.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1






پرخه‌ی خه‌و ئاماژهیهكیمهترسیداره له‌سه‌ر ته‌ندروستیتان
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه به‌مدواییانه له نه‌خۆشخانه‌ی «سوروكا« ئه‌نجامدراوه سه‌لماندوویه‌تی راده‌ی بههێزییو به‌رزی ده‌نگی پرخه پرخی خه‌و به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر‌و راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌ئه‌گه‌ری وه‌ستانی هه‌ناسه له‌كاتی خه‌ودان به‌مه‌ش پرخه‌ی خه‌و به ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیدارو راسته‌قینه داده‌نرێت له‌سه‌ر ته‌ندروستیت، هه‌روه‌ك ئه‌و توێژینه‌وه‌یه سه‌لماندوویه‌تی كه پرخه‌ی خه‌و كاریگه‌رییه‌كی سلبی هه‌یه له‌سه‌ر توانای بیستن.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كه له‌نێوان هه‌ر 20 كه‌سێكدا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه یه‌ك كه‌سیان یه‌كێك له نیشانه‌كانی وه‌ستانی هه‌ناسه‌دانیان هه‌یه له‌كاتی خه‌ودا، ئه‌و نیشانانه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌توانرێت له‌وه‌دا كۆبكرێته‌وه كه ئه‌و كه‌سه چه‌ند جارێك له‌كاتی خه‌ودا له‌هه‌ناسه‌دان ده‌وه‌ستێت كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری هه‌یه بۆ سه‌ر ته‌ندروستی ژیانی ئه‌و كه‌سانه‌و واده‌كات له‌رۆژدا هه‌میشه هیلاك دیار بن ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ئه‌م نیشانانه ئه‌گه‌ره‌كانی تووشبوون به فشاری خوێن‌و وه‌ستانی ده‌ماغ زیادده‌كات.
هه‌رچه‌نده پرخه به‌یه‌كێك له ئاماژه دیار‌و ئاشكراكانی وه‌ستانی هه‌ناسه داده‌نرێت له‌كاتی خه‌وتندا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌توانراوه په‌یوه‌ندی نێوان پرخه‌ی خه‌وو كه‌م خه‌ویدا بدۆزنه‌وه.
لێكۆڵه‌ره به‌شداربووه‌كانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه له‌نه‌خۆشخانه‌ی «سوروكا« توانیویانه له تاقیگه‌یه‌كی نووستندا پشكنین بۆ 3000 كه‌س بكه‌ن كه له‌كاتی خه‌وتندا پرخه‌یان هه‌یه، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌ڕێگه‌ی پێوانه‌كانی هێزی دهنگو ههناسهدانو رێژه‌ی ئۆكسجین له خوێندا پشكنیان بۆ هێزی پرخهكهیان كردووه له‌كاتی خه‌وی شه‌ودا.
له‌ئه‌نجامدا لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و راستییه‌ی كه په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆ هه‌یه له‌نێوان پرخه‌ی خه‌و له‌شه‌ودا له‌گه‌ڵ راده‌ی تووندی له‌وه‌ستانی هه‌ناسه‌دان له‌كاتی خه‌ودا، به‌و پێیه‌ش هه‌تا راده‌ی تووندی‌و هێزی پرخه زیاتر بێت رێژه‌ی وه‌ستانی هه‌ناسه‌ی ئه‌و كه‌سه قووڵتر ده‌بێت ئه‌مه‌ش واتای بوونی مه‌ترسی زیاتر ده‌گه‌یه‌نێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌كاتی خه‌ودا پرخه‌یان هه‌یه.
هاولاتى


له‌سه‌ر هێڵ نییه



Dast Xosh

له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
