❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خه‌یاڵ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-08-27 16:54:05

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsXPMSIE7

خه‌یاڵ

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-11c708f422.jpg
ووشه‌ی‌ خه‌یاڵ لای‌ زۆر كه‌س واتای‌ بێ‌ ئامانج‌و نا لۆجیك ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌میشه‌ بۆ شتێكی‌ به‌كاردێنن كه‌ ئه‌سته‌م‌و
مه‌حاڵ بێت، ده‌ڵێن فلان شته‌ خه‌یاڵه‌، به‌ خه‌یاڵ مه‌ژه‌، كه‌سی‌ خه‌یاڵاوی‌ هه‌میشه‌ حاڵی‌ په‌رێشانه‌. كه‌س به‌ خه‌یاڵ نه‌بووه‌ به‌ ماڵ، كۆپله‌ شیعرێكی‌ زاناو شاعیری‌ گه‌وره‌ی‌ فارس عمری‌ خه‌یامه‌، به‌ڵام خه‌ڵكی‌ به‌كاری‌ دێنن‌و به‌ لایانه‌وه‌ په‌سه‌نه‌.

خۆ خه‌یام خۆشی‌ یه‌كێك بووه‌ له‌ خه‌یاڵ كه‌ره‌ گه‌وره‌كان، گه‌ر وانییه‌ ئه‌ستێره‌ناسی‌‌و چوارینه‌ به‌ ناوبانگه‌كانی‌ له‌ چییه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یان گرتووه‌؟ ئه‌شێ‌ بڵێین له‌ خه‌وا ئیلهامی‌ بۆ هاتووه‌و له‌ كاتی‌ بێداریا نووسیونیه‌ته‌وه‌؟ بێگومان نه‌خێر، كه‌وابێ‌ به‌رهه‌مه‌كانی‌ زاده‌ی‌ خه‌یاڵێكی‌ مه‌زنن، ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌م به‌ پێویست زانی‌ ده‌نا باسه‌كه‌ی‌ ئێمه‌ ته‌رخان نییه‌ به‌ خه‌یام.

خه‌یاڵ كردن به‌شێكی‌ گه‌وره‌ پێك دێنێ له‌ چالاكیه‌ نا ئاساییه‌كانی‌ ده‌روون، جگه‌ له‌ خه‌یاڵ شتێكی‌ دیكه‌ نییه‌ بۆ پێشبینی‌‌و پێشكه‌وتن‌و داهێنان، مرۆڤ له‌ دونیای‌ خه‌یاڵكردندا مۆدێل گه‌لێك ده‌سازێنن كه‌ له‌ واقعدا سوودی‌ لێ‌ ده‌بینن، زانایان پێیان وایه‌ مێشك هیج جیاوازیه‌ك ناخاته‌ به‌ینی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ دونیای‌ ماددیدا رووده‌دات‌و ئه‌وه‌ی‌ ئێمه‌ له‌ خه‌یاڵدا وێنای‌ ده‌كه‌ین، بۆ وێنه‌ زۆرجار له‌ خه‌یاڵی‌ ئێمه‌یا ترسێك سه‌رهه‌ڵده‌دا ره‌نگه‌ هه‌مان ترس له‌ راستیشدا هه‌مان كاریگه‌ری‌ هه‌بێ‌ خه‌یاڵێكی‌ خۆش یا ناخۆش به‌ ئه‌ندازه‌ی‌ ئه‌وه‌ كاریگه‌ری‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌ واقعدا رووده‌دات، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ یاسای‌ كێشكردن كه‌ خه‌یاڵ ده‌وری‌ سه‌ره‌كی‌ تیا ئه‌بینێ‌، زانایان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه‌ كه‌ مرۆڤ ( 100%) كه‌ڵك له‌ هێزو توانای‌ مێشكی‌ وه‌رده‌گرێت، بۆیه‌ هیچ شتێك هێنده‌ی‌ ووێنه‌ سازی‌‌و خه‌یاڵكردن یارمه‌تی‌ ره‌وتی‌ به‌دیهاتن نادات، راستیه‌كه‌ی‌ حاشا هه‌ڵنه‌گره‌ كه‌ گه‌وره‌تین ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ مێژووی‌ مرۆڤایه‌تیان نه‌خشاندووه‌ كه‌سانی‌ خه‌یاڵكه‌ر بووینه‌، هه‌موو ئه‌و داهێنانه‌ گه‌ورانه‌ی‌ كه‌ بنیاده‌میان له‌ نه‌هامه‌تیه‌كان رزگاركردووه‌ رۆژانه‌ له‌ خه‌یاڵی‌ كه‌سانێك خولاونه‌ته‌وه‌و پاشان به‌ تاقیكردنه‌وه‌ هه‌وڵ‌و كۆششێكی‌ زۆر كردوویانه‌ به‌ شتێكی‌ راسته‌قینه‌، له‌ خۆڕا ( ئه‌نشتاین) نه‌ی‌ وتووه‌ خه‌یاڵ له‌ زانست گرنگتره‌.

