❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ** ئـــێـــوه‌رایــــه‌ك لـــه‌ ئـــارامـــی **

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-12-12 10:56:03

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsSafari

** ئـــێـــوه‌رایــــه‌ك لـــه‌ ئـــارامـــی **

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-6b6b6ba409.jpg

ئــێــوه‌رایــه‌ك لـه‌ ئــارامــی ...

ئێواران یه‌كێكه‌ له‌و ساتانه‌ی كه‌ زۆر له‌ناخی
مرۆڤه‌كان ئاسوده‌ئه‌كات ،، له‌گه‌ڵ گشت
ناخێكدا خۆی گونجاندووه‌ ،، هه‌ندێك كه‌س هه‌ن
له‌كاتی خۆشیدا خۆیان ئه‌كه‌نه‌ هاوڕێی
خۆرئاوابوون ،، هه‌ندێ كه‌سیش هه‌ن
له‌كاتی بێتاقه‌تی دا چاوه‌ڕێن خۆر نزیكی
خۆرئاوابوون ببێته‌وه‌و هاوده‌می یه‌كبن ،،
وه‌ هه‌ندێ كه‌سیش هه‌ن هه‌م بۆ بێتاقه‌ت بوونیان
هه‌م له‌كاتی دڵخۆشیشیان هاوده‌می له‌گه‌ڵ
خۆر ڕائه‌گه‌یه‌نن ،، زۆر كات كه‌سه‌كان
له‌م كاتانه‌دا ته‌نیایی هه‌ڵئه‌بژێرن وه‌ ئه‌یانه‌وێت
ته‌نها له‌گه‌ڵ ناخی خۆیان و ئاوابوندا
گفتوگۆبكه‌ن وه‌ به‌م شێوه‌ ئاسوده‌ئه‌بن .


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-56e509db84.jpg

كاتێك هێمن هێمن هه‌نگاوئه‌نێین تا له‌گه‌ڵ خۆردا
گفتوگۆه‌یه‌ك بكه‌ین ،، به‌بێده‌نگی له‌گه‌ڵ
سه‌رنج دانیی خۆردا به‌ بێده‌نگی ناخمان بۆ
ئاوابوون ئه‌كه‌ینه‌وه‌و وایدائه‌نێن
كه‌ له‌وكاته‌دا ته‌نها هاوده‌م مانه‌ .


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-21c5994a49.jpg

هێدی هێدی ئه‌مانه‌وێت له‌كه‌نار ده‌ریایه‌ك
بۆ ژوانێكی ئاوابوون هه‌نگاوبنێین و تا له‌گه‌ڵ
ڕامانمان وشه‌یه‌ك له‌ ئارمی بداته‌ ناخمان ،،
وبیكاته‌  ده‌ستپێكێك له‌ وێنایه‌كی دی .


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-028623a20e.jpg

ئه‌وه‌تا كه‌وتومه‌ته‌ گفتوگۆ به‌بێده‌نگی ،،
ئه‌ڵیم ئه‌ی ئاوابون :
من كه‌ له‌گه‌ڵ تۆدا ئه‌دوێم وه‌ره‌ ئاسوده‌م بكه‌
له‌م باران بارینه‌دا لافاوی فرمێسكم به‌دامێن مه‌كه‌،،
وه‌ره‌و له‌ خه‌م و ئازام ده‌نگێكی دیم پێبده‌ .


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-b23459e070.jpg

ئه‌وه‌تا ئاوابونی ئێوه‌ره پێت ئه‌ڵێم :
كه‌ دڵ شكاو و ماندویی ڕێگه‌یه‌كی ئازاراویم،،
جه‌سته‌م له‌ لاشه‌یه‌كی دی یه‌وه‌ كردۆته‌ ناخم ،،
ئیدی مه‌هێله‌ له‌ بێ ڕۆحیدا بێ ڕۆحتربم .


