❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / جه ند زانياريه كى به سوود

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-02-06 09:36:51

marewan zangana
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: WI,ئەمریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-27
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 333
ویبگه‌
WindowsMSIE7

جه ند زانياريه كى به سوود

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-913f701e5b.jpg
پیاز؛ میكرۆبه‌كانی‌ كرداری‌ هه‌رس له‌ ناو ده‌بات و چاره‌سه‌ری‌ روتانه‌وه‌ی‌ قژ ده‌كات

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخستوه‌ پیاز، كاریگه‌ری‌ به‌هێزی‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر له‌ ناوبردنی میكرۆبه‌كانی‌ كرداری‌ هه‌رس و ده‌شكرێت بۆ چاره‌سه‌ری‌ روتانه‌وی‌ قژ به‌كاربهێنرێت.
له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه‌، له‌ ناو  پیازدا ماده‌كانی‌ فسفۆڕو كالسیۆم و ئاسن به‌ رێژه‌یه‌كی زۆر بونیان هه‌یه‌.
ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌: له‌ كاتی‌ كۆكه‌و سه‌رمابوندا، پیاز چاره‌سه‌رێكی به‌ سوده‌و جه‌سته‌ توندوتۆڵ ده‌كات، به‌ڵام زۆر خواردنی ده‌بێته‌ هۆی‌ قورسكردنی جه‌سته‌و خه‌وی قوڵ و هه‌ستكردن به‌ تونیه‌تی.
هاوكات ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، باشتر وایه‌ پێش خه‌وتن ئاوه‌كه‌ی‌ بخورێته‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی‌ چاره‌سه‌ری‌ كۆكه‌و ئازاری‌ سنگ


خۆراكه‌ چه‌وره‌كان توشبون به‌ نه‌خۆشی‌ خه‌مۆكی زیاد ده‌كات
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-2fe144900d.jpg
له‌ تازه‌ترین لیكۆڵینه‌وه‌دا كه‌ تیمێكی‌ زانای‌ ئیسپانی‌ ئه‌نجامیانداوه‌، ده‌ركه‌وتوه‌ "زۆر خواردنی‌ ئه‌و خواردنانه‌ی‌ كه‌ رێژه‌یه‌كی‌ زۆر له‌ چه‌ورییان تێدایه‌ به‌تایبه‌ت په‌تاته‌ و ژه‌مه‌ خۆراكه‌ خێراكان، ده‌بنه‌ هۆی‌ توشبون به‌ نه‌خۆشی‌ خه‌مۆكی له‌ مرۆڤدا".
له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا بۆماوه‌ی‌ 6 ساڵ چاودێری‌ نزیكه‌ی‌ 12 هه‌زار كه‌سی‌ كراوه‌و له‌ ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتوه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ رێژه‌یه‌كی‌ زۆر له‌و خۆراكانه‌یان به‌كارهێناوه‌ كه‌ به‌ رێژه‌یه‌كی زۆر چه‌وریان تێدایه‌، به‌رێژه‌ی‌ 48% ئه‌گه‌ری‌ توشبونیان به‌ نه‌خۆشی‌ خه‌مۆكی زیاتره‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ئه‌و خۆراكه‌ چه‌ورانه‌ به‌كارناهێنن.


كه‌می‌ خه‌و سیسته‌می‌ به‌رگری‌ له‌ش تێکده‌دات
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-2f4a876f0f.gif
له‌تازه‌ترین لێكۆڵینه‌وه‌دا ده‌ركه‌وتوه‌، خه‌وتنی‌ پێویست هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كیه‌ بۆ به‌هێزكردنی‌ سیسته‌می‌ به‌رگری‌ له‌ش و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ كه‌م خه‌وی‌، سیسته‌می به‌رگری‌ له‌ش ناهێڵێت.
له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌: كه‌می‌ خه‌و هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كیه‌ بۆ لاوازبونی‌ سیسته‌می‌ به‌رگری‌ له‌ش و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ڤایرۆس و میكرۆبه‌كان به‌ ئاسانی كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ته‌ندروستی‌ مرۆڤ دروست ده‌كه‌ن.
له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا زاناكان باسیان له‌وه‌كردوه‌، پێویسته‌ له‌ شه‌و و رۆژێكدا مرۆڤ نزیكه‌ی‌ 6 سه‌عات بخه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ بتوانێت سیسته‌می‌ به‌رگری‌ له‌شی‌ به‌هێز بكات.
هاوكات ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕو كه‌م خه‌وی‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ ماسولكه‌كان توشی‌ هه‌وكردن ببن و په‌ستانی‌ خوێنیش به‌رز ببێته‌وه‌و رێژه‌ی‌ ئه‌نسۆلینیش له‌ له‌شدا ناهه‌وسه‌نگ ببێت.


