❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چۆن چاویلکه‌ی هه‌تاوی هه‌ڵده‌بژێریت!!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-02-08 13:37:55

ته‌نکه‌
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: DK
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-12-23
دواترین سه‌ردان: 2011-07-19
په‌یامه‌كان: 330
WindowsVistaMSIE7

چۆن چاویلکه‌ی هه‌تاوی هه‌ڵده‌بژێریت!!

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-409b0c69ec.jpgتیشكی خۆر بڕێكی بەرچاو شەپۆلی سەرووەنەوشەیی تێدایە، كە زیانێكی زۆر لەچاومان دەدەن. ئەو شەپۆلانە دەكرێ ببنە هۆی ئاوی سپی چاو و تەنانەت شێرپەنجەی چاو و پێڵو و كوێربوونیش بۆیە خۆپاراستن لێیان خویەكی ئێجگار تەندروستانەیە. یەكێ لە رێگا كاریگەرەكانی پاراستنی چاو و پێڵو لەو تیشكە زیانبەخشانە لەچاوكردنی چاویلكەی هەتاوییە.
ئەمانە هەندێ رێنمایی سەرەتایین بۆ هەركەسێك كە دەیەوێ لەڕێگەی چاویلكەوە چاوەكانی لە تیشكی سەرووەنەوشەیی بپارێزێ:


1-ئاگات لە رێنماییە زانستییەكانی سەر چاویلكەكە بێ:
دڵنیابە كە لێی نوسراوە، ئەم چاویلكەیە رێگە لە 98-100%ی تیشكی سەرو وەنەوشەیی دەگرێ. واتە دەبێ بە ژمارە نوسرابێت، نەوەك هەڕەمەكی لێی نوسرابێت، كە رێگە لەزۆربەی شەپۆلەكانی سەرو وەنەوشەیی دەگرێت. خۆ ئەگەر لێی نەنوسرابوو، ئەوا مەیكڕە.


2- رەنگی چاویلكەكە گرنگ نییە:
زۆركەس وا دەزانن ئەگەر چاویلكەكە ڕەش بوو، ئەوا دژی هەتاوە و ئەگەر كاڵ بوو، ئەوا رێگە لەتیشكی زیانبەخش ناگرێ. ئەمە بڕیارێكی نادروستە. دەكرێ چاویلكەیەكی كاڵ زۆر كاراتر بێ لەیەكێكی تۆخ و پێچەوانەكەشی راستە. واتە رەنگ لەم بارەدا گرنگ نییە.


3- لە سێنتەر و شوێن و كۆگا فەرمییەكان بكڕە نەك دەستگێڕەكان.


4-وا مەزانە هەمو چاویلكەیەكی بەناو هەتاوی لە هیچ باشترە:
دەكرێ چاویلكەیەكی ڕەش یان هەر ڕەنگێك زیانی لەوە زیاتر بێ، كە چاویلكە ناپۆشی. ئەم چاویلكە رەنگیانە وادەكەن بیلبیلەی چاو فراوان ببێت و ئەمەش وادەكات بڕێكی زۆری شەپۆل (بە سەرو وەنەوشەییەكانیشەوە) بچنە ناو چاو وزیانێكی زۆری لێبدەن. بۆیە دڵنیابە ماددەی چاویلكەكە ڕێگە لە تێپەڕینی شەپۆلی سەرووەنەوەشەیی دەگرێ، بەر لەوەی لە چاوی بكەی.


5-با ڕێبەری ستایلەكەت، تەندروستی بێت:
ستایلێك هەڵبژێرە، كە بە تەواوی چاڵی چاوت داپۆشێت و نەهێڵێت شەبەنگەكانی روناكی بە چواردەوری چاویلكەكەتدا تێپەڕ دەبن بۆ ناو چاوت، واتە با بەتەواوی فیت بن بۆ چاوت.


6-هاوێنەی چێنراو ناتپارێزێ:
هەندێ كەس وادەزانن ئەگەر هاوێنە (عدسە) ی پزیشكی لەچاودا بچێنرێ، ئەوا پارێزراو دەبن لەتیشكی سەرووەنەوشەیی. بەڵام خۆ ئەمە رێگا ناگرێ لەبەركەوتنی هەتاو بۆ سپێنەی چاو و پێڵوی چاو؟

س هه‌واسان

Kurdzhin
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13032183243.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-02-08 21:40:12

yado
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-22
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 387
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: چۆن چاویلکه‌ی هه‌تاوی هه‌ڵده‌بژێریت!!

dastakant xosh bet  tanka xan babateky baswwd bw barasty pewista hamwman xoman bparezin....har sarkawtw bit.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net