.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












پیاز؛ میكرۆبه‌كانی كرداری هه‌رس له ناو ده‌بات و چاره‌سه‌ری روتانه‌وه‌ی قژ ده‌كات
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخستوه پیاز، كاریگه‌ری به‌هێزی هه‌یه له‌سه‌ر له ناوبردنی میكرۆبه‌كانی كرداری هه‌رس و ده‌شكرێت بۆ چاره‌سه‌ری روتانهوی قژ به‌كاربهێنرێت.
له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه، له ناو پیازدا ماده‌كانی فسفۆڕو كالسیۆم و ئاسن به رێژه‌یه‌كی زۆر بونیان هه‌یه.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه: له كاتی كۆكه‌و سهرمابوندا، پیاز چاره‌سه‌رێكی به سوده‌و جه‌سته توندوتۆڵ ده‌كات، به‌ڵام زۆر خواردنی ده‌بێته هۆی قورسكردنی جه‌سته‌و خه‌وی قوڵ و هه‌ستكردن به تونیه‌تی.
هاوكات ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، باشتر وایه پێش خه‌وتن ئاوه‌كه‌ی بخورێته‌وه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری كۆكه‌و ئازاری سنگ
خۆراكه چه‌وره‌كان توشبون به نه‌خۆشی خه‌مۆكی زیاد ده‌كات 
له تازه‌ترین لیكۆڵینه‌وه‌دا كه تیمێكی زانای ئیسپانی ئه‌نجامیانداوه، ده‌ركه‌وتوه "زۆر خواردنی ئه‌و خواردنانه‌ی كه رێژه‌یه‌كی زۆر له چه‌ورییان تێدایه به‌تایبه‌ت په‌تاته و ژه‌مه خۆراكه خێراكان، ده‌بنه هۆی توشبون به نه‌خۆشی خه‌مۆكی له مرۆڤدا".
له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا بۆماوه‌ی 6 ساڵ چاودێری نزیكه‌ی 12 هه‌زار كه‌سی كراوه‌و له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتوه، ئه‌و كه‌سانه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆر له‌و خۆراكانه‌یان به‌كارهێناوه كه به رێژه‌یه‌كی زۆر چه‌وریان تێدایه، به‌رێژه‌ی 48% ئه‌گه‌ری توشبونیان به نه‌خۆشی خه‌مۆكی زیاتره به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و خۆراكه چه‌ورانه به‌كارناهێنن.
كه‌می خه‌و سیسته‌می به‌رگری له‌ش تێکده‌دات 
له‌تازه‌ترین لێكۆڵینه‌وه‌دا ده‌ركه‌وتوه، خه‌وتنی پێویست هۆكارێكی سه‌ره‌كیه بۆ به‌هێزكردنی سیسته‌می به‌رگری له‌ش و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه كه‌م خه‌وی، سیسته‌می به‌رگری له‌ش ناهێڵێت.
له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه: كه‌می خه‌و هۆكارێكی سه‌ره‌كیه بۆ لاوازبونی سیسته‌می به‌رگری له‌ش و به‌و هۆیه‌شه‌وه ڤایرۆس و میكرۆبه‌كان به ئاسانی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروست ده‌كه‌ن.
له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا زاناكان باسیان لهوهكردوه، پێویسته له شه‌و و رۆژێكدا مرۆڤ نزیكه‌ی 6 سه‌عات بخه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت سیسته‌می به‌رگری له‌شی به‌هێز بكات.
هاوكات ئهوهخراوهتهڕو كه‌م خه‌وی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ماسولكه‌كان توشی هه‌وكردن ببن و په‌ستانی خوێنیش به‌رز ببێته‌وه‌و رێژه‌ی ئه‌نسۆلینیش له له‌شدا ناهه‌وسه‌نگ ببێت.
شه‌ش هۆكار بۆ خوادنه‌وه‌ی شیر و به‌رهه‌مه‌کانی 
یه‌كه‌م: ده‌وڵه‌مه‌نده به‌ماده‌ی كلس كه پێویستیه‌كی گرنگه بۆ گه‌شه‌پێدان و پته‌و كردنی ئێسكی مرۆڤ و نوێكردنه‌وه‌ی خانه لهناوچوهكانی.
دوه‌م: پارێزگاریكردن له نه‌خۆشیه‌كانی شێرپه‌نجه به تایبه‌تی شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن كه رێژه‌ی توشبونیان له جیهاندا ده‌گاته 40% ، هه‌روه‌ها هۆكارێكیشه بۆ رێگریكردن له گه‌شه كردنی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كانی مه‌مك.
سێیه‌م: خواردنه‌وه‌ی شیر ته‌نها هۆكار نیه بۆ پته‌و كردنی ددانه‌كان.
چواره‌م: خوادنه‌وه‌ی شیر هۆكارێكه بۆ شیكردنه‌وه‌ی چه‌وریه‌كانی له‌ش، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی له‌ش و لارێكی رێك ببه‌خشێت به كه‌سه‌كه.
پێنجه‌م: په‌ستانی خوێن له‌سه‌ر مرۆڤ كه‌مده‌كاته‌وه و هۆكارێكی سه‌ره‌كیه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی توشبون به جه‌ڵته‌ی دڵ و ده‌ماغ.
شه‌شه‌م: به‌هۆی بونی جۆره‌ها ڤیتامین تێیدا كه هۆكارێكه بۆ پته‌وكردنی سیستمی به‌رگری له‌ش و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كان و ئاسانكردنی كرداری هه‌رسكردن و دروستكردنه‌وه‌ی خڕۆكه سوره‌كانی خوێن.
س:سبه ى


له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده‌ست خۆشبێت کاک مارکۆ زه‌نگانی براستی یه‌ک لهکهکتر بهسوتر بون
هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم هیوادارم به‌رده‌وام بیت له‌بابه‌تی ئاوا به سود

له‌سه‌ر هێڵ نییه





زورسوباس ئاوازخان
له‌سه‌ر هێڵ نییه