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-6a7d113604.jpg

ئاوابوون له‌ناخمما ئه‌ڵێم پێت :
ئیدی له‌ حه‌سره‌تی دووری بێزاربووم ،،
وه‌ره‌ تۆ له‌ ڕۆشنایی ماڵئاوییه‌كانتدا ،،
فه‌رشێك له‌ سوریت بۆ بێ ده‌نگییه‌كانم ڕابخه‌،،
با ئیدی خه‌نده‌م بژیه‌ته‌وه‌ .


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-42ef12960e.jpg

له‌ئێوه‌ری ئاوابونتدا له‌م پایزه‌دا ،،
له‌گه‌ڵ وه‌رینی گه‌ڵاكاندا هه‌نگاوه‌كانم
نزیك بكه‌وه‌ ،،تا له‌گشت قه‌ڵه‌مێك
وشه‌یه‌ك له‌ نوێبونه‌وه‌ بكه‌مه‌ هاوڕازی
گشت هاواره‌ پڕ بێده‌نگییه‌كان .


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-f6c677c071.jpg

ئه‌وه‌تام چاوانم له‌ ئاسمانتدا له‌گه‌ڵ هه‌وره‌كان
كه‌وتۆته‌ فڕین ، فڕینێك پڕ به‌ بینین،،
چون له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌ورێك وته‌یه‌ك له‌ هاوده‌می
بۆ به‌رده‌وامی ژیاندووه‌ .


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-838c0c9e7a.jpg

له‌گه‌ڵ هه‌ر ساردیه‌كدا هه‌ناسه‌كانم ئه‌پرسێ
له‌ چۆنیه‌تی حاڵم ... ناتوانم نه‌یڵێم :
ئه‌وه‌ی له‌ ناخمه‌ زیاتر ئه‌م هه‌ژێنێ بۆ وتن ،
ئیدی وا له‌گه‌ڵ ئێوه‌ریدا هاوده‌مم .


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-859cf02d22.jpg

****--**--****
** نــوســیــنــی : ڤـــــیــــان **
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-23a7d79f53.jpg
** ڕۆحــیــكـــی دی بـــۆ كــــوردژیــــن **
****--**--****

Kurdzhin

❤:✿سُـــبْــحَـــانَ اللهِ وَبِــحْــــمــــدِهْ❤:✿
❤:✿سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ❤:✿


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-92dc455286.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-12-12 14:21:58

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-22
په‌یامه‌كان: 2776
WindowsMSIE7

Re: ** ئـــێـــوه‌رایــــه‌ك لـــه‌ ئـــارامـــی **

ئه‌وه‌تا كه‌وتومه‌ته‌ گفتوگۆ به‌بێده‌نگی ،،
ئه‌ڵیم ئه‌ی ئاوابون :
من كه‌ له‌گه‌ڵ تۆدا ئه‌دوێم وه‌ره‌ ئاسوده‌م بكه‌
له‌م باران بارینه‌دا لافاوی فرمێسكم به‌دامێن مه‌كه‌،،
وه‌ره‌و له‌ خه‌م و ئازام ده‌نگێكی دیم پێبده‌ .

**********************************
ده‌سته‌کانت خۆش بێت هاورێ به‌رێزه‌که‌م بۆ ئه‌م نوسینه‌ جوانه‌
به‌ هیوام هه‌رده‌م چاومان له‌و تێکسته‌ جوانانه‌ی به‌رێزت بێت
به‌رده‌وام بیت و سه‌رکه‌وتوو سه‌ر فراز بیت هه‌موو کات

Kurdzhin

که‌ ئه‌زانیت خودا له‌ خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به‌ گه‌وره‌ ئه‌زانیت؟!