ئه‌و زوو دركی‌ به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ هه‌موو داهێنانێك سه‌ره‌تا له‌ خه‌یاڵه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێ‌، هه‌موو شاكاره‌ هونه‌ری‌‌و فه‌لسه‌فی‌‌و ...هتد، زاده‌ی‌ خه‌یاڵی‌ داهێنه‌ره‌كانه‌، ئێستاش با نموونه‌ی‌ چه‌ند كه‌سێكی‌ داهێنه‌ر بهێنینه‌وه‌، بزانین ئه‌وانه‌ شایه‌نی‌ ئه‌وه‌نین به‌ رووناكی‌ جیهان ناوببرێن، ( ئه‌دیسۆن) له‌ فڕینی‌ خه‌یاڵی‌ بۆ رووناكی‌ گڵۆپی‌ داهێنا، خزمه‌تێكی‌ بێ‌ وێنه‌ی‌ پێشكه‌ش به‌ مرۆڤایه‌تی‌ كرد.

( نیل ئار میسترۆنگ) له‌ مناڵیش به‌م خه‌یاڵه‌وه‌ ده‌ژیا كه‌ رۆژێك شوێن ده‌ستی‌ خۆی‌ له‌ پیشه‌سازی‌ فڕۆكه‌یا جێبێڵێ‌، له‌ مانگی‌ جولای‌ ( 1969) یه‌كه‌م كه‌س بووه‌ پێی‌ نایه‌ سه‌ر مانگ، (مورس) له‌ خه‌یاڵی‌ خۆیدا ئامێرێكی‌ گه‌یاندنی‌ وێناكرد، كه‌ پێشكه‌وتووتر بێ له‌ پۆسته‌و نامه‌به‌ری‌، له‌ ئه‌نجامدا ته‌له‌گرافی‌ پێشكه‌ش به‌ مرۆڤایه‌تی‌ كرد، ( گراهام ێل ) كه‌وته‌ خه‌یاڵی‌ داهێنانی‌ ئامێرێكی‌ له‌ ته‌له‌گراف پێشكه‌وتووتر و ده‌زگای‌ ته‌له‌فۆنی‌ دروست كرد، ( فێڵد) له‌ خه‌یاڵی‌ خۆیدا ئامێرێكی‌ گه‌یاندنی‌ ده‌ریایی وێناكرد، كه‌ پێشكه‌وتووتربوو له‌ كه‌شتی‌‌و له‌ ژێر رۆشنایی ئه‌و خه‌یاڵه‌ی‌، ئه‌وه‌بوو ئه‌مرۆكه‌ كیشوه‌ره‌كان به‌هۆی‌ كێبڵی‌ ده‌ریاییه‌وه‌ پێكه‌وه‌ په‌یوه‌ستن. ( ماركۆنی‌) ئامێرێكی‌ پێشكه‌وتووتری‌ له‌ هه‌موو ئامێرو ئامرازه‌ گه‌یاندنیه‌كانی‌ تری‌ سه‌رده‌می‌ خۆی‌ كه‌وته‌ سه‌رو ته‌له‌گرافی‌ بێ‌ سیمی‌ داهێنا. دواجار رادیۆو ته‌له‌فزیۆن‌و كۆمپیوته‌رو هه‌موو ئه‌و ئامێرو ده‌زگایانه‌ی‌ كه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ داهێندران، له‌ ئه‌نجامی‌ ئه‌و خه‌یاڵه‌ بوونه‌ كه‌ له‌ زه‌هنی‌ كه‌سێكدا خولاونه‌ته‌وه‌و پاشان كراون به‌ شتێكی‌ راسته‌قینه‌.

كه‌وابوو با ئاگاداری‌ خه‌یاڵه‌كانمان بین، له‌ گۆرانیه‌كدا هاتووه‌ ده‌ڵێ‌ ئه‌گه‌ر هه‌رگیز خه‌یاڵێكتان لا دروست نه‌بووه‌، كه‌واته‌ هیچ كاتێكیش خه‌یاڵێكتان نابێ‌ كه‌ وه‌دی هاتبێ‌.

shafaq

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-09-03 21:23:25

NURA
پڕشنگی یانە
شوێن: ❤سليمانى❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-30
دواترین سه‌ردان: 2012-03-15
په‌یامه‌كان: 626
WindowsMSIE7

Re: خه‌یاڵ

دهست خوش

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-80547a31b9.gif[/]

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-09-05 02:02:31

:: بـە رھـە م ::
کازیوەی یانە
شوێن: ::کوردستان::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-14
په‌یامه‌كان: 1603
WindowsXPMSIE7

Re: خه‌یاڵ

ده‌ستت خۆش فریشته‌ گیان بۆ ئاماده‌کردنی بابه‌ته‌  جوانه‌که‌ت هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازم

Kurdzhin
نێو دڵی خۆتم بۆ بگه‌ڕێ گه‌ر من له‌وی هه‌بم خۆشبه‌خترین كه‌سی دونیام
چونكه‌ مه‌زنترین وجوانترین و دڵسۆزترین هاوریم هه‌یه‌ .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-09-13 17:49:55

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsXPMSIE7

Re: خه‌یاڵ

zor supas dasti ewash xosh bet her sarkawtu ben inshalla

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-09-13 19:56:16

Nigar
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: Pirmam
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-10-13
په‌یامه‌كان: 2407
WindowsXPFirefox

Re: خه‌یاڵ

dest xoshe babateki be swde

Kurdzhin
(ھیچ سەرینێک لە کۆشی دایک نەرمتر نیە ، ھیچ گولێک لە دەمی دایک جوانتر نیە ) نیگــــــــــــار 

کــوردژیــن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-10-07 15:58:06

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsXPMSIE7

Re: خه‌یاڵ

زۆر سوپاس ده‌ستی تۆش خۆس بیت هه‌ر سه‌رکه‌وتوو بیت

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن frishtaykurd (2010-10-07 15:59:43)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net