ، زانایان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه مرۆڤ ( 100%) كه‌ڵك له هێزو توانای مێشكی وه‌رده‌گرێت، بۆیه هیچ شتێك هێنده‌ی ووێنه سازی‌و خه‌یاڵكردن یارمه‌تی ره‌وتی به‌دیهاتن نادات، راستیه‌كه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گره كه گه‌وره‌تین ئه‌و كه‌سانه‌ی كه مێژووی مرۆڤایه‌تیان نه‌خشاندووه كه‌سانی خهیاڵكهر بووینه، هه‌موو ئه‌و داهێنانه گه‌ورانه‌ی كه بنیاده‌میان له نه‌هامه‌تیه‌كان رزگاركردووه رۆژانه له خه‌یاڵی كه‌سانێك خولاونهتهوهو پاشان به تاقیكردنه‌وه ههوڵو كۆششێكی زۆر كردوویانه به شتێكی راسته‌قینه، له خۆڕا ( ئه‌نشتاین) نه‌ی وتووه خه‌یاڵ له زانست گرنگتره.
ئه‌و زوو دركی به‌وه كردووه كه هه‌موو داهێنانێك سه‌ره‌تا له خه‌یاڵه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ، هه‌موو شاكاره هونهریو فهلسهفیو ...هتد، زاده‌ی خه‌یاڵی داهێنه‌ره‌كانه، ئێستاش با نموونه‌ی چه‌ند كه‌سێكی داهێنه‌ر بهێنینه‌وه، بزانین ئه‌وانه شایه‌نی ئه‌وه‌نین به رووناكی جیهان ناوببرێن، ( ئه‌دیسۆن) له فڕینی خه‌یاڵی بۆ رووناكی گڵۆپی داهێنا، خزمه‌تێكی بێ وێنه‌ی پێشكه‌ش به مرۆڤایه‌تی كرد.
( نیل ئار میسترۆنگ) له مناڵ‌یش به‌م خه‌یاڵه‌وه ده‌ژیا كه رۆژێك شوێن ده‌ستی خۆی له پیشه‌سازی فڕۆكه‌یا جێبێڵێ، له مانگی جولای ( 1969) یه‌كه‌م كه‌س بووه پێی نایه سه‌ر مانگ، (مورس) له خه‌یاڵی خۆیدا ئامێرێكی گه‌یاندنی وێناكرد، كه پێشكه‌وتووتر بێ له پۆسته‌و نامه‌به‌ری، له ئه‌نجامدا ته‌له‌گرافی پێشكه‌ش به مرۆڤایه‌تی كرد، ( گراهام ێ‌ل ) كه‌وته خه‌یاڵی داهێنانی ئامێرێكی له ته‌له‌گراف پێشكه‌وتووتر و ده‌زگای ته‌له‌فۆنی دروست كرد، ( فێڵد) له خه‌یاڵی خۆیدا ئامێرێكی گه‌یاندنی ده‌ریایی وێناكرد، كه پێشكه‌وتووتربوو له كهشتیو له ژێر رۆشنایی ئه‌و خه‌یاڵه‌ی، ئه‌وه‌بوو ئه‌مرۆكه كیشوه‌ره‌كان به‌هۆی كێبڵی ده‌ریاییه‌وه پێكه‌وه په‌یوه‌ستن. ( ماركۆنی) ئامێرێكی پێشكه‌وتووتری له هه‌موو ئامێر‌و ئامرازه گهیاندنیهكانی تری سه‌رده‌می خۆی كه‌وته سه‌رو ته‌له‌گرافی بێ سیمی داهێنا. دواجار رادیۆ‌و تهلهفزیۆنو كۆمپیوته‌رو هه‌موو ئه‌و ئامێر‌و ده‌زگایانه‌ی كه دوای ئه‌وه داهێندران، له ئه‌نجامی ئه‌و خه‌یاڵه بوونه كه له زه‌هنی كه‌سێكدا خولاونهتهوهو پاشان كراون به شتێكی راسته‌قینه.
كه‌وابوو با ئاگاداری خه‌یاڵه‌كانمان بین، له گۆرانیه‌كدا هاتووه ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر هه‌رگیز خهیاڵێكتان لا دروست نه‌بووه، كه‌واته هیچ كاتێكیش خهیاڵێكتان نابێ كه وه‌دی هاتبێ.
shafaq

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ست خوش

[/]له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش فریشته گیان بۆ ئاماده‌کردنی بابه‌ته جوانه‌که‌ت هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازم

له‌سه‌ر هێڵ نییه









zor supas dasti ewash xosh bet her sarkawtu ben inshalla
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dest xoshe babateki be swde

له‌سه‌ر هێڵ نییه









زۆر سوپاس ده‌ستی تۆش خۆس بیت هه‌ر سه‌رکه‌وتوو بیت
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن frishtaykurd (2010-10-07 15:59:43)
له‌سه‌ر هێڵ نییه