❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پەروەردەی تەندروستی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-02-17 20:55:01

هاوڕێ شينکی
میوان
شوێن: (((( ئه‌ڵمانيا )))
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-21
دواترین سه‌ردان: 2008-09-08
په‌یامه‌كان: 159

پەروەردەی تەندروستی

http://www.uploadgeek.com/uploads456/0/parwardaytandrustpewystyyak%5B1%5D.jpg

پەروەردەی تەندروستی پێویستییەكی ژیارییە تا چەند لە قوتابخانە سەرەتاییەكان بایەخی پێدەدرێت؟یەكێك لەو كێشە تەندروستی و كۆمەڵایەتییانەی كە كۆمەڵگەی ئێمەی پێوە گیرۆدە بووە، لاوازی هوشیاری تەندروستی گشتییە، لای تاكەكانی ئەم كۆمەڵگەیە.
هەر لەبەر ئەوەشە دەبینین لەسەرێكەوە ژمارەیەكی زۆری خەڵك بەهۆی كەمی و لاوازی هوشیاری و رۆشنبیری تەندروستییەوە دووچاری جۆرەها نەخۆشی دەبنەوە، لە سەرێكی تریشەوە رووكارەكانی لاوازی تەندروستی بە شێوەیەكی بەربڵاو لەناو كۆمەڵدا دەبینین چ لە پیسكردنی شوێنە گشتییەكان و شەقام و كۆڵانەكاندا، چ لە پەیڕەو نەكردنی تەندروستی تاكدا... ئینجا بونیادنانی كۆمەڵگەیەكی مۆدێرنی پێشكەوتوو، كە تاكەكانی رۆشنبیرییەكی گشتی و زانستییانەیان هەبێت لەمەڕ تەندروستی، پێویستە سەرەتا لە منداڵەوە دەست پێبكات بە تایبەتیش لە قۆناغی سەرەتاییەوە... یەكێكیش لەو نموونانە پرۆگرامی ((Working together for a healthier))ە كە رێكخراوی جیهانی (WHO) بە هاوكاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان لە قوتابخانەكاندا دەستی پێكردووە..


