.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










حه‌وت نهێنی خۆشه‌ویستی
خۆشەویستی جوانترین هەستە كە مرۆڤایەتی پێناسراوە. پرشنگێكە لەنێو گیاندا سەما دەكات و گەرمی بە جەستە دەبەخشێ. خۆشەویستی تاقیكردنەوەیەكی قووڵە، كە مرۆڤ لە تەنیایی و ساردوسڕی قورتار دەكات و ژیانی پێكەوەیی و گەرمی پێدەبەخشێ. بەخۆشەویستی ئەتوانین پایە و كەسایەتیمان بگەیەنینە لوتكە و خۆمان لە ماقڵەكاری ژیان دوور ئەخەینەوە و عەقڵمان لە تیاچوون و بۆگەنبوونی فیكری بپارێزین، چونكە خۆشەویستی خۆی لەخۆیدا گرنگترین ئەزموونە كە تاكە كەس لە ژیانیدا تێدەپەڕێت و لەو ڕێگەیەشەوە كەسایەتی و بوونی ڕاستەقینەی خۆی ئەدۆزێتەوە، بەشێوەیەكی وا هەست ئەكات وەك ئەوەی تازە لەدایكبووبێت و هەر لەوێشەوە دەروونی دەگوازرێتەوە بۆ نێو دونیایەكی پاك و بێگەردی وەك دونیای مۆسیقا و ئەدەب و شیعر و هونەر و جوانییەكانی تری ژیان.
ئەگەرچی خۆشەویستی ڕاستەقینە لەسەرەتاوە پڕیش بێت لە زەخم و ئازار و سەختی و ئاستەنگییەكان، بەڵام هەرگیز بەخۆشی كۆتایی نایە!! چونكە هەر لە بنەمادا خۆشەویستی ڕاستەقینە بێكۆتاییە، بەتایبەت ئەو خۆشەویستییەی كە حەوت نهێنییەكەی تێدابێ..
نهێنی یەكەم (ئەوین):
بۆ ئەوەی هاوسەرەكان یەكتریان لەبەرچاو نەكەوێ، پێویستە ئەوینێكی گەورە كۆیان بكاتەوە، واتا هەریەك لە هاوسەرەكان لە یەكتر تێبگەن و بتوانن تەعبیر لەو لێكتێگەیشتنەیان بكەن، ئەوەش بە ڕێگەی زیاتر پێوەندی بەیەكەوە كردن. وەك ئەوەی پیاوەكە بە ژنەكەی بڵێت: چۆن تۆ بە منەوە پێوەستی منیش ئاوا بە تۆوە پێوەستم. ئیتر لە هەر ئاستێكدا بێت، ئاستی زانستی، سۆزداری یان جەستەیی بێت.
نهێنی دووەم (چاودێریكردن):
چاودێریكردن نەك بە مانای ئەوەی ئازادییە تاكایەتییەكانی یەكتر بەرتەسك بكەنەوە، بەڵكو بە واتای هەستكردن بە بەرپرسیارێتی لەبەرامبەر پێویستی و داواكارییەكانی یەكتر و هەوڵدان بۆ بەجێگەیاندنیان لە ناخی دڵەوە و بەوپەڕی ڕاستگۆییەوە. هەروەها ئاگاداربوون لە تەندروستی یەكتر و ڕێنماییكردنی یەكتر لەكاتی پێویستدا. لەسەر ئەو بنەمایەش دڵخۆش دەبن بە خۆشییەكانی یەكتر و نەخۆش دەكەون بە نەخۆشییەكانی یەكتر و بێزاریش دەبن بە ناڕەحەتییەكان و. هەرگاهێكیش هەستكردن بەو دیاردەیە زیادی كرد، ئەوا ئارەزووی هاوكاریكردنی یەكتریان زیاتر دەكات.
نهێنی سێیەم (لێكتێگەیشتن):
گوێڕایەڵبوون یەكێكە لە ڕایەڵە گرنگەكانی كارامەیی و نزیكبوونەوەی ڕۆحیی نێوان ژن و مێردەكان، چونكە لەو ڕوانگەیەوە پیاو دەتوانێ لە چاوانی ژنەكەیەوە هەموو دونیا ببینێ و بە تەواوەتی لێیتێبگات. بێگومان بە پێچەوانەشەوە هەر ڕاستە. كاتێك خۆشەویستەكان گوێ بۆ یەكتر ڕادەدێرن ئەوكات باشترین دەرفەت بۆ لێكتێگەیشتن دەڕەخسێ و ئەتوانن یەكتر بخوێننەوە.
نهێنی چوارەم (ڕێزگرتن):
واتا ڕێز لە ماف و داواكارییەكانی ئەویتر بگیرێت. نەك هەر ئەوەندە، بگرە پێویستە ڕێز لە هیوا و ئاواتەكانی یەكتریش بگیردرێت، چونكە هەموو مرۆڤێك ئازادە لەوەی چی لە ژیانیدا هەڵدەبژێرێت و حەزی بە چییە، هەر خۆیشی لەو هەڵبژاردن و حەزەی بەرپرسە. بۆیە دەبێ ژن و مێردەكان باش لەو ڕاستییە تێبگەن كە هەریەكیان بە جیا، خاوەنی ماف و هیوا و ئاواتی تایبەتی خۆیانن و شایستەی ئەوەشن ڕێز لەیەكتری بگرن.
نهێنی پێنجەم (لەبەرچاوگرتن و داننان بە باشەی یەكتردا):
پێویستە ئەوە ئەرك و ماندووبوونەی یەكێكیان پێشكەشی دەكات ئەویتریان لەبەرچاوی بێت و دان بە ماندووبوونەكانیاندا بنێت. بۆ نمونە دەبێ پیاوەكە سوپاسگوزاری ژنەكەی بێت كاتێك دەبینێ بە جوانترین شێواز مامەڵەی لەگەڵ دەكات و هەمیشە لە هەوڵی دڵخۆشكردن و شادومانكردنیدایە، هەروەها پێویستە ژنانیش ئەو ماندووبوونە بەردەوامانەی پیاوەكانیان لەبەرچاو بگرن. ئەگەر هەردوولا هەستیان بەوە كرد، ئەوكات دڵسۆزی و ئەمەكی یەكتریشیان بۆ دەسەڵمی و یەكتر بەبێ بنەما تاوانبار ناكەن.
نهێنی شەشەم (قەبوڵكردن):
دەبێ ژن و مێردەكان یەكتریان قەبوڵ بێت، وەك ئەوەی هەركەسیان بۆخۆیان هەن. هەڵبەت ئەمەش مانای وا نییە لە خراپە و چەوتییەكانی یەكتر بێدەنگبن و چاو بپۆشن، بەڵكو پێویستە قەبوڵی ئەو ڕەفتار و خوو و هەڵسوكەوتانەی یەكتر بكەن كە تایبەتە بە كەسایەتی خۆیانەوە، چونكە هەمیشە مرۆڤەكان خاوەنی جیاوازین و هەروایش خوڵقاون.
نهێنی حەوتەم (متمانە):
پێویستە متمانەیان بە لایەنە پۆزەتێڤەكانی یەكتر هەبێ، وەك: دەستپاكی، كەرامەت، هێزی كەسایەتی، دادپەروەری، دڵسۆزی و ڕاستگۆیی. بۆیە ئەگەر هاتوو متمانەیان بەو خەسڵەتانەی یەكتر نەما، ئیتر خەڵكی بەدكار بەئاسانی ئەتوانن دزە بكەنە نێو پێوەندییەكانیانەوە و بەوەش گومان و دوودڵی و دووركەوتنەوە دەبێتە بەشیان، چونكە دواجار هەرچییەكیان دووچار بێتەوە ناتوانن پێكەوە ڕووبەڕووی ببنەوە و چارەسەری عەقڵانی بۆ بدۆزنەوە، بەڵكو بەشێوەی هەڵە و ناڕاست لێكدانەوەی خراپی بۆ دەكەن و بەوەش پرۆسەی خۆشەویستییەكەیان شكست دەهێنێ
چاوه‌ڕێ
کوڤان

