❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / عه‌ره‌بی‌ شه‌مۆ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-01-20 15:55:18

zryan_jojo
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-03
دواترین سه‌ردان: 2013-01-05
په‌یامه‌كان: 297

عه‌ره‌بی‌ شه‌مۆ

عه‌ره‌بی‌ شه‌مۆ
1897- 1978

http://www.kurdsat.tv/wenekan/shamo.jpg

زاناو رووناكبیری‌ كورد عه‌ره‌بی‌ شه‌مۆ ساڵی‌ له‌ گوندی‌ (سوسز)ی‌ ناوچه‌ی‌ قارسی‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ ده‌وڵه‌تی‌ عوسمانلی‌ له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی‌ سه‌ر به‌شێخانی‌ (ئێزید-داستی‌) له‌دایك بووه‌، سه‌ره‌تا ژیانی‌ به‌ شوانكاری‌ به‌سه‌ر بردووه‌ و دواتر بۆ خوێندن چۆته‌ گوندی‌ (ئه‌لكسه‌نده‌رۆڤ)و پێش سه‌ر هه‌ڵدانی‌ شۆڕشی‌ ئۆكتۆبه‌ری‌ ساڵی‌ 1917 له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی‌ روسیاوه‌ خراوه‌ته‌ زیندانه‌وه‌.

دوای‌ به‌رپابوونی‌ شۆڕش رووی‌ كرده‌ شاری‌ (ستاڤ ڕۆپڵ)ی‌ باكووری‌ قه‌وقاز و چووه‌ ریزی‌ پارتی‌ به‌لشه‌فیكه‌وه‌، له‌ ساڵانی‌ 1920-1924 په‌یمانگای‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ له‌ مۆسكۆ ته‌واو كردووه‌، دواتر بووه‌ به‌نوێنه‌ری‌ كۆمیته‌ی‌ ناوه‌ندی‌ حیزبی‌ كۆمۆنیستی‌ ئه‌رمه‌نستان له‌ یه‌ریڤان.

ساڵی‌ 1930 بووه‌ به‌ سه‌رنووسه‌ری‌ رۆژنامه‌ی‌ (ڕێیا تازه‌) تا ساڵی‌ 1938 ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ی‌ به‌پیتی‌ لاتینی‌ بڵاوكرده‌وه‌و دواتر گۆڕدرا به‌ پیتی‌ سلاڤی‌ روسی‌، ساڵی‌ 1932 له‌ شاری‌ لینینگراد ده‌ستی‌ كردووه‌ به‌ خوێندنی‌ باڵا و وا بڕیار بوو تێزی‌ دكتۆراكه‌ی‌ سه‌باره‌ت به‌ كوردو رووناكبیری‌ كورد بێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ سۆڤیه‌ت و حوكمی‌ ستالینه‌وه‌ ده‌ست گیر كراو بۆ ماوه‌ی‌ بیست ساڵ به‌ره‌و سیبیریا دوور خرایه‌وه‌.

ساڵی‌ 1946 هه‌ر له‌ سیبریا كیژێكی‌ رووسی‌ به‌هاوسه‌ری‌ ژیانی‌ هه‌ڵئه‌بژێرێ‌، دوای‌ مردنی‌ ستالین گه‌ڕایه‌وه‌یه‌ریڤان و خۆی‌ بۆ كاری‌ ئه‌ده‌بیات و نووسین ته‌رخان كرد، وێڕای‌ یه‌كه‌م هه‌وڵی‌ له‌ بیسته‌كاندا بۆ دانانی‌ (ئه‌لف و بێ)یه‌كی‌ كوردی‌ به‌پشت به‌ستن به‌ پیتی‌ لاتینی‌ زوربه‌ی‌ نووسینه‌كانی‌ له‌ گۆڤار و رۆژنامه‌كانی‌ ئه‌و ده‌مه‌ی‌ سۆڤیه‌تدا بڵاوكردۆته‌وه‌، له‌ بواری‌ نووسینی‌ رۆماندا ده‌چێته‌ ئاستی‌ نووسه‌ره‌ناوداره‌كانی‌ جیهانه‌وه‌.

له‌ به‌رهه‌مه‌كانی‌: رۆمانی‌ (شڤانی‌ كورد -1930)، رۆمانی‌ ( به‌ربانگ-1957)، ( ژیانی‌ به‌خته‌وه‌ر -1959)، (كوردانی‌ ئه‌رمه‌نستان-1961). ئه‌م نووسه‌ره‌ گه‌وره‌یه‌ی‌ كورد ساڵی‌ 1978 بۆ دوا جار ماڵئاوایی‌ له‌ ژیان كرد.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-01-30 18:24:39

ziwa
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-26
دواترین سه‌ردان: 2008-07-09
په‌یامه‌كان: 2

Re: عه‌ره‌بی‌ شه‌مۆ

dast xosh barasty babateki zor dasha ba hiwai bardawamet

Kurdzhin
هه رجه نده دل بارجه يه ك خوينه
به لام لاى عاشق خوشترين شوينه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-01-30 18:37:05

taben
جوانی کوردژین
شوێن: sulemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-08
دواترین سه‌ردان: 2013-12-06
په‌یامه‌كان: 118

Re: عه‌ره‌بی‌ شه‌مۆ

:)dast w chawt xosh bet babateke basuda

Kurdzhin
توخوا گو‌ڵم ئه‌گه‌ر مردم
مه‌مخه‌ره‌ قه‌برێ تاریک بێ
له‌سه‌ر سنگی خۆت بمنێژه‌
قه‌ینا روم له‌ قیبله‌ش نه‌بێ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-01-31 07:54:06

ئانیا
کازیوەی یانە
شوێن: *سوید - ستۆکهۆڵم*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-02
دواترین سه‌ردان: 2013-12-11
په‌یامه‌كان: 1086

Re: عه‌ره‌بی‌ شه‌مۆ

zanyariyaki baswda har bzhit hawre gian

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-02-08 15:46:30

zryan_jojo
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-03
دواترین سه‌ردان: 2013-01-05
په‌یامه‌كان: 297

Re: عه‌ره‌بی‌ شه‌مۆ

سو باس بو به يامه كانتان هاوريى به ريزه كانم
ده ستان خوش بيت زيوه كيان .. تابين كيان .. ئانيا كيان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net