❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / باشترین ته‌مه‌ن ، بۆ بوون به‌ دایك ، چ ته‌مه‌نێكه‌ ؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-01-08 15:32:06

leya
جوانی کوردژین
شوێن: England
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-30
دواترین سه‌ردان: 2013-08-07
په‌یامه‌كان: 376
ویبگه‌
WindowsVistaSafari

باشترین ته‌مه‌ن ، بۆ بوون به‌ دایك ، چ ته‌مه‌نێكه‌ ؟

[size=16]به‌ پێى هه‌واڵێكى رۆژنامه‌ى " گاردیه‌ن "،ژماره‌یه‌ك له‌ پسپۆران رایانگه‌یاند ، باشترین ته‌مه‌ن بۆ دوو گیانى بوون به‌ دایك ته‌مه‌نى نێوان 20 تا 35 ساڵییه‌ و هه‌رچه‌نده‌ ته‌مه‌نى دوو گیانى زیاتر ببێت به‌ هه‌مان رێژه‌  دایكان و كۆرپه‌كانیان تووشى مه‌ترسى ده‌بنه‌وه‌.

دكتۆر تۆنى فالكونر له‌ كۆلێژى تایبه‌ت به‌ ئافره‌تان ومنداڵبوون له‌ باره‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى ته‌مه‌نى دووگیانییه‌وه‌ هۆشداریان دا و ووتیان ، ئه‌مرۆ ئافره‌تان پێوسته‌ ده‌كات له‌ نێوان سه‌رقاڵبوونیان به‌ ئێش وكار وژیانى خانه‌واده‌یی خۆیان به‌رنامه‌رێژییه‌كى باشتریان هه‌بێت .هه‌رچه‌نده‌ ئێمه‌ ناتوانین به‌ خه‌ڵكى بلێن كه‌ چ كاتێك ببن به‌ خاوه‌ن منداڵ ، به‌ڵام پێشنیارى ئێمه‌ ئه‌وه‌ كه‌ ئه‌و كاره‌ زۆر دوانه‌خه‌ن.

به‌ گومان باشترین كات بۆ بوون به‌ خاوه‌ن منداڵ ودووگیانى ته‌مه‌نى نێوان 20 تا 35 ساڵییه‌ .به‌ڵام ئه‌مرۆ ئافره‌تان به‌ هۆى ئه‌رك وئه‌و كارانه‌ى كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌نجامى ده‌ده‌ن ، كاتى دوو گیان بوون زۆر دوا ده‌خه‌ن وپاشگوێ ده‌خه‌ن.

جێى ئاماژه‌ پێدانه‌ ، دواى ته‌مه‌نى 35 ساڵى هێزى دووگیان بوون له‌ ناو ئافره‌تان دا كه‌م ده‌بێته‌وه‌ وئه‌وه‌ش زه‌مانێكه‌ بۆ توشبوون به‌ نه‌خۆشى جۆراوجۆر.هه‌روه‌ها مه‌ترسى گیان له‌ ده‌ستدانى كۆرپه‌ كه‌ له‌ ناو منداڵدانى و پێوستى به‌ نه‌خۆشى سزارین زۆرتر ده‌بێت.هه‌روه‌ها مه‌ترسى تووشبوونى ئه‌و ئافره‌تانه‌ به‌ نه‌خۆشى دڵ وئێسكه‌ نه‌رمه‌ زۆرتر ده‌بێت.

مه‌ترسى له‌ به‌ر چوونى و له‌دایكبوونى كۆرپه‌ كه‌ دواى ته‌مه‌نى 40 ساڵى زۆرتر ده‌بێت و ده‌گاته‌ 30% وئه‌و رێژه‌یه‌ له‌ داوى ته‌مه‌نى 45 ساڵى به‌ رێژه‌ى 45% به‌رزتر ده‌بێته‌وه‌.
k.urdstan t.v[/size
]

Kurdzhin
http://i49.tinypic.com/29vo6fl.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net