.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك ئاشكرای ده‌کات، که دڵشادی هۆکاری ته‌ندروستی باشی مرۆڤه. له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك و به‌به‌شداری نزیکه‌ی 3000 که‌س، ئه‌وانه‌ی له‌و باوه‌ڕه‌دان بوون، که له‌ژیاندا زۆر دڵشادن، ده‌رکه‌وتووه، که ئاستی "Cortisol"یان زۆر که‌مبووه. ئه‌و هۆرمۆنه‌ش هۆکاری دروستکردنی باری درێژخایانی په‌ستانی خوێن و قه‌ڵه‌وی و خاوبوونه‌وه‌ی کاره‌کانی سیسته‌می به‌رگرییه.
دکتۆر "Andrew Steptoe" و هاوه‌ڵه‌کانی له "University College London" له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "American Journal of Epidemiology"دا ئاشکرای ده‌که‌ن، که ئه‌و ژنانه‌ی هه‌ستیان به دڵشادی خۆیان کردووه، دوو جۆر له پڕۆتینی ناو خوێنیان که‌متر بووه و ئه‌و پڕۆتینانهش ئاماژه‌ن به بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌وکردن له‌ناو له‌شدا. باوه‌ڕ هه‌یه، که هه‌وکردنی درێژخایان به‌تێپه‌ڕبوونی کات ببێته هۆکاری دروستکردنی زنجیره‌یه‌ك له نه‌خۆشی وه‌ك دڵ و شێرپه‌نجه.
ماوه‌یه‌کی زۆره توێژه‌ران تێبینی ده‌که‌ن، که ئه‌وانه‌ی دڵشادن، زیاتر گرنگی به ته‌ندروستی خۆیان ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ش زۆر زیاتر له‌وانه‌ی له‌ژێر فشاردا ده‌ژین یان هه‌ستێکی شه‌ڕانگێزییان هه‌یه یان به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام ڕه‌شبین ده‌ڕوانه ژیان. هێشتا توێژه‌رانی سه‌رقاڵی گه‌ڕانن به‌دوای هۆکاره‌کانی دڵشادنهبوون به ژیان.
دکتۆر "Andrew Steptoe" پێیوایه، که ئه‌وانه‌ی زۆر دڵشادن، به‌شێوه‌یه‌کی زۆر ته‌ندروست ده‌ژین. هه‌رچه‌نده هه‌موو لێکۆڵینه‌وه‌کان هه‌مان بۆچوونیان نییه.
ناوبراو له‌درێژه‌ی په‌یڤه‌کانیدا ده‌ڵێت: "هه‌ربۆیه ئێمه زیاتر به‌دوای په‌یوه‌ندییه بایۆلۆژییه ڕاسته‌وخۆکاندا ده‌گه‌ڕێن، ئه‌وه‌ش به‌شێوه‌یه‌کی زۆر زیاتر له‌نێوان باره پۆزه‌تیڤه‌کان و ته‌ندروسته‌کاندا."
له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا 2873 پیاو و ئافره‌ت به‌شداریان تێدا کرد و ته‌مه‌نی ئه‌وانه‌ش له‌نێوان 50 بۆ 74 ساڵ بوون.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:

له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xoshbe kaka dosty har bzhit bo aw babata
له‌سه‌ر هێڵ نییه






swpas bo to anya gyan
.............
dosty
له‌سه‌ر هێڵ نییه



dast xosh dosty


له‌سه‌ر هێڵ نییه






swpas bo to lanu
her bzhit
.........
dosty
له‌سه‌ر هێڵ نییه