❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / باڵوڵی شێت ، نه‌سیحه‌تی شێخ جنید ده‌کات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-11-10 05:08:21

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-22
په‌یامه‌كان: 2776
WindowsMSIE7

باڵوڵی شێت ، نه‌سیحه‌تی شێخ جنید ده‌کات

ئه‌گێڕنه‌وه‌ که‌ شێخ جنید به‌غدادی له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌کانی له‌ به‌غداد رۆشته‌ ده‌ره‌وه‌ ..
شێخ هه‌واڵی باڵوڵی پرسی ؛ وتیان ئه‌و پیاوێکی شێته‌ !!
شێخ وتی : ئه‌وم بۆ بدۆزنه‌وه‌ چونکه‌ ئیشم پێیه‌تیی ، له‌ دوای گه‌رانێکی زۆر باڵوڵیان دۆزیه‌وه‌ له‌ بیابانێکدا ، شێخ چو بۆ لای و له‌ بینی خۆشحاڵ بوو سڵاوی لێ کرد .
باڵوڵ وه‌ڵامی سڵاوه‌که‌ی دایه‌وه‌و پرسی : تۆ کێیت ؟ شێخ وتی : منم شێخ جنید به‌غدادی .
باڵوڵ وتی : شێخ تۆی که‌ نه‌سیحه‌تی خه‌ڵک ده‌که‌یت و پێشه‌وای خه‌ڵک ده‌که‌یت ؟
شێخ وتی : به‌ڵێ . .. باڵوڵ وتی : چۆن خوادن ده‌خۆی ؟
شێخ وتی : سه‌ره‌تا "بسم الله‌ " ده‌که‌م له‌به‌رده‌م خۆمه‌وه‌ به‌ هێواشی ئه‌خۆم و پاروی بچوک ده‌که‌م به‌ لای راستی ددانه‌کانم ده‌یجوم و سه‌یری ئه‌ملاولا ناکه‌م و له‌ کاتی خواردندا له‌ حه‌ق بێ ئاگا نابم هه‌ر پارویه‌ک که‌ ئه‌یخۆم " بسم الله‌ " ده‌که‌م ، له‌ سه‌ره‌تا و کۆتاییدا ده‌سته‌کانم ده‌شۆم ...

باڵول هه‌ستاو پشتی کرده‌ شێخ و وتی : تۆ ئه‌ته‌وێ رێ پیشانده‌ری خه‌ڵک بیت له‌ کاتێکدا خۆت نازانی چۆن نان ده‌خۆی !!!!
باڵوڵ رۆشت و موریده‌کان به‌ شێخیان وت : یاشێخ ئه‌م پیاوه‌ شێته‌ ..
شێخ پێکه‌نی و وتی: قسه‌ی راست ده‌بێت له‌ شێت وه‌ربگرین ... ، رۆشت به‌ دوای باڵوڵ دا تا گه‌شته‌وه‌ به‌و
باڵوڵ پرسی : کێیت ؟ شێخ وتی : منم شێخی به‌غدادی که‌ نازانم چۆن نان بخۆم !!
باڵوڵ وتی : ئایا قسه‌ کردنی خۆت ئه‌زانی ؟؟ شێخ وتی : به‌ڵێ .
باڵوڵ پرسی : چۆن قسه‌ ده‌که‌یت ؟
شێخ وتی : به‌ که‌می قسه‌ ئه‌که‌م و قسه‌ی ناشیاو ناکه‌م هێنده‌ی تێگه‌شتنی گوێگران قسه‌ ئه‌که‌م ، خه‌ڵک بانگێشتی رێگای ڕاست ده‌که‌م، هێنده‌ قسه‌ ناکه‌م که‌ خه‌ڵک بێزار بن و ئاگاداری کاتی قسه‌کردنم ده‌بم ، هه‌رچۆنێک قسه‌ی ده‌کرد به‌ باڵوڵی وت ..
باڵوڵ وتی : جگه‌ له‌وه‌ی که‌ نازانی نان بخۆی، قسه‌ کردنیش نازانی !!!!!!
ئینجا هه‌ستاو دیسان شێخی به‌جێ هێشت ،، موریده‌کانی شێخ وتیان قوربان ئێمه‌ پێمان وتی ئه‌م پیاوه‌ شێته‌ ،، تۆ چ چاوه‌روانێکت له‌ که‌سێکی شێت هه‌یه‌ ؟؟!!!!
شێخ جنید وتی : من ئیشم به‌و هه‌یه‌ ، ئێوه‌ نازانن .. دیسان که‌وته‌ دوای باڵوڵ و گه‌شته‌وه‌ به‌و
باڵوڵ وتی : چیت له‌ من ئه‌وێت ؟ تۆ که‌ ئادابی نان خواردن و قسه‌ کردن نازانی !! ئایا ئادابی خه‌وتن ده‌زانی ؟؟
شێخ وتی : به‌ڵێ . باڵوڵ پرسی : چۆن ئه‌خه‌ویت ؟!
شێخ وتی : له‌ دوای ئه‌وه‌ی نوێژی عیشام کرد ده‌چمه‌ جێگای خۆم ، وه‌ باسی خه‌وتین خۆی کرد ..
باڵوڵ وتی : ئێستا زانیم که‌ ئادابی خه‌وتنیش نازانی !!!!!!
ئینجا ویستی بڕوات ،، شێخ دامێنی چاکه‌ته‌که‌ی گرت و وتی : ئه‌ی باڵوڵ من هیچ نازانم ، تۆ بیکه‌ به‌ خاتری خوا فێرم بکه‌ ...!
باڵوڵ وتی : مادام دانت نا به‌ نه‌زانی خۆتدا ئه‌وا فێرت ده‌که‌م ....

