.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1

[size=16]به پێى هه‌واڵێكى رۆژنامه‌ى " گاردیه‌ن "،ژماره‌یه‌ك له پسپۆران رایانگه‌یاند ، باشترین ته‌مه‌ن بۆ دوو گیانى بوون به دایك ته‌مه‌نى نێوان 20 تا 35 ساڵییه و هه‌رچه‌نده ته‌مه‌نى دوو گیانى زیاتر ببێت به هه‌مان رێژه دایكان و كۆرپه‌كانیان تووشى مه‌ترسى ده‌بنه‌وه.
دكتۆر تۆنى فالكونر له كۆلێژى تایبه‌ت به ئافره‌تان ومنداڵبوون له باره‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى ته‌مه‌نى دووگیانییه‌وه هۆشداریان دا و ووتیان ، ئه‌مرۆ ئافره‌تان پێوسته ده‌كات له نێوان سه‌رقاڵبوونیان به ئێش وكار وژیانى خانه‌واده‌یی خۆیان بهرنامهرێژییهكى باشتریان هه‌بێت .هه‌رچه‌نده ئێمه ناتوانین به خه‌ڵكى بلێن كه چ كاتێك ببن به خاوه‌ن منداڵ ، به‌ڵام پێشنیارى ئێمه ئه‌وه كه ئه‌و كاره زۆر دوانه‌خه‌ن.
به گومان باشترین كات بۆ بوون به خاوه‌ن منداڵ ودووگیانى ته‌مه‌نى نێوان 20 تا 35 ساڵییه .به‌ڵام ئه‌مرۆ ئافره‌تان به هۆى ئه‌رك وئه‌و كارانه‌ى كه له ده‌ره‌وه ئه‌نجامى ده‌ده‌ن ، كاتى دوو گیان بوون زۆر دوا ده‌خه‌ن وپاشگوێ ده‌خه‌ن.
جێى ئاماژه پێدانه ، دواى ته‌مه‌نى 35 ساڵى هێزى دووگیان بوون له ناو ئافره‌تان دا كه‌م ده‌بێته‌وه وئه‌وه‌ش زه‌مانێكه بۆ توشبوون به نه‌خۆشى جۆراوجۆر.هه‌روه‌ها مه‌ترسى گیان له ده‌ستدانى كۆرپه كه له ناو منداڵدانى و پێوستى به نه‌خۆشى سزارین زۆرتر ده‌بێت.هه‌روه‌ها مه‌ترسى تووشبوونى ئه‌و ئافره‌تانه به نه‌خۆشى دڵ وئێسكه نه‌رمه زۆرتر ده‌بێت.
مه‌ترسى له به‌ر چوونى و له‌دایكبوونى كۆرپه كه دواى ته‌مه‌نى 40 ساڵى زۆرتر ده‌بێت و ده‌گاته 30% وئه‌و رێژه‌یه له داوى ته‌مه‌نى 45 ساڵى به رێژه‌ى 45% به‌رزتر ده‌بێته‌وه.
k.urdstan t.v[/size]


له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
