.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه












ماك ئادامز، ساڵی 1943 لە ویڵز لە دایك بووە. لە ماوەی ساڵانی 1961-1966 لە كۆلیجی هونەری كاردیف خوێندویەتی و ساڵێكی لە زانكۆی ویڵز بەسەربردووە. دواتر، لە نیویۆرك نیشتەجێ بووە، و ساڵی 1969 خوێندنیی لە زانكۆی رووتگەرز تەواو كردووە. لە شەشستەكان، كارەكانی زۆر لە شێوازی ئینگلیزی بوو، كەچی لە حەفتاكان، كاری " ژینگە نادیارەكان" تایبەتمەندێتی كارەكانی بوو. ئارەزووی كاركردنی لەسەر بابەتەكانی "ناوەوەیی (ژوورەوە) و باری چیرۆك گێڕانەوە" دەكرد، وەك فۆتۆگرافی "دەسەڵاتی مینا" تیایدا ئەگەری تاوانێك هەیە.
ئادامز ئیلهامی لە بابەتە سەرەكیەكانی كوشتنە نادیارەكان (نهێنی یەكان) بۆ دەهات. لە فۆتۆگرافی "تۆوستە" (ئامێری سازكردنی تۆوست) ئەم ئامێرە بریقەدارەی مەتبەخ، رەنگدانەوەی ئافرەتێكە كە لە فۆتۆگرافی دووەم لەسەر زەوی راكشاوە، چێشتەكە (تۆوستەكە) سووتاوە. ئەم فۆتۆگرافە تەنها سیكوێنسی كات نیشان نادات، بەڵكو فۆتۆگرافەكە بابەتەكان بە یەكەوە كۆدەكاتەوە بەرەو رووداوێكی نادیار. چەمكی ئادامز " هونەری گێڕانەوە" فۆتۆگرافی رەنگاوڕەنگ و نەحت "پەیكەرتاشی" لە خۆدەگرێت. لە فۆتۆگرافی "دەسەڵاتی مینا" كە لەساڵی 1975 گیراوە، ئادامز رووناكی و سێبەری بەكارهێناوە تاوەكو دەریبخات كە خەڵك لە جوولەدان، وا لە تەماشاكار دەكات كە تێبینی فاكتەری نادیار بكات. ئادامز زیاتر گرنگی بە شێوازی زانیاری گەیاندنی بابەتەكانی دەدات لەوەی گرنگی بە نهێنییان بدات. ئادامز كارەكانی خۆی وا وەسف دەكات كە لە نێوان ئاچساتا كریستی و ئەنتۆنی كارۆ دەبینێتەوە.
ماك ئادامز لە زۆر پیشانگادا كارەكانی نیشان دراوە، لەوانە پیشانگای دۆكیومێنتی پێنجەم لە كاسیل ساڵی1977، پیشانگای گرۆنینگن ساڵی 1979. ئێستا ئادامزی فۆتۆگرافەر لە نیویۆرك دەژی و كاردەكات.
وه ركيراوه له : phototaw.com

لهسهر هێڵ نییه