له‌سه‌ر هێڵ نییه


dastt xoshbeat hawrea gian harsarkawtw bet
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌سته‌کانت خۆش بن
هیوادارم له‌م بابه‌ته جوانانه به‌رده‌وام بتی


له‌سه‌ر هێڵ نییه






zor baswda babatakat kuvan xan hamisha sarkautu baxtawar bit
له‌سه‌ر هێڵ نییه




زۆر سوپاس کاکه زانا هه‌ربژی هاوڕێی ئازیز سوپاس بۆ ب هشداری کردنت سه‌رکه‌وتووبیت .
کوڤان
له‌سه‌ر هێڵ نییه




زۆر سوپاس کاکه ده‌شتی سوپاس بۆ به‌شداری کردنت هاوڕێی به‌ڕێزم هیوای خۆشی و به‌خته‌وه‌ریت بۆ ئه‌خوازم
سه‌رکه‌وتووبیت .
کوڤان
له‌سه‌ر هێڵ نییه




زۆر سوپاس ئانیا گیان هاوڕێی ئه‌زیز و خۆشه‌ویستم سوپاس بۆ به‌شداری کردنت هاوڕێی ئازیزم
هیوای خۆشی و به‌خته‌وه‌ری و کامه‌رانیت بۆ ئه‌خوازم ئانیا گیان .
کوڤان
له‌سه‌ر هێڵ نییه


dasakant xosh
.................
SHAN


له‌سه‌ر هێڵ نییه






DASTKANT XOSH BET BAREZM
...................
DOSTY

له‌سه‌ر هێڵ نییه




زۆر سوپاس شه‌ن گیان هاوڕێی ئه‌زیز و خۆشه‌ویستم سوپاس بۆ به‌شداریکردنت
هیوای خۆشی و به‌خته‌وه‌ریت بۆ ئه‌خوازم سه‌رکه‌وتووبیت .
کوڤان
له‌سه‌ر هێڵ نییه




زۆر سوپاس کاکه دۆستی هه‌ر بژی هاوڕێی به‌ڕێزم سه‌رکه‌وتووبیت .
کوڤان
له‌سه‌ر هێڵ نییه



dast xosh bet


له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده ست خؤش به راستى بابه تيكى جوانه و زؤر خؤشه ئه م بابه ته به راستى زؤر بيويسته بؤ هه موو كه س هاوريت ملازم حيدر
له‌سه‌ر هێڵ نییه




زۆر سوپاس له‌نو گیان هه‌ر بژی هاوڕێی ئازیز.
زۆر سوپاس کاکه ملازم حه‌یده‌ر سوپاس بۆ به‌شداریکردنت به‌هیوای سودمه‌ندبوون
سه‌رکه‌وتووبیت .
کوڤان
له‌سه‌ر هێڵ نییه




dastakant xosh bet hiwadarm sarkawtw bit
له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده‌ست خۆش


له‌سه‌ر هێڵ نییه




زۆر سوپاس کاکه ته‌باره‌ک هاوڕێی به‌ڕێزم سه‌رکه‌وتووبیت .
سوپاس کاکه ئه‌حمه‌د ده‌ستی تۆش خۆش بێت
کوڤان
له‌سه‌ر هێڵ نییه