.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














ئه‌گێڕنه‌وه که شێخ جنید به‌غدادی له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌کانی له به‌غداد رۆشته ده‌ره‌وه ..
شێخ هه‌واڵی باڵوڵی پرسی ؛ وتیان ئه‌و پیاوێکی شێته !!
شێخ وتی : ئه‌وم بۆ بدۆزنه‌وه چونکه ئیشم پێیه‌تیی ، له دوای گه‌رانێکی زۆر باڵوڵیان دۆزیه‌وه له بیابانێکدا ، شێخ چو بۆ لای و له بینی خۆشحاڵ بوو سڵاوی لێ کرد .
باڵوڵ وه‌ڵامی سڵاوه‌که‌ی دایه‌وه‌و پرسی : تۆ کێیت ؟ شێخ وتی : منم شێخ جنید به‌غدادی .
باڵوڵ وتی : شێخ تۆی که نه‌سیحه‌تی خه‌ڵک ده‌که‌یت و پێشه‌وای خه‌ڵک ده‌که‌یت ؟
شێخ وتی : به‌ڵێ . .. باڵوڵ وتی : چۆن خوادن ده‌خۆی ؟
شێخ وتی : سه‌ره‌تا "بسم الله " ده‌که‌م له‌به‌رده‌م خۆمه‌وه به هێواشی ئه‌خۆم و پاروی بچوک ده‌که‌م به لای راستی ددانه‌کانم دهیجوم و سه‌یری ئه‌ملاولا ناکه‌م و له کاتی خواردندا له حه‌ق بێ ئاگا نابم هه‌ر پارویه‌ک که ئه‌یخۆم " بسم الله " ده‌که‌م ، له سه‌ره‌تا و کۆتاییدا ده‌سته‌کانم ده‌شۆم ...
باڵول هه‌ستاو پشتی کرده شێخ و وتی : تۆ ئه‌ته‌وێ رێ پیشانده‌ری خه‌ڵک بیت له کاتێکدا خۆت نازانی چۆن نان ده‌خۆی !!!!
باڵوڵ رۆشت و موریده‌کان به شێخیان وت : یاشێخ ئه‌م پیاوه شێته ..
شێخ پێکه‌نی و وتی: قسه‌ی راست ده‌بێت له شێت وه‌ربگرین ... ، رۆشت به دوای باڵوڵ دا تا گه‌شته‌وه به‌و
باڵوڵ پرسی : کێیت ؟ شێخ وتی : منم شێخی به‌غدادی که نازانم چۆن نان بخۆم !!
باڵوڵ وتی : ئایا قسه کردنی خۆت ئه‌زانی ؟؟ شێخ وتی : به‌ڵێ .
باڵوڵ پرسی : چۆن قسه ده‌که‌یت ؟
شێخ وتی : به که‌می قسه ئه‌که‌م و قسه‌ی ناشیاو ناکه‌م هێنده‌ی تێگه‌شتنی گوێ‌گران قسه ئه‌که‌م ، خه‌ڵک بانگێشتی رێگای ڕاست ده‌که‌م، هێنده قسه ناکه‌م که خه‌ڵک بێزار بن و ئاگاداری کاتی قسه‌کردنم ده‌بم ، هه‌رچۆنێک قسه‌ی ده‌کرد به باڵوڵی وت ..
باڵوڵ وتی : جگه له‌وه‌ی که نازانی نان بخۆی، قسه کردنیش نازانی !!!!!!
ئینجا هه‌ستاو دیسان شێخی به‌جێ هێشت ،، موریده‌کانی شێخ وتیان قوربان ئێمه پێمان وتی ئه‌م پیاوه شێته ،، تۆ چ چاوهروانێکت له که‌سێکی شێت هه‌یه ؟؟!!!!
شێخ جنید وتی : من ئیشم به‌و هه‌یه ، ئێوه نازانن .. دیسان که‌وته دوای باڵوڵ و گه‌شته‌وه به‌و
باڵوڵ وتی : چیت له من ئه‌وێت ؟ تۆ که ئادابی نان خواردن و قسه کردن نازانی !! ئایا ئادابی خه‌وتن ده‌زانی ؟؟
شێخ وتی : به‌ڵێ . باڵوڵ پرسی : چۆن ئه‌خه‌ویت ؟!
شێخ وتی : له دوای ئه‌وه‌ی نوێژی عیشام کرد ده‌چمه جێگای خۆم ، وه باسی خه‌وتین خۆی کرد ..
باڵوڵ وتی : ئێستا زانیم که ئادابی خه‌وتنیش نازانی !!!!!!
ئینجا ویستی بڕوات ،، شێخ دامێنی چاکه‌ته‌که‌ی گرت و وتی : ئه‌ی باڵوڵ من هیچ نازانم ، تۆ بیکه به خاتری خوا فێرم بکه ...!
باڵوڵ وتی : مادام دانت نا به نه‌زانی خۆتدا ئه‌وا فێرت ده‌که‌م ....
بزانه ئه‌وانه‌ی که تۆ وتت هه‌موی به‌شی لاوه‌کین وه به‌شی سه‌ره‌کی و گرنگ له نان خواردن دا ، ئه‌وه‌یه که پاروی حه‌ڵاڵ بێت و
ئه‌گه‌ر حه‌رام بوو ئه‌وا هه‌موو شته لاوه‌کیه‌کان هیچ سودێکی نابێت و ده‌بێته هۆی تاریکی دڵ .
شێخ وتی : جزاک الله خیرا
باڵوڵ به‌رده‌وام بوو وتی : له کاتی قسه‌کردندا ده‌بێت دڵت پاك بێت و نیه‌تت ڕاست بێت ، ئه‌و شتانه‌ی که ده‌یڵێیت بۆ ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره بێت ، وه ئه‌گه‌ر شتێکی تر له پشت وتهکانتهوه بێت ئه‌وه هه‌مووی به‌تاڵ ده‌بێت و هیچ سودێک و باشه‌یه‌کی نیه ، که‌واته بێده‌نگی باشتره له‌و قسانه‌ی که بیکه‌ی ، ،، وه له کاتی خه‌وتنیشدا ئه‌وانه‌ی که وتت هه‌موی شتی ئاسایی بون ، گرنگ و ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که له کاتی خه‌وتندا له ناو دڵدا هیچ ڕق و بوغز و قینێک له هیچ که‌سێکی موسڵمان نه‌بێت .
له دوعای خێر بێ به‌شمان مه‌که‌ن
ئاماده‌کردن و وه‌رگێڕانی : خـــــــMAـــــــهمـــــــــXAــــــه
تایبه‌ت به کKURDZHINوردژین
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن xama (2010-11-10 05:12:34)

