❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / به‌رگریکردن دژی نه‌خۆشی ده‌روونی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-02-17 21:04:05

هاوڕێ شينکی
میوان
شوێن: (((( ئه‌ڵمانيا )))
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-21
دواترین سه‌ردان: 2008-09-08
په‌یامه‌كان: 159

به‌رگریکردن دژی نه‌خۆشی ده‌روونی

چه‌ند چه‌کێك بۆ رێزی خۆگرتن و به‌رگریکردن دژی نه‌خۆشی ده‌روونی


     زۆر گرنگه‌ بۆ  ئه‌و که‌سه‌ی به‌ره‌و ئاینده‌و سه‌رکه‌وتن ده‌ڕوات چه‌ند چه‌کێکی به‌هێز
هه‌ڵبگرێت بۆ به‌رگریکردنی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ ده‌روونیانه‌ی که‌ له‌ماوه‌ی گه‌شتی سه‌رکه‌وتن
دووچاری ده‌بیت وه‌ك(خه‌م و دڵه‌ڕاوکێ و شه‌رمینی و ترسنۆکی و بێ توانایی وشله‌ژان)
گرنگترین شت له‌ماوه‌ی گه‌شته‌که‌یدا ئه‌وه‌یه‌ چه‌ند چه‌کێکی دورست و گونجاو هه‌ڵبگریت
که‌ توانای رێزی خۆگرتن و چاندنی متمانه‌ به‌خۆی پێ ببه‌خشێ. به‌و که‌سه‌ ده‌ڵێم که‌
به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن ده‌ڕوات ئه‌م چه‌کانه‌ هه‌ڵبگره‌ خۆت پرۆگرام بکه‌ که‌ به‌شێوه‌یه‌کی
نایاب به‌کاریان بهێنی، ئه‌م چه‌کانه‌ش بریتین له‌ :

1.  هه‌رگیز خۆت به‌راورد مه‌که‌ به‌که‌سانی تر نه‌وه‌ك خۆت له‌ ئاستێکی نزمتر
له‌ ئه‌وان دابنێی ئه‌گه‌ر بێتو که‌سانی سه‌رکه‌توو و پله‌ به‌رز و مرۆڤی باشیش بن
به‌ڵکو تۆ له‌وان سه‌رکه‌وتوو تر به‌....

2.  له‌ قه‌دری خۆت که‌م مه‌که‌وه‌ چونکه‌ ئه‌م شته‌ رێز و متمانه‌ت پێ نابه‌خشێت،
به‌تایبه‌تی چونکه‌ ئه‌م شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام واتلێده‌کاتگومانی خراپت به‌ توانا و
به‌هره‌کانی  خۆت ببه‌ی له‌گه‌ڵ دانانی په‌رژینێکی پر گۆمان له‌ بیرۆکه‌ی نیگه‌تیڤ
له‌ ده‌وروبه‌ری خۆت....

3.  چێژ له‌ هه‌سته‌ پۆه‌تیڤه‌کانی ناو ناخی خۆت وه‌ربگره‌ له‌گه‌ڵ ره‌خاندنی هه‌سته‌
نیگه‌تیڤه‌کان،ئه‌مه‌ش به‌ بیرکردنه‌وه‌ و گه‌ران دا ده‌بێت به‌ دوای ئه‌و به‌هره‌ و ئاره‌زووه‌
شاراوانه‌ ده‌بێت که‌ هه‌ته‌...

4.  پیا هه‌‌ڵگوتنی که‌سانی تر به‌ دیبلوماسیه‌ت و به‌ هێز و ته‌وازووعه‌وه‌ وه‌ربگره‌،
هه‌ستێك به‌ ده‌روونی خۆت مه‌به‌خشه‌ که‌وا تۆ شایانی ئه‌م پیا هه‌لگوتنه‌ نیت،
چونکه‌ ئه‌مه‌ ئه‌بێته‌ هۆی ریسواکردنی خۆت و تووش بوونت به‌ نه‌خۆشی له‌
ده‌ستدانی به‌رگری دژی نه‌خۆشیه‌ ده‌روونیه‌کان...

5.  هه‌موو شتێکی سوود به‌خش بۆ خۆت به‌کاربهێنه‌ له‌ پێناو رێزگرتنی خودی
خۆت،وه‌ك ئاماده‌بوون له‌کۆره‌کۆبوونه‌وه‌کان به‌ تایبه‌تی ئه‌وانی شیاون بۆ ووزه‌ و
ئاره‌زووت. هه‌روه‌ها وه‌ک ئاماده‌بوون له‌ به‌رنامه‌ی مه‌شقه‌کان و گه‌ڕان له‌ نێو
په‌رتوکخانه‌کان، چونکه‌ ئه‌م شتانه‌ خۆیان له‌ناو ده‌روونت ده‌چێنێن هه‌روه‌ها له‌
نێو عه‌قلی دیارو نادیارت له‌هه‌ست و نه‌سته‌کانت له‌ دوایشدا ده‌بێته‌ هۆی
ده‌رکردنی ره‌فتارێک که‌ پێشبینیت نه‌ده‌کرد...

