.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1








كه‌شی سارد‌و وشكی زستان، زۆرجار ده‌بێته هۆی وشكبوونی پێستی دهموچاوتو گۆڕانكاری به‌سه‌ر پێستدا ده‌هێنێت، كه ده‌بێته هۆی ناشیرینكردنی ڕوومه‌تی مرۆڤه‌كان، بۆیه سوزه گالفهر، پسپۆڕ له جوانكاری جیهانیدا، بۆ وه‌رزی ئه‌مساڵ كۆمه‌ڵێك پێشنیازی خستۆته‌ڕوو، بۆئه‌وه‌ی پێستی ده‌موچاوت به جوانی بمێنێته‌وه.
* باشتروایه خانمان كرێمی چه‌ور به‌كاربهێنن له كاتی زستاندا، چونكه زیاتر هاوكارده‌بێت له جوان هێشتنه‌وه‌ی پێستادا، هه‌روه‌ك ئه‌و پاككه‌ره‌وانه‌ی كه ئهساسهكهیان كرێمێكی نه‌رمتره‌و به شێوازێكی ته‌ڕ ده‌یهێڵێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش به زۆری به‌كاربهێنیت، ئه‌وا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه چه‌ند په‌ڵه‌یه‌ك له‌پێستدا بمێنێته‌وه، بۆیه باشتروایه ئه‌و كاته‌ی ده‌چیته بازاڕ له‌زستاناندا به‌دوای كرێمێكی باش‌دا بگه‌ڕێت، كه قورسبێت، چونكه تۆ پێویستیت به كرێمێكی ئاوێته‌یی ده‌بێت بۆ پارێزگاریكردن له به‌شێداری مانه‌وه‌ی ڕوومه‌تتدا.
* كاتی خۆشۆردن كه‌مبكه‌ره‌وه بۆ ده خولهك، چونكه هه‌رچه‌ند زیاتر ئاوت به‌ركه‌وێت، ئه‌وه‌نده وشكی ده‌موچاوت زیاترده‌بێت، بۆیه باشتروایه كاتی خۆشۆردنهكهت كه‌مبكه‌یته‌وه.
* بنه‌مای سێ چركه‌یی زۆر گرنگه، بۆئه‌وه‌ی له‌دوای شۆردنی ده‌موچات یان خۆشۆردنی ته‌واو، سێ خوله‌كت له‌به‌رده‌مدایه پێش ئه‌وه‌ی خانه‌كانی ڕوومه‌تت دابخرێته‌وه، بۆیه ده‌بێت خاولییه‌كی ناسك بهكاربێنیتو دواتریش كرێمێكی ده‌وڵه‌مه‌ند به ڤیتامین به‌كاربێنیت.
* یاری وه‌رزشی هه‌وای سارد، ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه‌وا تۆ له یارییه وه‌رزشییه‌كان دووربكه‌ویته‌وه، به‌ڵكو ده‌بێت تۆ به‌رده‌وامبیت له‌سه‌ر وه‌رزشكردن، بۆئه‌وه‌ی هه‌میشه گهنجو جوان دیاربیت.
* به‌رهه‌مێكی زه‌یتی به‌كاربهێنه، له به‌ری ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه‌وا ئهساسهكانیان ئاوییه، كه ڕه‌نگه ببێته هۆی جامدبوونی پێكهاته‌كانی، به‌ڵام به‌رهه‌مه زه‌یتییه‌كان تووشی ئه‌و حاڵه‌ته نابن، هاوشێوه‌ی ئاو، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی پارێزگارییه‌ك بۆ پێستت.
هه‌فتانه
س:ئه‌ڵماس


خۆزگە بەفرمێسکەکـــانی تۆ گوڵی وەفا ئــاو ئەدرا
تـــــا ئەوساتەی لـــــەم وڵاتە ئاڵای وەفا هەڵئەدرا
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
