❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هیلاکبوون

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-01-24 00:05:58

Solin
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: !!!!!!!!!!!!!!!
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-05
دواترین سه‌ردان: 2009-01-17
په‌یامه‌كان: 34

هیلاکبوون

هیلاکبوونی په‌یوه‌ندیدار به‌کار له‌وانه‌یه ببێته هۆکاری مردن




لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی بڵاوکراوه‌ ئاماژه به‌وه ده‌دات، که به‌به‌ڵگه‌یه‌کی به‌هێز له‌نێوان هیلاکبوونی په‌یوه‌ندیدار به‌کار و مه‌ترسی به‌رزبوونه‌وه‌ی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌کان دڵ و گۆڕانکاری سیسته‌می ناوه‌وه‌ی له‌ش لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی بڵاوکراوه‌ ئاماژه به‌وه ده‌دات، که به‌ڵگه‌یه‌کی به‌هێز له‌نێوان هیلاکبوونی په‌یوه‌ندیدار به‌کار و مه‌ترسی به‌رزبوونه‌وه‌ی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌کان دڵ و گۆڕانکاری سیسته‌می ناوه‌وه‌ی له‌شدا هه‌یه و ئه‌وه‌ش به مردن کۆتایی دێت.

"Tarani Chandola" له "Epidemiologist at University College London" ڕایگه‌یاند، که ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی ماوه‌یه‌کی زۆری پێویست بووه و تێیدا زیاتر له ده هه‌زار فه‌رمانبه‌ری به‌ریتانی به‌شداریان تێدا کردووه و هه‌روه‌ها گۆڕانکارییه بایۆلۆژییه‌کانی ئاکامی هیلاکبوون له‌وانه‌یه ڕۆڵێکی ڕاسته‌وخۆی هه‌‌بێت، ئه‌وه‌ش زۆر زیاتر له‌وه‌ی پێشتر ده‌زانرا.

توێژه‌ری ناوبراو له‌درێژه‌ی په‌یڤه‌کانیدا ده‌ڵێت: "ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه به‌یه‌که‌مین لێکۆڵینه‌وه داده‌نرێت، ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆر که‌س به‌شداری تێدا ده‌که‌ن و تێیدا لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر کاریگه‌ری هیلاکبوون له‌ئاکامی کاری ڕۆژانه بۆ دڵ ده‌خرێته ڕوو."

نه‌خۆشییه‌کانی دڵ به‌یه‌کێك له هۆکاره سه‌ره‌کییه‌کانی مردنی مرۆڤ له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان داده‌نرێت. نیشتنی چه‌ور له بۆرییه‌کانی خوێندا ده‌بێته هۆکاری گیرانی ئه‌و بۆرییه خوێنانه و له‌ئاکامیش به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و دواتر وێرانکردنی لووله خوێنبه‌ره‌کان.

له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا توێژه‌ران هه‌ڵسان به پێوه‌رکردنی قه‌باره‌ی هیلاکی نێوان فه‌رامبه‌ره‌کان، ئه‌ویش له‌و ساته‌ی پرسیاریان ئاڕاسته‌ی به‌شداربووان ده‌کرد و پرسیاره‌کانیش په‌یوه‌ندی به جۆری کاره‌کانیانه‌وه هه‌بوو و چۆن ئه‌و کاره‌کانیان کاردانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر ژیانیان ده‌بێت و ڕۆژانه چه‌ند فشار ده‌خاته سه‌ریان.

توێژه‌ران له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "European Heart Journal"دا ده‌نووسن، که ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه به‌ڵگه‌یه‌کی باش له‌نێوان په‌یوه‌ندی نێوان هیلاکبوون و نه‌خۆشی دڵ ده‌رده‌خات.

"Tarani Chandola" پێیوایه، که له‌وانه‌یه گۆڕانکارییه هه‌ڵسوکه‌وتییه‌کان و بایۆلۆژییه‌کان هۆکارێکی تووشبوونی مرۆڤ بن له‌ئاکامی هیلاکبوونیان له‌سه‌ر کار. زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی کار ده‌که‌ن، به‌شێوه‌یه‌کی ته‌ندروست خۆراك‌ ناخۆن و جگه‌ره‌ده‌کێشن و بڕێکی زۆر له مه‌ی ده‌خۆنه‌وه، ئه‌وه‌ش بێجگه له ئه‌نجامنه‌دانی مه‌شقی وه‌رزشی، ئه‌وانه‌ش هه‌موویان هۆکارن بۆ تووشکردنی مرۆڤ به‌نه‌خۆشییه‌كانی دڵ.

ئه‌وانه‌ی له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا به‌شداریان کردبوو و به‌هۆی کاره‌کانیانه‌وه دووچاری هیلاکی زۆر هاتبوون، ئاستێکی زۆریان له هۆرمۆنی "Cortisol"دا هه‌بووه و ئه‌و هۆرمۆنه‌ش په‌یوه‌ندی به‌فشاره‌وه هه‌یه.

توێژه‌ری ناوبراو ئاماژه ده‌دات، که به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی هۆرمۆنی ناوبراو له‌ناو خوێندا ده‌بێته هۆکاری زیانگه‌یاندن به لووله‌ خوێنبه‌ره‌کان و دڵ.

سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:

BBC+xozga

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-01-25 13:54:46

goran
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-19
دواترین سه‌ردان: 2013-02-13
په‌یامه‌كان: 4

Re: هیلاکبوون

ده‌ست خۆش زۆر جوانه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-01-25 16:13:37

Solin
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: !!!!!!!!!!!!!!!
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-05
دواترین سه‌ردان: 2009-01-17
په‌یامه‌كان: 34

Re: هیلاکبوون

zor swpas masoud+goran

sarkawtw byt

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-01-26 17:14:59

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: هیلاکبوون

dat xosh betttttttttDALIDA gyan hiwaxwazm bardawam bit barezm

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-01-28 13:46:17

Solin
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: !!!!!!!!!!!!!!!
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-05
دواترین سه‌ردان: 2009-01-17
په‌یامه‌كان: 34

Re: هیلاکبوون

زۆر سوپاس به رێزم  دۆستی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net