6.  تێکه‌لاو بوون له‌گه‌ڵ که‌سانی گه‌شبین و پۆزه‌تیڤ شتێکی گرنگه‌.چونکه‌
کار له‌ بیرۆکه‌ و ره‌فتار و هه‌لسوکه‌وتت ده‌که‌ن به‌ شێوه‌یه‌کی نه‌ست لێیان
فێری رێزگرتنی خۆت ده‌بیت بۆ سه‌رکه‌وتن به‌ سه‌ریان، ئه‌گه‌ر ئه‌م هێزه‌
دروست نه‌بوو هه‌ڵسه‌ به‌ دورستکردنی و ته‌نها موریدێک مه‌به‌ بۆیان....

7.  دانپیانان به‌ به‌هره‌و تواناکانت. هه‌روه‌ها فێربه‌ رێز له‌ به‌هره‌و  تواناکانی
خۆت بگریت، ئه‌و که‌سانه‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌م شته‌ ره‌فتار ده‌که‌ن سه‌رسه‌خترین
دوژمنی خۆیانن....

8.  ده‌ست پێسخه‌ر به‌ له‌ هاوکاری کردنی که‌سان تا له‌ تواناتدا هه‌یه‌ ئینجا
ئه‌و کات هه‌ست به‌ مه‌زنی بوونی خۆت ده‌که‌یت. کاتێک وا هه‌ست ده‌که‌یت
به  ‌ته‌واوه‌تی حاڵه‌تی ده‌روونیت به‌ره‌و باشتره ده‌چێت...

9.  موماره‌سه‌کردنی ئه‌و کاره‌چالاکیانه‌ی که‌ خۆشتده‌وێت، ئه‌و که‌سانه‌ی
وازده‌هێنن له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و چالاکیانه‌ی که‌ تام و چێژیان پێده‌به‌خشێت
دووچاری که‌مووکوڕی ده‌بن له‌ رێزگرتنی خودی خۆیان...

10.  تاقی کردنه‌وه‌ و به‌رنگار بوونه‌وه‌ی نوێ بکه‌، خۆڕاگر راوه‌سته‌ له‌ به‌رامبه‌ریدا
و به‌ره‌و دواوه‌ مه‌گه‌رێوه‌، به‌ڵکو که‌م و کوریه‌کان راست بکه‌وه‌ گه‌شه‌ی پێبده‌وه‌ تاکو
به‌ربه‌سته‌کان  ده‌بڕیت...

11.  خۆت ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌ به‌ ئه‌زموونی به‌سوود تاکوو ببێته‌ به‌شێك له‌ تۆ....

12.  زیاتر و زیاتر متمانه‌ت به‌ بیرۆکه‌کانت هه‌بێت جا تاقیکردنه‌وه‌ یان نه‌ء....

13.  یه‌که‌م جار شته‌ بچوکه‌کان تاقی بکه‌وه‌ ئینجا ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتوو بوویت
شته‌ گه‌وره‌کان تاقی بکه‌وه‌...

14.  ووریابه‌ له‌ حه‌زو ئاواتی گه‌ڵب که‌ پشت نابه‌ستێ به‌ ئامانجی واقیعی
و ناگونجێ له‌گه‌ڵ به‌هره‌و تواناکانت...

15.  بیربکه‌وه‌ له‌ خێراترین و ئاسانترین رێگه‌ بۆ ئه‌نجامدانی کارێکی پێویست
و به‌باشترین شێوه‌...

16.  خۆت مه‌به‌سته‌وه‌ به‌ واده‌ و به‌ڵێنێك که‌ ببێته‌ هۆی په‌شیمانی بوونه‌وه‌ت
.چونکه‌ ده‌بێته‌ هۆی له‌ده‌ست دانی ئیحترامت له‌لای که‌سانی تر هه‌روه‌ها
ده‌بێته‌ هۆی پاشکه‌وتنی کاره‌کانت....

17.  مه‌شله‌ژێ به‌رامبه‌ر که‌سانی حه‌سوود ئه‌و که‌سانی بێ ئه‌مێدت ده‌که‌ن
و ئیره‌یت پێ ده‌به‌ن یاخود به‌رامبه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ رۆژێک له‌ رۆژان تۆ لاواز
بوویت به‌رامبه‌ر  ماڵ یان ده‌سلاتیان یاخود به‌رامبه‌ر ره‌خنه‌کانیان. له‌راستیدا
ئه‌مه‌ترسناکترین چه‌کی که‌شنده‌یه‌ بۆ رۆیشتن به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن
و رێزگرتنی خودی خۆت...


سه‌رچاوه‌:کتێبی له‌ئێستاوه‌ ده‌ست پێ بکه‌ سه‌رکه‌وتن چاوه‌رێته‌

Kurdzhin
گه‌ر دڵسۆزیت وه‌کوو من مه‌که

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-02-17 21:31:32

ChNaR
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: KuRDiSTaN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-13
دواترین سه‌ردان: 2009-10-26
په‌یامه‌كان: 1276

Re: به‌رگریکردن دژی نه‌خۆشی ده‌روونی

ده ستت خؤش بيت بؤ به يامه كه ت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-02-17 22:33:17

هاوڕێ شينکی
میوان
شوێن: (((( ئه‌ڵمانيا )))
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-21
دواترین سه‌ردان: 2008-09-08
په‌یامه‌كان: 159

Re: به‌رگریکردن دژی نه‌خۆشی ده‌روونی

سوپاسته‌که‌م داده‌ ئانوو گيان به‌ڕێزيت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net