که ئه‌زانیت خودا له خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به گه‌وره ئه‌زانیت؟!

له‌سه‌ر هێڵ نییه




دەست خۆش كاكە خەمە خودا لە خەم و خەفەت بتپاریزیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه









یاخوا ئه‌و ده‌ستانه‌ت خۆش بێت مامه‌خه‌مه
به‌خوا ئه‌گه‌ر به‌قسه‌ی ئه‌و پیاوه هه‌ڵس و كه‌وت بكه‌ین
ئه‌بین به‌مرۆڤێكی زۆر چاك
خوا پاداشتت بداته‌وه هه‌میشه سه‌ركه‌وت و بیت له‌ژیانتدا
خوا بۆ ئێمه‌شت بهێڵێ و بابه‌تی وا جوانمان نیشان بده‌یت

زیره‌کی سنوری هه‌یه،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه بۆ بێ ئه‌قڵی.
له‌سه‌ر هێڵ نییه








سوپاس هاورێی به‌رێز مهندس هه‌ر بژیت خۆشحاڵم به دڵت بوه .
***************
زۆر زۆر سوپاس کاکه مه‌ریوان گیان هه‌ر بژیت زۆر خۆشحاڵم جێگای سه‌رنجی به‌رێزت بوه
سه‌رکه‌وتوو سه‌ر فراز بیت برام
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش خه‌مه گیان قسه‌کانی باڵوڵ هه‌مووی وانه‌ی گرنگن بژیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








سوپاس هاورێی به‌رێزم خاتوو سۆز هه‌ر بژیت
خۆشحاڵم به به‌ژداریت سه‌ربه‌رز بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه