❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پرخه‌ی‌ خه‌و ئاماژه‌یه‌كی‌مه‌ترسیداره‌ له‌سه‌ر ته‌ندروستیتان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-01-12 14:11:23

marewan zangana
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: WI,ئەمریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-27
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 333
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

پرخه‌ی‌ خه‌و ئاماژه‌یه‌كی‌مه‌ترسیداره‌ له‌سه‌ر ته‌ندروستیتان


                           پرخه‌ی‌ خه‌و ئاماژه‌یه‌كی‌مه‌ترسیداره‌ له‌سه‌ر ته‌ندروستیتان



توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێ‌ كه‌ به‌مدواییانه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ «سوروكا« ئه‌نجامدراوه‌ سه‌لماندوویه‌تی‌ راده‌ی‌ به‌هێزیی‌‌و به‌رزی‌ ده‌نگی‌ پرخه‌ پرخی‌ خه‌و به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ زۆر‌و راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی‌ هه‌یه‌ به‌ئه‌گه‌ری‌ وه‌ستانی‌ هه‌ناسه‌ له‌كاتی‌ خه‌ودان به‌مه‌ش پرخه‌ی‌ خه‌و به‌ ئاماژه‌یه‌كی‌ مه‌ترسیدار‌و راسته‌قینه‌ داده‌نرێت له‌سه‌ر ته‌ندروستیت، هه‌روه‌ك ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ سه‌لماندوویه‌تی‌ كه‌ پرخه‌ی‌ خه‌و كاریگه‌رییه‌كی‌ سلبی‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر توانای‌ بیستن.

به‌پێی‌ توێژینه‌وه‌كه‌ له‌نێوان هه‌ر 20 كه‌سێكدا به‌لایه‌نی‌ كه‌مه‌وه‌ یه‌ك كه‌سیان یه‌كێك له‌ نیشانه‌كانی‌ وه‌ستانی‌ هه‌ناسه‌دانیان هه‌یه‌ له‌كاتی‌ خه‌ودا، ئه‌و نیشانانه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ ده‌توانرێت له‌وه‌دا كۆبكرێته‌وه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ چه‌ند جارێك له‌كاتی‌ خه‌ودا له‌هه‌ناسه‌دان ده‌وه‌ستێت كه‌ ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری‌ هه‌یه‌ بۆ سه‌ر ته‌ندروستی‌ ژیانی‌ ئه‌و كه‌سانه‌و واده‌كات له‌رۆژدا هه‌میشه‌ هیلاك دیار بن ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی‌ ئه‌م نیشانانه‌ ئه‌گه‌ره‌كانی‌ تووشبوون به‌ فشاری‌ خوێن‌و وه‌ستانی‌ ده‌ماغ زیادده‌كات.

هه‌رچه‌نده‌ پرخه‌ به‌یه‌كێك له‌ ئاماژه‌ دیار‌و ئاشكراكانی‌ وه‌ستانی‌ هه‌ناسه‌ داده‌نرێت له‌كاتی‌ خه‌وتندا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌شدا نه‌توانراوه‌ په‌یوه‌ندی‌ نێوان پرخه‌ی‌ خه‌و‌و كه‌م خه‌ویدا بدۆزنه‌وه‌.

لێكۆڵه‌ره‌ به‌شداربووه‌كانی‌ ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌ی‌ «سوروكا« توانیویانه‌ له‌ تاقیگه‌یه‌كی‌ نووستندا پشكنین بۆ 3000  كه‌س بكه‌ن كه‌ له‌كاتی‌ خه‌وتندا پرخه‌یان هه‌یه‌، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌ڕێگه‌ی‌ پێوانه‌كانی‌ هێزی‌ ده‌نگ‌و هه‌ناسه‌دان‌و رێژه‌ی‌ ئۆكسجین له‌ خوێندا پشكنیان بۆ هێزی‌ پرخه‌كه‌یان كردووه‌ له‌كاتی‌ خه‌وی‌ شه‌ودا. 

له‌ئه‌نجامدا لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و راستییه‌ی‌ كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ راسته‌وخۆ هه‌یه‌ له‌نێوان پرخه‌ی‌ خه‌و له‌شه‌ودا له‌گه‌ڵ‌ راده‌ی‌ تووندی‌ له‌وه‌ستانی‌ هه‌ناسه‌دان له‌كاتی‌ خه‌ودا، به‌و پێیه‌ش هه‌تا راده‌ی‌ تووندی‌‌و هێزی‌ پرخه‌ زیاتر بێت رێژه‌ی‌ وه‌ستانی‌ هه‌ناسه‌ی‌ ئه‌و كه‌سه‌ قو‌وڵتر ده‌بێت ئه‌مه‌ش واتای‌ بوونی‌ مه‌ترسی‌ زیاتر ده‌گه‌یه‌نێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌كاتی‌ خه‌ودا پرخه‌یان هه‌یه‌.
هاولاتى

Kurdzhin
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13016566701.gif
كوردم و له‌ ڕێی كورد و كوردستان .. سه‌ر له‌ پێناوم گیان له‌سه‌ر ده‌ستان
به‌ كوردی ده‌ژیم به كوردی ده ‌مرم .....به كوردیش ئه‌ ده‌م وڵامی قه‌برم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-01-12 15:36:12

Naryan
خونچەی نوێ
شوێن: Germany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-11-08
دواترین سه‌ردان: 2012-09-27
په‌یامه‌كان: 31
WindowsSafari

Re: پرخه‌ی‌ خه‌و ئاماژه‌یه‌كی‌مه‌ترسیداره‌ له‌سه‌ر ته‌ندروستیتان

Dast Xosh

Kurdzhin
الحب لايذوب بل يذوب من لايحب

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net