.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















ئــێــوهرایــهك لـه ئــارامــی ...
ئێواران یه‌كێكه له‌و ساتانه‌ی كه زۆر له‌ناخی
مرۆڤه‌كان ئاسودهئهكات ،، له‌گه‌ڵ گشت
ناخێكدا خۆی گونجاندووه ،، هه‌ندێك كه‌س هه‌ن
له‌كاتی خۆشی‌دا خۆیان ئه‌كه‌نه هاوڕێی
خۆرئاوابوون ،، هه‌ندێ كه‌سیش هه‌ن
له‌كاتی بێتاقه‌تی دا چاوه‌ڕێن خۆر نزیكی
خۆرئاوابوون ببێته‌وه‌و هاوده‌می یه‌كبن ،،
وه هه‌ندێ كه‌سیش هه‌ن هه‌م بۆ بێتاقه‌ت بوونیان
هه‌م له‌كاتی دڵخۆشیشیان هاوده‌می له‌گه‌ڵ
خۆر ڕائه‌گه‌یه‌نن ،، زۆر كات كه‌سه‌كان
له‌م كاتانه‌دا ته‌نیایی هه‌ڵئه‌بژێرن وه ئه‌یانه‌وێت
ته‌نها له‌گه‌ڵ ناخی خۆیان و ئاوابوندا
گفتوگۆبكه‌ن وه به‌م شێوه ئاسودهئهبن .
كاتێك هێمن هێمن ههنگاوئهنێین تا له‌گه‌ڵ خۆردا
گفتوگۆهیهك بكه‌ین ،، به‌بێده‌نگی له‌گه‌ڵ
سه‌رنج دانیی خۆردا به بێده‌نگی ناخمان بۆ
ئاوابوون ئه‌كه‌ینه‌وه‌و وایدائه‌نێن
كه له‌وكاته‌دا ته‌نها هاوده‌م مانه .
هێدی هێدی ئه‌مانه‌وێت له‌كه‌نار ده‌ریایه‌ك
بۆ ژوانێكی ئاوابوون هه‌نگاوبنێین و تا له‌گه‌ڵ
ڕامانمان وشه‌یه‌ك له ئارمی بداته ناخمان ،،
وبیكاته ده‌ستپێكێك له وێنایه‌كی دی .
ئه‌وه‌تا كه‌وتومه‌ته گفتوگۆ به‌بێده‌نگی ،،
ئه‌ڵیم ئه‌ی ئاوابون :
من كه له‌گه‌ڵ تۆدا ئه‌دوێم وه‌ره ئاسوده‌م بكه
له‌م باران بارینه‌دا لافاوی فرمێسكم به‌دامێن مه‌كه،،
وه‌ره‌و له خه‌م و ئازام ده‌نگێكی دیم پێبده .
ئه‌وه‌تا ئاوابونی ئێوه‌ره پێت ئه‌ڵێم :
كه دڵ شكاو و ماندویی ڕێگه‌یه‌كی ئازاراویم،،
جه‌سته‌م له لاشه‌یه‌كی دی یه‌وه كردۆته ناخم ،،
ئیدی مه‌هێله له بێ ڕۆحی‌دا بێ ڕۆحتربم .
ئاوابوون لهناخمما ئه‌ڵێم پێت :
ئیدی له حه‌سره‌تی دووری بێزاربووم ،،
وه‌ره تۆ له ڕۆشنایی ماڵئاوییهكانتدا ،،
فه‌رشێك له سوریت بۆ بێ دهنگییهكانم ڕابخه،،
با ئیدی خه‌نده‌م بژیه‌ته‌وه .
لهئێوهری ئاوابونتدا له‌م پایزه‌دا ،،
له‌گه‌ڵ وه‌رینی گه‌ڵاكاندا هه‌نگاوه‌كانم
نزیك بكه‌وه ،،تا له‌گشت قه‌ڵه‌مێك
وشه‌یه‌ك له نوێبونه‌وه بكه‌مه هاوڕازی
گشت هاواره پڕ بێدهنگییهكان .
ئه‌وه‌تام چاوانم له ئاسمانتدا له‌گه‌ڵ هه‌وره‌كان
كه‌وتۆته فڕین ، فڕینێك پڕ به بینین،،
چون له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌ورێك وته‌یه‌ك له هاوده‌می
بۆ به‌رده‌وامی ژیاندووه .
له‌گه‌ڵ هه‌ر ساردیهكدا هه‌ناسه‌كانم ئه‌پرسێ
له چۆنیه‌تی حاڵم ... ناتوانم نه‌یڵێم :
ئه‌وه‌ی له ناخمه زیاتر ئه‌م هه‌ژێنێ بۆ وتن ،
ئیدی وا له‌گه‌ڵ ئێوهریدا هاوده‌مم .
****--**--****
** نــوســیــنــی : ڤـــــیــــان **
** ڕۆحــیــكـــی دی بـــۆ كــــوردژیــــن **
****--**--****

