❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سوودەكانی توێكڵی میوە ئەمانەن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-02-16 11:03:53

ماريا
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2025-01-18
په‌یامه‌كان: 2149
WindowsMSIE7

سوودەكانی توێكڵی میوە ئەمانەن

فڕێدانی توێكڵی میوە ئەمڕۆ بۆتە شتێكی باو لەناو خەڵكدا ، ئەگەر چی ( توێكڵ) ڕەگەزەكانی خۆراكی زۆر زیاتر لەناوكی میوە لەخۆ دەگرێت ، وەئەم ڕەگەزانە ڕۆڵێكی بەرچاو دەبینن لە پاراستنی مرۆڤ لەزۆرێك لە نەخۆشیە ترسناكەكان وەكو  نەخۆشی دڵ و ، دومەڵی پیس ـ شێرپەنجە ـ ، و قەڵەوی و ...هتد. ئینجا بەڕاستی جێگای سەرسورمان نیە كە مسریە كۆنەكان و ڕۆمانەكان و یۆنانیەكان (میوە) یان وەبەتایبەتیش توێكڵەكەیان بە تەندروستی و جوانی یەوە گرێ داوە ، واتە پێیان وایە خواردنی میوەو توێكڵەكەی مرۆڤ تەندروست و جوان دەكات  ، وە پێیان وایە كەتوانەیەكی سەرسوڕهێنەری هەیە بۆ چارەسەری زۆرێك لەنەخۆشیەكان.ئینجا بابزانین سوودەكانی  توێكڵی میوە چین؟ !


سوودەكانی  توێكڵی میوە ئەمانەن : ـ


1. توێكڵی هەنار : پێكهاتەی دژە ئۆكسیدی تیایە وەك ( فینولات و فلافونیدات، برو ئەنیتوسیانیدات )ئینجا ئەم ڕێژەیە چەند جار چەندجار زیاتر لە توێكڵەكەی داهەیە وەك ئەوەی كە لەمیوەكەی ناوەوەیدا هەبێت ، بۆنمونە ڕێژەی (فینولات) لە دەنكی هەنار دەگاتە 25 ملیگرام ، بەڵام ڕێژەكەی لە توێكڵدا دەگاتە 250 ملیگرام .
2. توێكڵی سێو : گرنگیەكەی لەوەدایە كەزۆر پێكهاتەی زۆر گرنگ لەخۆدەگرێت كەهەموویان زۆر گرنگن بۆتەندروستی وەكو (كیریستین) و (تریتیرترییونویید) وە ئەمەی كۆتایی بەڕێژەیەكی زۆر لەسێوی سوور بەدەست دەكەویت . لێكۆڵینەوەیەك ئاماژە بەوە دەدات كە ئەمەیان ناهێڵێت خانەی شێر پەنجەیی گەشە بكەن وەهاوكارە بۆ چارەسەركردن و لەناوبردنی خانە شێر پەنجەییەكان ، بەتایبەتیش خانەی شێرپەنجەی جەرگ و قۆڵۆن و مەمك .وەڵێكۆڵینەوەكانی تر گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەی كە توێكڵی سێو ڕێژەی چەوری لەخوێن دا كەم دەكاتەوە وە دەیپارێزیت لەگرژبوونی دەمارەكان .
3. توێكڵی پرتەقاڵ : ئەمەشیان  پێكهاتەی ( دی لیمونین) لەخۆدەگرێت ، لێكۆڵینەوەكان دەریان خستووە كە بەسوودە بۆ دابەزاندنی ڕێژەی كۆلیستڕۆڵ لەخوێن دا ، وە هەروەها بۆ پاراستنی مرۆڤ لەكاریگەری تیشكە زیان بەخشەكانی  سەروو وەنەوشەیی ، وەتوێكڵی پرتەقاڵ لە ناوەوە دەوڵەمەندە بە ریشاڵی ( بەكتین ) و ( ڤیتامین سی ) ، وە سوودەكەی ناسراوە لە پاراستنی مرۆڤ لە شێر پەنجە ، بەتایبەتیش شێر پەنجەی پڕۆستات و مەمك .
4. توێكڵی لیمۆ : ئەمەشیان هاوكارە بۆپاراستنی مرۆڤ لە شێرپەنجەی پێست بەڕێژەی 30% ، هەروەها بەسوودە بۆ نەهێشتنی دروست بوونی بەردی گورچیلە چونكە دەوڵەمەندە بە (ترشی سیتریك ) و ( كانزای پۆتاسیۆم).
5. توێكڵی مۆز:ئەمەشیان ماددەی (سیروتونین) تیایە كەدادەنرێت بە گرنگترین ئەو پێكهاتانەی كە لەمێشك دایە  كەهاوكارە بۆ هێور بوونەوەی دەمارەكان و  ئەعساب و چابوونی میزاج ،هەروەها توێكڵی مۆز پێكهاتەی (لوتیئین) لەخۆ دەگرێت كەزۆر گرنگە بۆ پاراستنی چاو ، وە مۆز زۆر لەوەناسراوترە كە زۆر سوود لەخۆدەگرێت لەوانە زۆر ڕەگەزی كاریگەر كەكار دەكەن بۆ دروستكردنی ئەتەم و شانەی لەش .
6. توێكڵی ترێ‌ : زۆرێك لەپێكهاتەكان لەخۆ دەگرێت كەگرنگترینیان ( ریزفیراترول)،وەزۆر لێكۆڵینەوە ی لەسەر كراوە و دەركەوتووە كەتایبەتمەندی ئەوە لەخۆ دەگرێت كەناهێڵێت خانە شێر پەنجەییەكان گەشەبكەن ، بەتایبەتیش خانەی شێر پەنجەی پڕۆستات .
7. توێكڵی شووتی : دەربارەی ئەمەشیان لێكۆڵینەوەیەكی چینی دەڵێت 3 نەخۆشی چارەسەر دەكات : كە  هەوكردنی خوێن و ، نەخۆشی بەرزبوونی فشاری خوێن و ،  و كیسی ئاو .

   سەرچاوە : پێگەی مكتوب

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن ماريا (2011-02-16 11:04:47)

Kurdzhin
پرشنگی کام خۆر له‌ دونیا وه‌ک تۆ جوانه تیشکه‌کانی
کویربێ دیده‌‌م نور نه‌بینێ ، دور له تۆ ئه‌ی سلیمانی

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-83e98f3b21.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-02-16 13:52:58

panhany2004
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-17
دواترین سه‌ردان: 2013-10-22
په‌یامه‌كان: 223
WindowsXPMSIE

Re: سوودەكانی توێكڵی میوە ئەمانەن

ده‌ستت خۆش ماریا گیان سه‌رکه‌وتوبیت

Kurdzhin
داوا مه‌که‌ له‌ خـــــودا که‌ هه‌مــــوو دونیـــــات پـێ بـدا
داوای که‌سێــــکی لێ بکه‌ که‌به‌هه‌مــوو دونیــات نـه‌دا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net