.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه











تیشكی خۆر بڕێكی بەرچاو شەپۆلی سەرووەنەوشەیی تێدایە، كە زیانێكی زۆر لەچاومان دەدەن. ئەو شەپۆلانە دەكرێ ببنە هۆی ئاوی سپی چاو و تەنانەت شێرپەنجەی چاو و پێڵو و كوێربوونیش بۆیە خۆپاراستن لێیان خویەكی ئێجگار تەندروستانەیە. یەكێ لە رێگا كاریگەرەكانی پاراستنی چاو و پێڵو لەو تیشكە زیانبەخشانە لەچاوكردنی چاویلكەی هەتاوییە.
ئەمانە هەندێ رێنمایی سەرەتایین بۆ هەركەسێك كە دەیەوێ لەڕێگەی چاویلكەوە چاوەكانی لە تیشكی سەرووەنەوشەیی بپارێزێ:
1-ئاگات لە رێنماییە زانستییەكانی سەر چاویلكەكە بێ:
دڵنیابە كە لێی نوسراوە، ئەم چاویلكەیە رێگە لە 98-100%ی تیشكی سەرو وەنەوشەیی دەگرێ. واتە دەبێ بە ژمارە نوسرابێت، نەوەك هەڕەمەكی لێی نوسرابێت، كە رێگە لەزۆربەی شەپۆلەكانی سەرو وەنەوشەیی دەگرێت. خۆ ئەگەر لێی نەنوسرابوو، ئەوا مەیكڕە.
2- رەنگی چاویلكەكە گرنگ نییە:
زۆركەس وا دەزانن ئەگەر چاویلكەكە ڕەش بوو، ئەوا دژی هەتاوە و ئەگەر كاڵ بوو، ئەوا رێگە لەتیشكی زیانبەخش ناگرێ. ئەمە بڕیارێكی نادروستە. دەكرێ چاویلكەیەكی كاڵ زۆر كاراتر بێ لەیەكێكی تۆخ و پێچەوانەكەشی راستە. واتە رەنگ لەم بارەدا گرنگ نییە.
3- لە سێنتەر و شوێن و كۆگا فەرمییەكان بكڕە نەك دەستگێڕەكان.
4-وا مەزانە هەمو چاویلكەیەكی بەناو هەتاوی لە هیچ باشترە:
دەكرێ چاویلكەیەكی ڕەش یان هەر ڕەنگێك زیانی لەوە زیاتر بێ، كە چاویلكە ناپۆشی. ئەم چاویلكە رەنگیانە وادەكەن بیلبیلەی چاو فراوان ببێت و ئەمەش وادەكات بڕێكی زۆری شەپۆل (بە سەرو وەنەوشەییەكانیشەوە) بچنە ناو چاو وزیانێكی زۆری لێبدەن. بۆیە دڵنیابە ماددەی چاویلكەكە ڕێگە لە تێپەڕینی شەپۆلی سەرووەنەوەشەیی دەگرێ، بەر لەوەی لە چاوی بكەی.
5-با ڕێبەری ستایلەكەت، تەندروستی بێت:
ستایلێك هەڵبژێرە، كە بە تەواوی چاڵی چاوت داپۆشێت و نەهێڵێت شەبەنگەكانی روناكی بە چواردەوری چاویلكەكەتدا تێپەڕ دەبن بۆ ناو چاوت، واتە با بەتەواوی فیت بن بۆ چاوت.
6-هاوێنەی چێنراو ناتپارێزێ:
هەندێ كەس وادەزانن ئەگەر هاوێنە (عدسە) ی پزیشكی لەچاودا بچێنرێ، ئەوا پارێزراو دەبن لەتیشكی سەرووەنەوشەیی. بەڵام خۆ ئەمە رێگا ناگرێ لەبەركەوتنی هەتاو بۆ سپێنەی چاو و پێڵوی چاو؟
س ههواسان


لهسهر هێڵ نییه