.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















فڕێدانی توێكڵی میوە ئەمڕۆ بۆتە شتێكی باو لەناو خەڵكدا ، ئەگەر چی ( توێكڵ) ڕەگەزەكانی خۆراكی زۆر زیاتر لەناوكی میوە لەخۆ دەگرێت ، وەئەم ڕەگەزانە ڕۆڵێكی بەرچاو دەبینن لە پاراستنی مرۆڤ لەزۆرێك لە نەخۆشیە ترسناكەكان وەكو نەخۆشی دڵ و ، دومەڵی پیس ـ شێرپەنجە ـ ، و قەڵەوی و ...هتد. ئینجا بەڕاستی جێگای سەرسورمان نیە كە مسریە كۆنەكان و ڕۆمانەكان و یۆنانیەكان (میوە) یان وەبەتایبەتیش توێكڵەكەیان بە تەندروستی و جوانی یەوە گرێ داوە ، واتە پێیان وایە خواردنی میوەو توێكڵەكەی مرۆڤ تەندروست و جوان دەكات ، وە پێیان وایە كەتوانەیەكی سەرسوڕهێنەری هەیە بۆ چارەسەری زۆرێك لەنەخۆشیەكان.ئینجا بابزانین سوودەكانی توێكڵی میوە چین؟ !
سوودەكانی توێكڵی میوە ئەمانەن : ـ
1. توێكڵی هەنار : پێكهاتەی دژە ئۆكسیدی تیایە وەك ( فینولات و فلافونیدات، برو ئەنیتوسیانیدات )ئینجا ئەم ڕێژەیە چەند جار چەندجار زیاتر لە توێكڵەكەی داهەیە وەك ئەوەی كە لەمیوەكەی ناوەوەیدا هەبێت ، بۆنمونە ڕێژەی (فینولات) لە دەنكی هەنار دەگاتە 25 ملیگرام ، بەڵام ڕێژەكەی لە توێكڵدا دەگاتە 250 ملیگرام .
2. توێكڵی سێو : گرنگیەكەی لەوەدایە كەزۆر پێكهاتەی زۆر گرنگ لەخۆدەگرێت كەهەموویان زۆر گرنگن بۆتەندروستی وەكو (كیریستین) و (تریتیرترییونویید) وە ئەمەی كۆتایی بەڕێژەیەكی زۆر لەسێوی سوور بەدەست دەكەویت . لێكۆڵینەوەیەك ئاماژە بەوە دەدات كە ئەمەیان ناهێڵێت خانەی شێر پەنجەیی گەشە بكەن وەهاوكارە بۆ چارەسەركردن و لەناوبردنی خانە شێر پەنجەییەكان ، بەتایبەتیش خانەی شێرپەنجەی جەرگ و قۆڵۆن و مەمك .وەڵێكۆڵینەوەكانی تر گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەی كە توێكڵی سێو ڕێژەی چەوری لەخوێن دا كەم دەكاتەوە وە دەیپارێزیت لەگرژبوونی دەمارەكان .
3. توێكڵی پرتەقاڵ : ئەمەشیان پێكهاتەی ( دی لیمونین) لەخۆدەگرێت ، لێكۆڵینەوەكان دەریان خستووە كە بەسوودە بۆ دابەزاندنی ڕێژەی كۆلیستڕۆڵ لەخوێن دا ، وە هەروەها بۆ پاراستنی مرۆڤ لەكاریگەری تیشكە زیان بەخشەكانی سەروو وەنەوشەیی ، وەتوێكڵی پرتەقاڵ لە ناوەوە دەوڵەمەندە بە ریشاڵی ( بەكتین ) و ( ڤیتامین سی ) ، وە سوودەكەی ناسراوە لە پاراستنی مرۆڤ لە شێر پەنجە ، بەتایبەتیش شێر پەنجەی پڕۆستات و مەمك .
4. توێكڵی لیمۆ : ئەمەشیان هاوكارە بۆپاراستنی مرۆڤ لە شێرپەنجەی پێست بەڕێژەی 30% ، هەروەها بەسوودە بۆ نەهێشتنی دروست بوونی بەردی گورچیلە چونكە دەوڵەمەندە بە (ترشی سیتریك ) و ( كانزای پۆتاسیۆم).
5. توێكڵی مۆز:ئەمەشیان ماددەی (سیروتونین) تیایە كەدادەنرێت بە گرنگترین ئەو پێكهاتانەی كە لەمێشك دایە كەهاوكارە بۆ هێور بوونەوەی دەمارەكان و ئەعساب و چابوونی میزاج ،هەروەها توێكڵی مۆز پێكهاتەی (لوتیئین) لەخۆ دەگرێت كەزۆر گرنگە بۆ پاراستنی چاو ، وە مۆز زۆر لەوەناسراوترە كە زۆر سوود لەخۆدەگرێت لەوانە زۆر ڕەگەزی كاریگەر كەكار دەكەن بۆ دروستكردنی ئەتەم و شانەی لەش .
6. توێكڵی ترێ : زۆرێك لەپێكهاتەكان لەخۆ دەگرێت كەگرنگترینیان ( ریزفیراترول)،وەزۆر لێكۆڵینەوە ی لەسەر كراوە و دەركەوتووە كەتایبەتمەندی ئەوە لەخۆ دەگرێت كەناهێڵێت خانە شێر پەنجەییەكان گەشەبكەن ، بەتایبەتیش خانەی شێر پەنجەی پڕۆستات .
7. توێكڵی شووتی : دەربارەی ئەمەشیان لێكۆڵینەوەیەكی چینی دەڵێت 3 نەخۆشی چارەسەر دەكات : كە هەوكردنی خوێن و ، نەخۆشی بەرزبوونی فشاری خوێن و ، و كیسی ئاو .
سەرچاوە : پێگەی مكتوب
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن ماريا (2011-02-16 11:04:47)


لهسهر هێڵ نییه





دهستت خۆش ماریا گیان سهرکهوتوبیت

لهسهر هێڵ نییه