جێبەجێ كردنی پرۆگرامی تەندروستی گشتی لە قوتابخانەكاندا
ئەو جۆرە پرۆگرامانە ، واتە بڵاوكردنەوەی هۆشیاری تەندروستی گشتی لە رێی قوتابخانەكاندا ، سەرەتا وەك بیرۆكەیەك لە حەفتاكانی سەدەی رابردوو ، لە هەرێمی ئەوروپی رێكخراوی تەندروستی جیهانی سەریهەڵدا، بەوەی تۆڕێك دابمەزرێندرێت كەلە قوتابخانەكانەوە دەست پێبكات بە شێوەیەكی هەمیشە و بەردەوام كار لەسەر بڵاوكردنەوەی هوشیاری تەندروستی بكات، بە جۆرێك ئەو قوتابخانانەی كە سەر بەو تۆڕە تەندروستییە دەبن، ببنە نموونەی زیندووی بەرجەستەكردنی كۆمەڵگای تەندروست و پاك و خاوێن و لەشساغ... گرنگی جێبەجێ كردنی پرۆگرامی لەم شێوەیە لە قوتابخانەكاندا لەوەدایە، هەروەك (د.سوعاد رەفیق) بەڕێوەبەری تەندروستی قوتابخانەكان دووپاتی دەكاتەوە، كە قوتابی بەشێكی زیندووی كۆمەڵگەیە، بە هەموو پاشخانە كۆمەڵایەتی و ئابوورییەكانەوە و رۆژانەش دووچاری ئەم كێشە تەندروستییانە دەبنەوە. جگە لەوەی ئەو منداڵانەی كە لە قۆناغەكانی خوێندندان، رێژەی 25% ی دانیشتوانی تێكڕای جیهان پێكدێنن و دەكرێ لەرێی گەیاندنی ئەو زانیارییە تەندروستیانەی كە وەریانگرتووە بۆ خێزانەكانی خۆیانی بگوێزنەوە و لەوێشەوە كلتورێكی تەندروستی زانستییانە لە ناو كۆمەڵگادا بهێندرێتە كایەوە. ئەمە جگە لەوەی دروستكردنی تاكێكی هوشیار كاریگەرییەكی ئەرێنیشی دەبێت لەسەر پرۆسەی گەشەپێدان و پەرەسەندنی كۆمەڵایەتی و ئابووری كۆمەڵگە.
پرۆگرامی بڵاوكردنەوەی هوشیاری تەندروستی كە لە مانگی ئابی 2007ەوە دەست بە جێبەجێ كردنی كراوە و یەكەمجاریش لەناو شاری هەولێر لە قوتابخانەی (زانیاری هاوڕێی سەرەتایی تێكەڵاو) دەست بە جێبەجێ كردنی كراوە... هەروەك مامۆستا (مامەند حەمەد تەها) بەڕێوەبەری ئەو قوتابخانەیە روونیدەكاتەوە و دەڵێ: لە هەموو شاری هەولێر تەنها قوتابخانەكەی ئێمە دیاریكراوە، وەك سەرەتا بۆ جێبەجێ كردنی ئەو پڕۆگرامە. دیارە رەگەزو پێكهاتەكانی ئەو پرۆگرامە ئەوەیە كە قوتابی سەرەتایی فێر بكرێت بە شێوەیەكی زانستیانە و سادەو ساكارانەش كە چۆن بایەخ بە خۆراك و خۆی بدات، ئەمەش لە رێگەی پەروەردەكردنەوە دەبێت.
دیارە بابەتەكانی هوشیاركردنەوەی قوتابیانیش بە پێی ئەم پرۆگرامە زۆر چڕوپڕو فراوان و هەمەلایەنە. قوتابییەكانیش دابەشی چەند گروپێك دەكرێن و لە هەر گروپێكدا، یا هەر قۆناغەو بایەخ بە لایەنێكی تەندروستی قوتابی دەدەین. ئەم پرۆگرامی تەندروستییەش كە هەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی بە هەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوی (WHO) بە سوپاسەوە دەستیان داوەتێ و لەرێی دەستەیەكی پسپۆڕەوە كە پزیشكێكی پسپۆر و چەند هاوكارێكی سەرپەرشتی جێبەجێ كردنی لە قوتابخانەكەی ئێمەوە دەكەن، لە قۆناغی سێی سەرەتاییەوە دەست بە جێبەجێكردنی كراوە تا قۆناغی شەش دەگرێتەوە. بە جێبەجێ كردنی ئەم پرۆگرامە دەتوانین لە ئایندەیەكی دوور یا نزیكدا نەوەیەك پێبگەیەنین كە مانای راستەقینەی تەندروستی گشتی بزانێت و فێربێت و لە دواجاریشدا كۆمەڵگەیەكی تەندروست دروست بكەین.
رەگەزەكانی پەروەردەی تەندروستی گشتی چین؟
تەندروستی گشتی چەمكێكی فراوانە و زۆر بواری تەندروستی دەگرێتەوە ، هوشیار كردنەوەكەش هەموو قوتابییەك دەگرێتەوە بەوانەشەوە كە خاوەن پێداویستی تایبەتن، هەروەك مامۆستا (عەبدولباست عەبدولحەمید) سەرپەرشتیاری پەروەردەیی لە هەولێر دووپاتی دەكاتەوە. پرۆگرامی تەندروستی كە پرۆگرامێكی هەمەلایەنە و وردترین بابەتی تەندروستی دەگرێتەوە، هەروەك مامۆستا (نیهایەت دزەیی) یاریدەدەری بەڕێوەبەری قوتابخانەی زانیاری روونیدەكاتەوە و دەڵێ: پرۆگرامەكە بۆ قۆناغی سێیەم ئەم بابەتانەی دیاریكردووە كە قوتابیانی لێ فێر بكرێت: پاك وخاوێنی كەسی وەك خاوێن راگرتنی پێست، قژ، نینۆكەكان، دەستەكان، جل وبەرگ، خۆشووشتن و راهێنانی قوتابی لەسەر بەكارهێنانی دەستەسڕ و دەستەسڕی كاغەز...هتد هەروەها فێربوونی چۆنیەتی پاككردنەوەی ددانەكان. ئینجا سەبارەت بەو باسانەش بە شێوەیەكی زانستییانە قوتابیان فێر دەكرێن و لە رێی ئەوانیشەوە زانیارییەكان بگەیەندرێتە ئەندامانی تری خێزان و ئەوانیش بە ناراستەوخۆ فێر بكرێن وەك : زانستی خۆراك و جۆرەكان و سەرچاوەكانی خۆراك وەك كاربۆهایدراتەكان، چەورییەكان، پڕۆتینەكان، ڤیتامین و خوێیە كانزاییەكان و ئاو. هەروەها چۆنیەتی خۆپاراستن لە رووداوەكانی كارەبا و مێش و مەگەز و ئەسپێ و پیسبوونی ئاو...هتد. ئەمە بۆ قوتابییەكانی پۆلی سێیەم روون دەكرێتەوە. سەبارەت بە قوتابیانی پۆلی چوارەمیش بابەتەكانی وەك زیانەكانی پیس بوونی ئاو و چۆنیەتی راگرتنی پاك و خاوێنی پێست و چۆنیەتی خۆپاراستن لێیان و زیانەكانی جگەرەكێشان و بایەخی بابەتەكانی وەك نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەناسە و هاوسەنگی خۆراك و گرفتی لاوازی و بەدخۆراكی و قەڵەوی و چۆنیەتی پاراستنی كۆئەندامی هەرس و خۆپاراستن لە سكچوون و فێر بوونی رێگاكانی فریاگوزارییە سەرەتاییەكان و پاراستنی تەندروستی دەم و ددان...هتد. ئەمانە بە درێژی بۆیان روون دەكرێتەوە و قوتابیان فێر دەكرێن بە جۆرێك هەم بۆ خۆیان فێری بن و سوودی لێببینن و خەڵكانی تر و ئەندامەكانی خێزانیش سوود لە فێر بوون و زانیاریییەكان وەربگرن. بە هەمان شێوە بابەتەكانی نەخۆشییە درمییەكان و خۆپاراستن لێیان و بایەخدان بە رووەكانی ژینگە پارێزی و تەندروستی منداڵبوون و بایەخدان بە بەساڵاچووان و بەرگری و كوتان و هەروەها ئاژەڵەكان و پەیوەندییان بە مرۆڤەوە، ئەمانە ئەو بابەتانەن كە بە وردی و بە سادەیی بۆ قۆتابیانی قۆناغی شەشەم روون دەكرێنەوە.

Kurdzhin
گه‌ر دڵسۆزیت وه‌کوو من مه‌که

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net