❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چۆن له‌زستاندا پارێزگاری‌ له‌ جوانی‌ پێستت ده‌كه‌یت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-12-14 20:29:08

Nmai Baran
کازیوەی یانە
شوێن: بەریتانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-29
دواترین سه‌ردان: 2012-06-26
په‌یامه‌كان: 786
ویبگه‌
WindowsXPSafari

چۆن له‌زستاندا پارێزگاری‌ له‌ جوانی‌ پێستت ده‌كه‌یت

كه‌شی‌ سارد‌و وشكی‌ زستان، زۆرجار ده‌بێته‌ هۆی‌ وشكبوونی‌ پێستی‌ ده‌موچاوت‌و گۆڕانكاری‌ به‌سه‌ر پێستدا ده‌هێنێت، كه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ ناشیرینكردنی‌ ڕوومه‌تی‌ مرۆڤه‌كان، بۆیه‌ سوزه‌ گالفه‌ر، پسپۆڕ له‌ جوانكاری‌ جیهانیدا، بۆ وه‌رزی‌ ئه‌مساڵ‌ كۆمه‌ڵێك پێشنیازی‌ خستۆته‌ڕوو، بۆئه‌وه‌ی‌ پێستی‌ ده‌موچاوت به‌ جوانی‌ بمێنێته‌وه‌.

* باشتروایه‌ خانمان كرێمی‌ چه‌ور به‌كاربهێنن له‌ كاتی‌ زستاندا، چونكه‌ زیاتر هاوكارده‌بێت له‌ جوان هێشتنه‌وه‌ی‌ پێستادا، هه‌روه‌ك ئه‌و پاككه‌ره‌وانه‌ی‌ كه‌ ئه‌ساسه‌كه‌یان كرێمێكی‌ نه‌رمتره‌و به‌ شێوازێكی‌ ته‌ڕ ده‌یهێڵێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش به‌ زۆری‌ به‌كاربهێنیت، ئه‌وا ده‌بێته‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ چه‌ند په‌ڵه‌یه‌ك له‌پێستدا بمێنێته‌وه‌، بۆیه‌ باشتروایه‌ ئه‌و كاته‌ی‌ ده‌چیته‌ بازاڕ له‌زستاناندا به‌دوای‌ كرێمێكی‌ باشدا بگه‌ڕێت، كه‌ قورسبێت، چونكه‌ تۆ پێویستیت به‌ كرێمێكی‌ ئاوێته‌یی‌ ده‌بێت بۆ پارێزگاریكردن له‌ به‌شێداری‌ مانه‌وه‌ی‌ ڕوومه‌تتدا.

* كاتی‌ خۆشۆردن كه‌مبكه‌ره‌وه‌ بۆ ده‌ خوله‌ك، چونكه‌ هه‌رچه‌ند زیاتر ئاوت به‌ركه‌وێت، ئه‌وه‌نده‌ وشكی‌ ده‌موچاوت زیاترده‌بێت، بۆیه‌ باشتروایه‌ كاتی‌ خۆشۆردنه‌كه‌ت كه‌مبكه‌یته‌وه‌.

* بنه‌مای‌ سێ‌ چركه‌یی‌ زۆر گرنگه‌، بۆئه‌وه‌ی‌ له‌دوای‌ شۆردنی‌ ده‌موچات یان خۆشۆردنی‌ ته‌واو، سێ‌ خوله‌كت له‌به‌رده‌مدایه‌ پێش ئه‌وه‌ی‌ خانه‌كانی‌ ڕوومه‌تت دابخرێته‌وه‌، بۆیه‌ ده‌بێت خاولییه‌كی‌ ناسك به‌كاربێنیت‌و دواتریش كرێمێكی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ ڤیتامین به‌كاربێنیت.

* یاری‌ وه‌رزشی‌ هه‌وای‌ سارد، ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت كه‌وا تۆ له‌ یارییه‌ وه‌رزشییه‌كان دووربكه‌ویته‌وه‌، به‌ڵكو ده‌بێت تۆ به‌رده‌وامبیت له‌سه‌ر وه‌رزشكردن، بۆئه‌وه‌ی‌ هه‌میشه‌ گه‌نج‌و جوان دیاربیت.

* به‌رهه‌مێكی‌ زه‌یتی‌ به‌كاربهێنه‌، له‌ به‌ری‌ ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی‌ كه‌وا ئه‌ساسه‌كانیان ئاوییه‌، كه‌ ڕه‌نگه‌ ببێته‌ هۆی‌ جامدبوونی‌ پێكهاته‌كانی‌، به‌ڵام به‌رهه‌مه‌ زه‌یتییه‌كان تووشی‌ ئه‌و حاڵه‌ته‌ نابن، هاوشێوه‌ی‌ ئاو، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی‌ پارێزگارییه‌ك بۆ پێستت.

هه‌فتانه‌
س:ئه‌ڵماس

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-9e4c3596f8.gif

خۆزگە بەفرمێسکەکـــانی تۆ گوڵی وەفا ئــاو ئەدرا
تـــــا ئەوساتەی لـــــەم وڵاتە ئاڵای وەفا هەڵئەدرا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net