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-229e550541.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-12-12 18:23:51

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsXPSafari

Re: ** ئـــێـــوه‌رایــــه‌ك لـــه‌ ئـــارامـــی **

ئه‌ی ئاوابوون ئاوا مه‌به‌ ئه‌م ته‌نیاییه‌ی من تاکه‌ی
ئێستا هیوام ئه‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئاوابوونت دڵم بڕوا به‌ره‌و
جیهانێکی تر   تا ئاسووده‌تر بم



ئه‌ی ئاوا بوون ئه‌ی ئه‌و هاوڕێیه‌ی پڕیت له‌جوانی
ئه‌ی ئه‌و دیمه‌نه‌ی پڕیت له‌ سروشتی جوانی به‌و
سروشته‌ جوانه‌ته‌وه‌  خه‌می ئه‌و دڵه‌م ده‌ربێنه تا
ده‌ست پێکێک بێت بۆ خۆشیه‌کانم و ئاسووده‌ییم



ئه‌ی خۆری هاوده‌م:
ئاوا مه‌به‌ تا خه‌مه‌کانیشم له‌گه‌ڵ ئاوابوونتا ئاوانه‌که‌ی و
له‌گه‌ڵ خۆتا نه‌یانبه‌ی، تا بڵێم که‌ ئاسووده‌م به‌ ژوان
له‌گه‌ڵت



ئه‌ی زه‌وی بوه‌سته‌ تا ئه‌وکاته‌ی ئه‌بینم ناخم ته‌واو
پاک بۆته‌وه‌ له‌ بێ زاری و له‌ گه‌ڵ ئاوابوونی خۆردا
هه‌موو بێزاریه‌ک نه‌ماوه‌.



ئه‌ی ئاوابوون
هاوده‌ممی و ته‌نیای وه‌ک خۆم ته‌نیای
ده‌سا با له‌گه‌ڵ هه‌رژوانێکمان ئاسووده‌یی پڕ بێت لێم
ده‌سا با له‌گه‌ڵ ژوانی نێوانمان ته‌واو ئارام بم
رۆحم پڕ هه‌ستتر بێت.



یاخوا ده‌سته‌کانت خۆش بێت بۆ جوڵاندنی زیاتری هه‌ستمان
بابه‌تێکی پڕ ئاوێته‌یی و جوان و ڕۆحیانیه‌
خوا پاداشتی به‌خێرت بداته‌وه‌ ڤیان گیان
سه‌رکه‌وتوو و ئاسووده‌بیت     هه‌رده‌م له‌گه‌ڵ ئاوا بووندا ئاسووده‌تر بیت


*یه‌که‌م و دووه‌م هاوڕێم 'چیابه‌ند' که‌ له‌ کاتی خوێندنه‌وه‌ی
ئه‌م نووسینه‌دا له‌گه‌ڵم بوو و خوێنه‌ری ئه‌مه‌بوو نووسی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-12-12 20:08:45

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 2905
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: ** ئـــێـــوه‌رایــــه‌ك لـــه‌ ئـــارامـــی **

یاخوا ئه‌و ده‌ستانه‌ت خۆش بێت ڤیان خان
به‌راستی هه‌مو شته‌کان له‌یک جواانتر بون
نه‌راستی هه‌ر چيند کردم جواترینیان هه‌لبژێرم به‌لام هه‌موی له‌یه‌ک جوانتر بو
یاخوا ئه‌و ده‌ستانه‌ت خۆش بێت هه‌میشه‌
هه‌ر گه‌شاوابژیت و سه‌رفراز بیت

Kurdzhin

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه‌ وایه‌ ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه‌ ماته‌ ، پیاده‌ په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-01-03 17:53:28

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsSafari

Re: ** ئـــێـــوه‌رایــــه‌ك لـــه‌ ئـــارامـــی **

یارب ده‌ست و په‌نجه‌كانتان خۆش بێت هاوڕێیانی ئه‌زیز ،،
ئه‌ندامه‌ چالاكه‌كانی كوردژین ،،خۆشحاڵم به‌وته‌كانتان ،،
هیوامه‌ ته‌ندروست باش و به‌خته‌وه‌ر و ئاسوده‌بن اینشاءالله‌.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net