شه‌ش هۆكار بۆ خوادنه‌وه‌ی‌ شیر و به‌رهه‌مه‌کانی
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-bb1076e5e4.jpg
یه‌كه‌م: ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ماده‌ی‌ كلس كه‌ پێویستیه‌كی‌ گرنگه‌ بۆ گه‌شه‌پێدان و پته‌و كردنی‌ ئێسكی‌ مرۆڤ و نوێكردنه‌وه‌ی‌ خانه‌ له‌ناوچوه‌كانی‌.
دوه‌م: پارێزگاریكردن له‌ نه‌خۆشیه‌كانی‌ شێرپه‌نجه‌ به‌ تایبه‌تی‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ قۆڵۆن كه‌ رێژه‌ی‌ توشبونیان له‌ جیهاندا ده‌گاته‌ 40% ، هه‌روه‌ها هۆكارێكیشه‌ بۆ رێگریكردن له‌ گه‌شه‌ كردنی‌ خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كانی‌ مه‌مك.
سێیه‌م: خواردنه‌وه‌ی‌ شیر ته‌نها هۆكار نیه‌ بۆ پته‌و كردنی‌ ددانه‌كان.
چواره‌م: خوادنه‌وه‌ی‌ شیر هۆكارێكه‌ بۆ شیكردنه‌وه‌ی‌ چه‌وریه‌كانی‌ له‌ش، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ش و لارێكی‌ رێك ببه‌خشێت به‌ كه‌سه‌كه‌.
پێنجه‌م: په‌ستانی‌ خوێن له‌سه‌ر مرۆڤ كه‌مده‌كاته‌وه‌ و هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كیه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ رێژه‌ی‌ توشبون به‌ جه‌ڵته‌ی‌ دڵ و ده‌ماغ.
شه‌شه‌م: به‌هۆی‌ بونی‌ جۆره‌ها ڤیتامین تێیدا كه‌ هۆكارێكه‌ بۆ پته‌وكردنی‌ سیستمی‌ به‌رگری‌ له‌ش و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ نه‌خۆشیه‌كان و ئاسانكردنی‌ كرداری‌ هه‌رسكردن و دروستكردنه‌وه‌ی‌ خڕۆكه‌ سوره‌كانی‌ خوێن.

س:سبه ى

Kurdzhin
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13016566701.gif
كوردم و له‌ ڕێی كورد و كوردستان .. سه‌ر له‌ پێناوم گیان له‌سه‌ر ده‌ستان
به‌ كوردی ده‌ژیم به كوردی ده ‌مرم .....به كوردیش ئه‌ ده‌م وڵامی قه‌برم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-02-06 16:18:00

هاوده‌نگ
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-17
دواترین سه‌ردان: 2013-12-16
په‌یامه‌كان: 946
WindowsSafari

Re: جه ند زانياريه كى به سوود

ده‌ست خۆشبێت کاک مارکۆ زه‌نگانی براستی یه‌ک له‌که‌کتر به‌سوتر بون
هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم هیوادارم به‌رده‌وام بیت له‌بابه‌تی ئاوا به‌ سود

8

Kurdzhin
ماڵ ئاوا هاوڕێکانم بۆ هه‌میشه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-02-06 22:41:03

marewan zangana
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: WI,ئەمریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-27
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 333
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: جه ند زانياريه كى به سوود

زورسوباس  ئاوازخان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net