بزانه‌ ئه‌وانه‌ی که‌ تۆ وتت هه‌موی به‌شی لاوه‌کین وه‌ به‌شی سه‌ره‌کی و گرنگ له‌ نان خواردن دا ، ئه‌وه‌یه‌ که‌ پاروی حه‌ڵاڵ بێت و
ئه‌گه‌ر حه‌رام بوو ئه‌وا هه‌موو شته‌ لاوه‌کیه‌کان هیچ سودێکی نابێت و ده‌بێته‌ هۆی تاریکی دڵ .
شێخ وتی : جزاک الله‌ خیرا
باڵوڵ به‌رده‌وام بوو وتی : له‌ کاتی قسه‌کردندا ده‌بێت دڵت پاك بێت و نیه‌تت ڕاست بێت ، ئه‌و شتانه‌ی که‌ ده‌یڵێیت بۆ ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌ بێت ، وه‌ ئه‌گه‌ر شتێکی تر له‌ پشت وته‌کانته‌وه‌ بێت ئه‌وه‌ هه‌مووی به‌تاڵ ده‌بێت و هیچ سودێک و باشه‌یه‌کی نیه‌ ، که‌واته‌ بێده‌نگی باشتره‌ له‌و قسانه‌ی که‌ بیکه‌ی ، ،، وه‌ له‌ کاتی خه‌وتنیشدا ئه‌وانه‌ی که‌ وتت هه‌موی شتی ئاسایی بون ، گرنگ و ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ کاتی خه‌وتندا له‌ ناو دڵدا هیچ ڕق و بوغز و قینێک له‌ هیچ که‌سێکی موسڵمان نه‌بێت .

له‌ دوعای خێر بێ به‌شمان مه‌که‌ن


ئاماده‌کردن و وه‌رگێڕانی : خـــــــMAـــــــه‌مـــــــــXAــــــه‌
تایبه‌ت به‌ کKURDZHINوردژین

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن xama (2010-11-10 05:12:34)

Kurdzhin

که‌ ئه‌زانیت خودا له‌ خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به‌ گه‌وره‌ ئه‌زانیت؟!

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-229e550541.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-11-10 15:00:01

muhands
خونچەی نوێ
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-26
دواترین سه‌ردان: 2012-03-02
په‌یامه‌كان: 78
WindowsSafari

Re: باڵوڵی شێت ، نه‌سیحه‌تی شێخ جنید ده‌کات

دەست خۆش كاكە خەمە خودا لە خەم و خەفەت بتپاریزیت

Kurdzhin
.خەندەی منداڵێكی هەتیو بە هەموو دونیا ناگۆڕمەوە.
                                   * حاجی كاروان*

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-11-10 15:15:40

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: باڵوڵی شێت ، نه‌سیحه‌تی شێخ جنید ده‌کات

یاخوا ئه‌و ده‌ستانه‌ت خۆش بێت مامه‌خه‌مه‌
به‌خوا ئه‌گه‌ر به‌قسه‌ی ئه‌و پیاوه‌ هه‌ڵس و كه‌وت بكه‌ین
ئه‌بین به‌مرۆڤێكی زۆر چاك
خوا پاداشتت بداته‌وه‌ هه‌میشه‌ سه‌ركه‌وت و بیت له‌ژیانتدا
خوا بۆ ئێمه‌شت بهێڵێ و بابه‌تی وا جوانمان نیشان بده‌یت

Kurdzhin

زیره‌کی سنوری هه‌یه‌،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه‌ بۆ بێ ئه‌قڵی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-11-10 21:30:16

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-22
په‌یامه‌كان: 2776
WindowsMSIE7

Re: باڵوڵی شێت ، نه‌سیحه‌تی شێخ جنید ده‌کات

سوپاس هاورێی به‌رێز مهندس هه‌ر بژیت خۆشحاڵم به‌ دڵت بوه‌ .
***************
زۆر زۆر سوپاس کاکه‌ مه‌ریوان گیان هه‌ر بژیت زۆر خۆشحاڵم جێگای سه‌رنجی به‌رێزت بوه‌
سه‌رکه‌وتوو سه‌ر فراز بیت برام

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-11-13 11:23:40

soz
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-04
دواترین سه‌ردان: 2014-02-04
په‌یامه‌كان: 1674
WindowsMSIE7

Re: باڵوڵی شێت ، نه‌سیحه‌تی شێخ جنید ده‌کات

ده‌ست خۆش خه‌مه‌ گیان قسه‌کانی باڵوڵ هه‌مووی وانه‌ی گرنگن بژیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-11-13 15:08:39

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-22
په‌یامه‌كان: 2776
WindowsMSIE7

Re: باڵوڵی شێت ، نه‌سیحه‌تی شێخ جنید ده‌کات

سوپاس هاورێی به‌رێزم خاتوو سۆز هه‌ر بژیت
خۆشحاڵم به‌ به‌ژداریت سه‌ربه‌رز بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net