❤:✿سُـــبْــحَـــانَ اللهِ وَبِــحْــــمــــدِهْ❤:✿
❤:✿سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ❤:✿
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ئه‌وه‌تا كه‌وتومه‌ته گفتوگۆ به‌بێده‌نگی ،،
ئه‌ڵیم ئه‌ی ئاوابون :
من كه له‌گه‌ڵ تۆدا ئه‌دوێم وه‌ره ئاسوده‌م بكه
له‌م باران بارینه‌دا لافاوی فرمێسكم به‌دامێن مه‌كه،،
وه‌ره‌و له خه‌م و ئازام ده‌نگێكی دیم پێبده .
**********************************
ده‌سته‌کانت خۆش بێت هاورێ به‌رێزه‌که‌م بۆ ئه‌م نوسینه جوانه
به هیوام هه‌رده‌م چاومان له‌و تێکسته جوانانه‌ی به‌رێزت بێت
به‌رده‌وام بیت و سه‌رکه‌وتوو سه‌ر فراز بیت هه‌موو کات

که ئه‌زانیت خودا له خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به گه‌وره ئه‌زانیت؟!

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ئه‌ی ئاوابوون ئاوا مه‌به ئه‌م ته‌نیاییه‌ی من تاکه‌ی
ئێستا هیوام ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ ئاوابوونت دڵم بڕوا به‌ره‌و
جیهانێکی تر تا ئاسووده‌تر بم
ئه‌ی ئاوا بوون ئه‌ی ئه‌و هاوڕێیه‌ی پڕیت له‌جوانی
ئه‌ی ئه‌و دیمه‌نه‌ی پڕیت له سروشتی جوانی به‌و
سروشته جوانه‌ته‌وه خه‌می ئه‌و دڵه‌م ده‌ربێنه تا
ده‌ست پێکێک بێت بۆ خۆشیه‌کانم و ئاسووده‌ییم
ئه‌ی خۆری هاوده‌م:
ئاوا مه‌به تا خه‌مه‌کانیشم له‌گه‌ڵ ئاوابوونتا ئاوانه‌که‌ی و
له‌گه‌ڵ خۆتا نهیانبهی، تا بڵێم که ئاسووده‌م به ژوان
له‌گه‌ڵت
ئه‌ی زه‌وی بوه‌سته تا ئه‌وکاته‌ی ئه‌بینم ناخم ته‌واو
پاک بۆته‌وه له بێ زاری و له گه‌ڵ ئاوابوونی خۆردا
هه‌موو بێزاریه‌ک نه‌ماوه.
ئه‌ی ئاوابوون
هاودهممی و ته‌نیای وه‌ک خۆم ته‌نیای
ده‌سا با له‌گه‌ڵ ههرژوانێکمان ئاسووده‌یی پڕ بێت لێم
ده‌سا با له‌گه‌ڵ ژوانی نێوانمان ته‌واو ئارام بم
رۆحم پڕ هه‌ستتر بێت.
یاخوا ده‌سته‌کانت خۆش بێت بۆ جوڵاندنی زیاتری هه‌ستمان
بابه‌تێکی پڕ ئاوێته‌یی و جوان و ڕۆحیانیه
خوا پاداشتی به‌خێرت بداته‌وه ڤیان گیان
سه‌رکه‌وتوو و ئاسووده‌بیت هه‌رده‌م له‌گه‌ڵ ئاوا بووندا ئاسووده‌تر بیت
*یه‌که‌م و دووه‌م هاوڕێم 'چیابهند' که له کاتی خوێندنه‌وه‌ی
ئه‌م نووسینه‌دا له‌گه‌ڵم بوو و خوێنه‌ری ئه‌مه‌بوو نووسی.
له‌سه‌ر هێڵ نییه










یاخوا ئه‌و ده‌ستانه‌ت خۆش بێت ڤیان خان
به‌راستی هه‌مو شته‌کان له‌یک جواانتر بون
نهراستی هه‌ر چيند کردم جواترینیان هه‌لبژێرم به‌لام هه‌موی له‌یه‌ک جوانتر بو
یاخوا ئه‌و ده‌ستانه‌ت خۆش بێت هه‌میشه
هه‌ر گهشاوابژیت و سه‌رفراز بیت

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه وایه ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه ماته ، پیاده په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا
له‌سه‌ر هێڵ نییه









یارب ده‌ست و په‌نجه‌كانتان خۆش بێت هاوڕێیانی ئه‌زیز ،،
ئه‌ندامه چالاكه‌كانی كوردژین ،،خۆشحاڵم بهوتهكانتان ،،
هیوامه ته‌ندروست باش و به‌خته‌وه‌ر و ئاسوده‌بن اینشاءالله.
له‌سه‌ر هێڵ نییه